سەركەوتن و شكست بەشێكن لە سروشتی ژیان ، مرۆڤ ھەمیشە لە ھەوڵدان دایە بۆ سەركەوتن و بینینی ئەنجامی ھەوڵدانەكە بەڵام بێ ئاگایە چێژ لە خودی ئەو ھەوڵانەیە كەئەیدا نەك ئەنجامەكە ، وەك (گابرێل گارسیا مارگێز لە وەسێتنامەكەی دا) دەڵێت : زۆر لە ئێوەوە فێربوم ئەی مرۆڤ ، تێگەشتم ھەمووان ئەیانەوێ لە لوتكەی چیادا ژیان بكەن بێ ئاگا لەوەی ڕازی خۆشبەختی ھەڵگەڕانە بەسەر چیادا ، نەك خودی لوتكەی چیاكە كە خەونی پێوە ئەبینن......
شتێك ھەیە لەكاتی شكستدا ھەرگیز لەبیری مەكە ئەوەش ئەوەیە ھەر شكستێك شتێكت فێردەكات و شتێك لەتۆدا گەشە دەكات .*نێرگز خاڵەكە تۆمار ناكات و شكست دێنێ ، یاریەكەش كۆتایی دێت
یونگی : یەس بردمەوە ( زۆر بەدڵخۆشیەوە ئەوەی وت)
نێرگز : باوەڕناكەم جۆن ئەوە ڕوویدا
( چاوەكانی پڕ بوون لە فرمێسك)*یونگی : ھەربەجدی ئەو كچە بۆ دەگری خۆ ئەمە یاری جیھانی نیە كچان بۆ ھێندە دڵ ناسكن یەڵە بەمن چی
نێرگز : پیرۆزت بێت شایستە بویت
( بەچاوێكی سوری پڕ فرمێسك و دەنگێكی پڕ لە بێ تاقەتی)یونگی : سوپاس تۆش باش یاریت كرد
* كاتێ یونگی چاوەكانی نێرگزی بینی بەغەمباری ، دڵخۆشیەكەی لەسەر ڕووخساری وون بوو چونكە نەی ویست بەو جۆرە ھیچ كەسێ ببینێ
یونگی : ھێی خاتون ھیچ شكستێك كۆتایی ژیان نیە ھەوڵبدە خاڵە لاوازەكانت بدۆزیتەوە و بەھێزتر بگەڕێیتەوە بۆ ئێرە
^نێرگز تەنھا سەیری كرد و ڕۆشت
* لۆرا و ڕۆھی بەخێرای ڕۆشتن بۆ لای نێرگز
نێرگز : تكایە ئەمەوێ بەتەنھا بڕۆم
لۆرا : بۆچی بەو ڕادەیە بێ تاقەتی ؟ ئەوە تەنھا یاریەك بوو
ڕۆھی : گیانەكەم وەرە با پێكەوە بچین جەوێك بگۆڕین ئەم یاری و شتە بێ مانان و منداڵانەن
نێرگز : من ئەڕۆم نامەوێ گوێم لەھیچ بێت ، با ھەوایەك ھەڵمژم
*لۆرا ئەیزانی كە نێرگز كەلەی ڕەقە و كاتێ بێ تاقەتیشە پێی خۆشە بەتەنھا بێت بۆیە بە ڕۆھی وت كە وازی لێ بێنێ و بڕۆن
یونگی : ھۆپی ئەو كچە بەجدیەتی وا ئەگری بۆ یاریەك
ھۆپی : خەتایی تۆ بوو
یونگی : من بۆ ؟ من چیم كردە؟ ئەو خۆی ویستی یاری بكات ، كە دۆڕاش ئەبێ ئاسایی وەری بگڕێ و قبوڵی بكا
ھۆپی : بەڵام تۆ قسەی ڕەقت كرد و دڵیت ئازار دا بۆچی وات كرد
یونگی : ئاخر .....😔 من مەبەستی ئەوەم نەبوو ئازاری بدەم
ھۆپی : بۆناچی داوای لێ بوردنی لێ بكەی
یونگی : ھیچم نەكردوە كە شایستەی داوای لێ بوردن بێت
YOU ARE READING
كوڕی قاوەخانەكە
Short Storyمن لە بەهاری تەمەنم بووم، کەئەوم بینی ، چاوەکانی هاواری ڕزگارکردنیان دەکرد بەڵام منیش لەگەڵیدا نوقم بووم . کچە کوردێکی پڕ وزە و ئەرێنی چاوی بە کوڕێکی کۆری و بەتاڵ لە هێز و پڕ لە نەرێنی ، وەک گەرم و سارد ، ڕەش و سپی ، خۆر و مانگ ، ئاسمان و زەوی بوو...