ll

244 45 21
                                    






لە فڕۆکەخانە:

؟؟؟:بەڕێزم ناسنامەکەت؟

تایهیۆنگ خێرا پەشۆکا لەدوای ناسنامەکەی ئەگەڕا بەڵام نەیدۆزییەوە
تایهیۆنگ:وابزانم ناسنامەکەم ون کردووە ئەچم لەدوایی دا ئەگەڕێم
؟؟؟:بەڵام فڕۆکەکە پاش دە خولەکی تر ئەفڕێ!
تایهیۆنگ:دڵنیام پاش ١٠ خولەکی تر ئەیدۆزمەوە!


تایهیۆنگ بەبێ ئومێدییەوە سەیری فڕۆکەکەی کرد
کە ئەفڕێ بێگومان ناسنامەکەی نەدۆزییەوە و بۆیە گەشتی کارەکەی
لە کیس چوو تای لەبەر خۆیەوە وتی
:ئاهـ وابزانم پێویستە بگەڕێمەوە ماڵەوە بەهەرحاڵ تۆزێ پشوو ئەدەم شەو ئەگەڕێمەوە






ورچە پەمەییەکەی لەدەست بوو لەسەر قەنەفەکە دانیشت بوو
بەتەنیا لەم ماڵە گەورە و ساردە قاچەکانی لە باوەش گرتبوو
وە دەستی بە جەستە بچوکەکەی خۆی دا ئەهێنا
بۆ ئەوەی بۆتۆزێک گەرم بێتەوە
لە هەمان کاتیشا ئەترسا
تا لە پشت خۆیەوە گوێی لە کرانەوەی دەرگا بوو
خێرا هەڵساوە و سەیری دەرگاکەی ئەکرد


Taehyung's pov.

گەڕامەوە ماڵەوە زۆر ماندوو ببوم بەهۆی کارەوە
دەرگای ماڵەکەم کردەوە ویستم
بڕۆمە لای پەیژەکان بەرەو ژوورەکەم
بەڵام وەستام کاتێک منداڵێکم بینی!ورچێکی بەدەستەوە بوو
ئاهـ بەنەفرەت بێت بیرمچوو ئەو یەتە ئێرە نەئەبایە بهاتامە ئەم
ماڵە چونکە بەڕاستی نامەوێ بیبینم!!

وەستابوو سەیری منی ئەکرد منیش بەهەمان شێوە پاشان دەستم کردە
گیرفانم کاغەزێک دەرهێنا هەنگاوم بۆلای ئەو نا
بەڵام ئەو هەنگاوی ئەنا بۆ دواوە

تای خێرا زانی کە ئەو لێی ئەترسێ..... بەڵام بۆ؟
بۆیە وەستا لە هەنگاونان و کاغەزەکەی بۆ درێژ کرد

꧁ 𝘀𝘁𝘂𝗽𝗶𝗱 𝗰𝗵𝗶𝗹𝗱 ꧂ منداڵیـ گەمژەWhere stories live. Discover now