Part 17✨

617 99 136
                                    

داوای خۆشبەختیم کرد
خودا تۆی پێبەخشیم ...🥺🤎✨
.
.
.
بە هیوای خوێندنەوە خۆش💜✨
.
.
.
___________________
هۆپی: هاورێیان دەمەوێت شتێکتان پێ بڵێم ..
*هەموویان سەیری هۆپیان کرد و چاوەرێی ئەوە بوون قسە بکات.*

جین: بڵێ براکەم

هۆپی:ئێ من وابزانم ئاشق بووم ..
*بە شلەژانەوە قسەی کرد*

هەموویان: چیییی ..؟
*هەموویان شۆک بوون لەپر هاواریان کرد*

هۆبی: یا یا گوێم بۆ هاوار دەکەن
* توند گوێیەکانی گرت*

نامجون:کێیە ئەو کەسە؟

جین: ناوی چیە .؟

جیمین:جوانە.؟

تای: تەمەنی چەندە .؟

یوونگی: چەند دەبێ ئەو هەستەت بۆی دروست بووە.؟
جیمین بەتۆ چی جوانە یان نا.!
*بە مۆڕەوە سەیری جیمینی کرد *

جیمین: یا خۆشەویستم تەنها گوتم بزانم وەک هۆپی هیۆنگمان جوانە ..

تای: واز بێنن هیۆنگ قسە بکە

هۆپی:ئەگەر بوەستن لەو هەموو قسە و پرسیارە مەجالێک بدەن قسە بکەم
* بە داماوی قسەی کرد *

جین:دەی دەی باسی بکە هۆپی
*بە پەرۆشەوە قسەی دەکرد*

هۆپی:باشە من لە کافێکە بووم چەند رۆژێک بەر لە ئیستا
کورێک هات بۆ کافێکە سەرەتا زۆر سەرنجم نەدا بەڵام
کاتی حیسابەکە بانگمی کرد و داوای حسابەکەی کرد
بەڵام کە چومە نزیکی ئاهـ ئەو رێک فریشتەیەکی جوان بوو
چاوم کەوتە سەر چاوەکانی
چاوێکی قاوەیی جوان
قژێکی رەشی کەمێک درێژ لە شێوەی شەپۆلی
لێوێکی کەمێک باریک
لوتێکی رێک
روخسارێکی جوان
ئەو ناوازە بوو لە هەموو شتێکەوە
هەموو رۆژ کە دەهات یەکسەر دەچووم بۆ لای
ئەو رۆژانە درەنگ دەهات یان نەدەهات هەموو کات دڵم لەلای بوو
تا کۆتا کاتی کار کردنم لەو رۆژە چاوەرێم دەکرد
لە یەکەم بینیەوەی هەستم بۆی دروست بوو
*لە دڵەوە قسەکانت بۆیان دەکرد و وەسفی جوانی ئەو کورەی دەکرد بۆیان وەک ئەوەی لە بەرامبەری بێت*
_____
نوسەر:لەگەر ئەو وەسفانە ئەمنیش ئاشقی بووم🤧😂
______
جیمین:یاا هەر بەراستی هۆپی هیۆنگ ئاشق بووە

جین:بێگوومان ئەو قسانە و ئەو وەسفانە تەنها هی خۆشەویستەکانە همم

نامجون:باشە قسەت لەگەڵی نەکردووە یان داوای هاورێیەتیت لێ کردبێت

ئاشقت بووم💜✨(تەواو بووە✨)Where stories live. Discover now