مـرد...
وشەیەكی ناخ ڕوخێن بە بیستنی لێی ترس داگیرمان دەكات" چۆی یونگ جوون "
ئەو كەسەی باوك و دایك و خوشك و برای من بوو مرد
ئەو كەسەی لە ڕۆژە تاریكەكاندا ڕووناكی بۆ ھەڵدەكردم مرد
ئەو كەسەی لە كاتە گرێ كوێرەكانمدا دەھات و بۆی دەكردمەوە بە ئاسانی ، لەدەستم دا .....
" ھەواڵی مردنی چۆی یونگ جوون ی سەرۆكی كۆمپانیای ئینتەرتەیمینتان تان پێ ڕادەگەینم بەرەبەیانی
ئەمرۆ بە مردووی لە ماڵەكەی خۆی دۆزرایەوە، بە نەخۆشی دڵ كۆچی دوایی كردوە بە پێی ئەو زانیاریانەی بەدەستمان ھێناون لەلایەن پزیشكە تایبەتیەكەی خۆیەوە , وە ھەموو كار و پڕۆژە ھونەریەكانی ئەم كۆمپانیایە بۆ ماوەیەكی نادیار دەوەستێت وەك ڕێزێك بۆ خوالێخۆشبوو"تیڤیەكە كوژێندرایەوە لەلایەن یەكێك لە ستافەكەوە
' بوەستن لە گوێدانی ئەم ھەواڵانە كچینە تازە ھەموو شت بە كۆتا ھات بە گریان و خۆ زویر كردن كەس ناگەڕێتەوە ئەم دونیایە'' پێت وایە تۆ چیت تا بێی بڕیاربدەیت ھەموو كارەكان ڕابگیرێن ھاھھ ؟؟ وەڵامم بدەرەوە بێسوود '
یۆنگ ئاھـی ھاوگروپە بەنێوبانگەكەی ساراھ بەپەستیەوە ڕووی لە سارا كرد تا وەڵامی ئەو پرسیارە لەناكاوەی بداتەوە ، بەڵام سارا تاقەتی ئەوەشی نەبوو سێری بكات تەنھا و تەنھا سێری قاچەكانی دەكرد و بێ دەنگ..' واھ واھ ئێرە پێش كامێراكان نییە ھەڵسە و وەڵامم بدەرەوە دەیی دەزانی بەم گەرانەوەیەمان چەندە پارەمان بەدەست دەھێنا بۆخۆمان و كۆمپانیایەكە ؟ ھاا؟ '
بێ دەنـگی ..
' وەڵـامم مەدەرەوە ھەر خۆی تۆ گرینگی بەم شتانە نادەیت چەندین پشكی سەرۆكت بۆ ماوەتەوە ھەر ئێمەین برسین 'سارا بە كەشێكی ماندوو كەرانە ھەڵسایەوە بۆ ڕۆیشتن بەڵام یۆنگ ئاھ ناوەستێت
' كێ ناڵێ تۆ ھۆكاری مردنی سەرۆك نیت تا پارەكانی بەدەست بھێنی ! نەمدەزانی تۆ بەمجۆرەشیت ساراھ'
ژووركە دەنگ دایەوە لەگەل ئەو زلە قایمەی سارا لە یۆنگ ئاھی دا
"وامزانی تۆ دڵتەنگترین كەس دەبی بە بیستنی ئەم ھەواڵە بەڵام وادیارە تۆزقاڵێكیش لە ویژدانت نەجوڵاوە پێی تەنھا ھەموو ھزرت بۆ وەرگرتنی پارەیە بەڵام تا ئەم ڕادەیەش ؟ تۆ كەی واتلێھات یۆنگ؟ نابێ سەرم بسوڕمێ بەڕاستی!!"
![](https://img.wattpad.com/cover/263555279-288-k665417.jpg)
YOU ARE READING
ئـاشقـی ئایدۆڵێكـ بـووم !
Fanfiction" تـۆ بـڵێی ئـاشق بـوون دەردەكـەی ھێنـدە گرانە ڕێـگای مەرگ بگـریتە بەر بـۆی تا بەدەستـی بھێنـیت ؟" • ھەمـوو بیرۆكەكەی دەگەڕێتەوە بۆخۆم و خۆم لێی بەرپرسیارم بەبێ ھیچ مافێك مەیبە ♡︎