♥︎ئەو منی گۆڕی♥︎حەڤدە

97 17 6
                                    

'سەرەتا زۆر داوای لێبوردن ئەکەم بەڕاستی
ماوەیەکی زۆر دەبێت کە پاڕتم پۆست نەکردووە
وە هەوڵدەدەم کە لە پاڕتەکانی داهاتوودا زیاتر
بنوسم'

^-^ مـــــــەگـــری بــــۆ ئـــەوەی کــــە ڕۆشـــــت
بـــــــــــــــەڵـــــــــــــــکـــــــــــو...!':!
بـــــۆ ئـــەوە بــــگــری کـــە گـــەمـــژە بـــووی و دڵــــــــی خـــــــــۆتـــــت پــــــێـــــی دا ^-^

:)بــــا دەســــت پــــێ بــــــکــــەیـــــن(:

🌞بــــــــــــەیـــــــــانــــــــــی🌞

هەموویان بەڕێکەوتوون بۆ ئەو شوێنەی
کە مەبەستیانە نامجون و سوبین بەیەکەوەن
وە یۆنجوون و یۆنگسان و ئیلان و هانگ سوو'ش
بەیەکەوە بوون دوای
گەیشتنە شوێنی مەبەست و هاتنە
خوارەوە لە ئۆتۆمبێلەکانییان و هەر یەکەو
چادرەی خۆی هێنایە خوارەوە سوبین و
نامجون بەیەکەوە وە یۆنجوون و هانگ سوو'ش
بەیەکەوە وە ئیلان و یۆنگسان بەیەکەوە دوای
ئەوەی تەواو بوون لە ڕێکخستنی چادرەکان
نامجون و هانگ سوو خەریکی ئامادەکردنی
مێزی نانخواردنەکە بوون وە یۆنجوون و
ئیلان خەریکی ئامادەکردنی گۆشتەکە بوون
دوای تەواو بوونیان لە ورد کردنی کۆشتەکە
گۆشتەکەیان دایە یۆنگ سان و سوبین بۆ ئەوەی
ئامادەی بکەن دوای کاتژمێرێک تەواو بوون لە
ئامادەکردنی خواردن و هەموویان دانیشتن و
دەستیان کرد بە نانخواردن دوای نانخواردن
هەموویان بەیەکەوە شتەکانیان کۆکردەوە و
بڕیاریان دا کە بچن بۆ ئەوەی هەندێ وێنە
بگرن ئەوان لە شوێنی گەشتیاریدان بەهۆی
نزیک بوونەوەیان لە سەری ساڵ بڕیاریان دا
کە ئەم گەشتە ڕێک بخەن

نام/باشە ئێرە هەمووی کەمپە و خۆی
چادرەی لێیە ئێمە بۆ چادرەمان هێنا؟

یۆنگ سان/بێگومان وایە بەڵام ئێرە زۆر
قەڵەناڵغە و هەموو چادرەکان گیراون بەبۆنەی
سەری ساڵەوە بۆیە ئێمە چادرەی خۆمان هێناوە

نام/ئممم باشە

سوبین/دەی بوستن لە ڕۆشتن با
هەندێ وێنە بگرین

هەموویان/باشە

هەموویان وەستان و ویستیان کە وێنەکە بگرن
بەڵام یۆنگ سان لە دواوە دەستی وەک ژمارە
دوو لێ کرد و خستیە سەر سەری هانگ سوو
(بەڕاستی نازانم کە چۆن تێتان بگەیەنم ئەها ئەم
شتە لە نێو کورد دا زۆر باوە کاتێک دەستیان
بەم شێوەیە لێدەکەن✌🏻و دەستیان دەخەنە
سەر سەری کەسی بەرامبەر من مەبەستم ئەوەیە
وە هیوادارم کە بەباشی لێم تێگەیشتبن)
هەموویان پێکەنین بە ڕەفتارە لە ناکاوەکە و
هانگ سوو تەنها بە مۆڕەوە سەیری مۆبەکەی
دەستی سوبین'ی ئەکرد کاتێک سوبین دەستی
بەرز کردبوویەوە بە مەبەستی وێنە گرتن
سوبین وێنەکەی گرت و سەیری هانگ سوو'ی
کرد و وتی

☘︎ 𝑺𝒉𝒆 𝑪𝒉𝒂𝒏𝒈𝒆𝒅 𝑴𝒆 ☘︎ ✍︎ 𝐤.𝐧𝐣 ✍︎حيث تعيش القصص. اكتشف الآن