𝐇𝐞𝐥𝐩 𝐦𝐞 !
شەوێکی تاریک و جیاواز بوو ، قەڵەمەکەی لەدەستیدا دەسوڕاندەوە کاتێک ڕوومەتەکانی لەسەر مێزەکە دانابوو .
تاکە سەرچاوەی ڕووناکی کە لە ژوورەکەیدا دەدرەوشایەوە گڵۆپێکی ڕەنگاوی بوو کە لەلای سەریەوە داینابوو .
ماوەی چەند شەوێکە جیۆن جۆنگکووک خۆی لە شووقە بچووکەکەی قوفڵ کردووە .
خەریکی لێکۆڵینەوە بوو لەسەر دۆسییەیەکی کوشتنی ئەم دواییانە .
بەتوندی گازی لە لێوی خوارەوەی دەگرت ...
کوڕەکە ڕووخساری گرژ کرد کاتێک بەردەوامبوو لە لێکۆڵینەوە لەو پارچانەی کە لە سایتەکە کۆی کردبوویەوە ...
هەر لەو کاتەدا مۆبایلەکەی دەستی کرد بە زەنگلێدان .
❞ یۆبۆسێیۆ ؟ ❝
❞ ئەفسەر جیۆن ، ڕاپۆرتەکە بدە بە وێستگەکە ، ئێستا .❝
لایەکەیتر لە هێڵەکەوە بەتوندی دەنگی دایەوە و پەیوەندییەکە تەنها بۆ چەند چرکەیەک بەردەوام بوو پێش ئەوەی ببڕدرێت .
برۆکانی گرێدا (پێکدادا)
جۆنگکووک مۆبایلەکەی خستە سەر مێزەکە و مڕەمڕێکی کرد .
ئەو هەم لەڕووی دەروونییەکەوە هەم لەڕووی جەستەییەوە ماندوو بوو لە هەموو ئەو کەیسانەی کە لەبەردەستیدا بوون .
وە بیرکردنەوە لە جێهێشتنی ماڵەکەی و جێگا خۆشەویستەکەی بێهیوای دەکرد !..
بۆ ئەو زۆر ناخۆش بوو کە نە دایک و باوکی و نە خوشک و براکەی لەگەڵیدا نەدەژیان ...
لێرە لە سیئۆل
وایان دەکرد کە جۆنگکووک هەمیشە بەتەنها بێت .
بەڵام شتەکە لەوە خراپتر بوو کاتێک باس لە دراوسێ و هاوڕێکانی دەکرێت ...!
بەهۆی ئەوەی کە جۆنگکووک ئەفسەری پۆلیسە ، هەمیشە هاوڕێکانی زۆر بە وریاییەوە لە دەوری ئەودا ڕەفتاریان دەکرد .
وە هاوڕێییەتی ڕاستەقینە بۆ ئەو بەردەوام نەدەبوو .
أنت تقرأ
• Help me ~ jjk
Ficción Generalتێیدا کوڕێک بەنهێنی دەڕوات بۆ یارمەتیدانی دراوسێکەی ، تەنها بەو ئاماژانەی کە لەلایەن شایەتحاڵێکی گەنجەوە پێشکەشی دەکرێت . ئەم چیرۆکە ئینگلیزییە وە من تەنها وەرمگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی هەموو مافێک دەگەڕێتەوە بۆ نوسەرە ڕاستەقینەکەی .