Part /12/

173 36 0
                                    

//vote//

ن/ت:- ئەگەر تاکە ڕێگە ئەوەبێت بۆ زانین لە یاریەکە تێ بکەین کەواتە من

تایهیۆنگ سەیرێکی ن/ت ی کرد لەکاتێکدا ئەیزانی بیر لە چی ئەکاتەوە لەکاتێکدا ئەیزانی کە بۆچی یەکەمکەس ئەو وتی هەڵی ئەبژێرێ ئەو بۆ ئەوەی نیە کە هاوڕێکانی ڕزگار کات بەڵکوو ئەو نایەوێت خۆی بکوژرێت...هممم ئەو زۆر لە من ئەچێت..

ن/ت هەستی کرد کە تایهیۆنگ سەیری ئەو ئەکات و بیر ئەکاتەوە و ن/ت "کەواتە ئەو ئەزانێت من بیر لە چی ئەکەمەوە" ن/ت بیری لێ کردەوە و زەردەخەنەیکی کرد

ڕۆسێ:- یاااا ن/ت بەڵام-
سۆرا:- بەڵام نابێت
تایهیۆنگ:- زۆر باشە من یەکەم کەس ئەیکەم با خانمەکەمان نەکەوێتە کێشەوە

تایهیۆنگ سەیرێکی ن/ت ی کرد و زەردەخەنەی کرد "دەی خانمی بچوک ئێستا چی ئەتوانی بکەی" تای بیری لێ کردەوە

( کچینە کە "" ئەمەم دانا مەبەستم لەوەیە کە بیری لێ ئەکەنەوە )

ن/ت:- "بەڵام نا من وا بیرم نەکردەوە من بیرم لەوە کردەوە کە هەموومان ڕزگار کەم ئەو هەموو کەس بە خۆی تێ گەشتووە"
ن/ت زەردەخەنەیەکی کرد

ن/ت:- من کێشەم نیە
جیسوو:- تایهیۆنگ؟؟؟
تای:- بەڵێ؟

جیسوو:- ئێمە پێویستە بە تیم کار بکەین لەکاتێکدا تۆ خوێنمژی کەواتە ئەبێت ئێمەش بە ڕۆژ بخەوین؟؟؟
تای:- هممم بۆ ئەوە...

ن/ت:- بەڵێ ئەبێ وا بکەین... تایهیۆنگ تۆ خوێنمژی لێرەدا و تۆ خوێنی مرۆڤ ئەمژی....لەکاتێکدا ئێمە مرۆڤین بێجگە لە ڕۆسێ کەواتە تۆ ئەگەر خوێنمان بمژی چی ڕوو ئەدات؟؟
تایهیۆنگ بۆ ماوەیەک بێدەنگ بوو

تای:- من بۆچی خوێنی ئێوە بمژم؟ یەکێ نەزانی تامتان زۆر خۆشە
ن/ت:- ئاوچ قسەکان ڕەقە
ڕۆسێ:- ٢ کاتژمێری ماوە...

ن/ت لە جێگاکەی خۆی پاڵ کەوتەوە و دەستی کردە سەر چاوی و بیری ئەکردەوە کە چی ڕوو ئەیا لە داهاتوو ئەیا ئەوان هەتا هەتایە لەناو ئەم یاریە نەفرەتیە ئەمێنەوە؟

سۆرا:- هەستن کەتژمێر ٣ یە
هەمووی بەخەبەر بوو لەبەر بیر کردنەوە کەس نەیەتوانی بخەوێ
لونار بەرەو لاتان هات

لونەر:- یاریەکە دەست پێ ئەکات...چۆی سۆرا
سۆرا:- هممم؟
لونەر:- ڕاستی یان بوێری؟

سۆرا:- ڕاستی
لونەر:- پرسیارێکم لێ بکە و منیش جواب ئەیەمەوە.
سۆرا:- ئایا هەرگیز لەم یاریە دەرئەچین هەر هەموومان بە زیندووی؟

لونەر:- وەڵامەکە...نەخێر
کەتێک ئەو قسەیەی کرد هەر هەموویان شۆک بوون و نەیان ئەتوانی هیچ بڵێن.

لونەر:- جوڵیەس یاخود کیم جیسوو.
لونەر:- ڕاستی یان بوێری؟
جیسوو:- راستی و ئایا ئەگەر کۆنتڕۆڵ لەدەست بەم و هێزەکەم دەستم بەسەرا بگرێ چی ڕوو ئەدات؟

لونەر:- یاریەکە ناوت ئەسڕێتەوە و ئەمری.
جیسوو شێوەی دەموو چاوی گۆڕا پێشتر زەردەخەنەیەکی لەسەر لێو بوو بەڵام ئەو زەردەخەنەیەی لەسەر لێو نەما...

لونار:- پارک ڕۆسێ
ڕۆسێ:- ڕاستی... چی بەسەر جەستەمانا هاتووە لە ژیانی ڕاستی؟
لونەر:- وەڵامەکەی ئاسانە. لە ژیانی ڕاستیدا لە نەخۆش خانەن کە بۆ چەنساڵێک ماونەتەوە لەوێ ئەگەر هەرکەسێک جەستەتان نەدۆزێتەوە لە ژیانی ڕاستییا لە ماوەی ٢٤ سەعاتی یەکەمدا ئەمرن لە ژیانی ڕاستیدا وە لە یاریەکەیا و لێرا مێشکتان لەژێر کۆنتڕۆڵی ئێمەیە بۆیە کە ناوت هەسڕینەوە مێشکت لە کار ئەکەوێت و ئەمریت.

هەمووی بێدەنگ بوو.
لونار:- ن/ت
ن/ت:- ڕاستی

ن/ت بۆ کەمێک وەستا و بیری کردەوە
ن/ت:- ئایا کارینا ئەیەوێ من بکوژێ؟
لونەر:- بەڵێ.

ن/ت شۆک بوو کە وا جواب درایەوە "ئایا تەنها بەڵێ یە؟ کەواتە ئەگەر من نەیکوژم ئەو ئەمکوژێت ئایا چی ڕوو ئەدار ئەگەر ئەو بکوژم؟ ئایا بەڕاستی یاریەکە کۆتای دێت؟ بەڵام...لەم یاریە زۆر شت هەیە کە ئەتوانی بیکەی لە ژیانی ڕاستی ناتونی...من ئەمەوێ لێرە بمێنمەوە؟ ئایش گەمژە وا نیە چۆن شتی وا ئەبێت محاڵە"

ن/ت هەر بیری ئەکردەوە تاوەکی دەنگێکی سەرنج ڕاکێش جوابی یایەوە "دەنگی ئەڵێی هەنگوینی تیا بوو زۆر شیرین بوو پێستێکی سپی وەک بەفر...نا... محاڵە کەسێکی جوانی وەک ئەو لەم ژیانەدا هەبێت"

لونەر:- ڕاستی یان بوێری؟
تای:- بوێری
........................................................................
تا پارتی داهاتوو خواتان لەگەڵ

یاریەکی بێکۆتا endless game #kurdishff Where stories live. Discover now