Eɴᴊᴏʏ ᴀᴛ ʀᴇᴀᴅɪɴɢ ᴛʜɪs ᴘᴀʀᴛ
Hᴏᴘᴇ ᴜ ʟɪᴋᴇ ᴛʜɪs....ఌsᴛᴀʀᴛ....❤︎✍︎︎
...............................................
'٢٠کانوونی یەکەم٢٠١٥'
گرمەی ھەورەکان ھاتنوو باران دەستی کرد بە بارین بەسەر شەقامەکانی سۆل(سیۆل)کچە ھەرزەکارەکە بەبێ گوێدانە بارانەکە بەردەوام بوو لە ڕاکردن بۆ لای ئەو کەسەی کە مەبەستی بوو ھەموو ھێزێکی جەستەی خستە سەر قاچەکانی بۆ ئەوەی خێراتر ڕابکات و ئەو ببینێت بۆ کۆتا جار
قسەکانی دایکی وەک ڕادیۆیەک وابوون کە سەر لە بەیانی تێکچووبێت و بەردەوام بێت لەو شتەی کە ئەیوتەوە بە بەردەوامی لەنێو مێشکی''باوکی بڕیاریداوە ئەو بنێرێتەوە دەرەوەی وڵات و لەوێ بژیێت''
پێستە سپی و نەرمەکەی تەڕ بوبون بەھۆی بارانەکەوە قژە خاوە درێژەکەی
چووبیەوە سەر لایەکی کۆڵمە پڕەکانی
فرمێسکەکانی تێکەڵ بوبون لەگەڵ دڵۆپە بارانەکان کە بەبێ بەزەییانە بەر جەستەی ئەکەوتن و دوای ماوەیەکی کەم لاشەی بەتەواوەتی تەڕ بوبوکاتێک گەشتە بەردەم خانووە گەورەکە وەستاو بینی یەکێک لە پیاوەکان چەترەکەی خستبوویە سەری بۆ ئەوەی بارانەکە تەڕی نەکات
دەرگای ئۆتۆمبێلەکەیان بۆ کردەوە و ئاوڕی دایەوەو سەیری دایکی کرد کە لە پەنجەرەکەوە سەیری ڕۆڵەکەی ئەکرد فرمێسکەکانی دایکی بەدی کرد و ئەیویست بچێتە لای دایک'ی باوەشی پێدا بکاتەوەو پێی بڵێت''من بۆ ھیچ شوێنێک ناچم"چاوەکانی گەڕان و ڕووخسارە بێ لێدوانەکەی باوکی بینی کە لە دوورەوە سەیری کوڕەکەی ئەکرد ھیچ ھەستێک بەدی نەئەکرا لە ڕووخساری ئەو پیاوە
بەبێ باکی سەیری باوکی کرد ئەتتوانی تووڕەیی لەنێو چاوی کوڕە ھەرزەکارەکە ببینی کاتێک سەیری ئەو پیاوەی ئەکردڕووی سووڕاند و ویستی بچێتە نێو ئۆتۆمبێلێکە بەڵام دەنگێک ئەوی وەستاند کە زیاتر لە ھەموو شتێک ئەیویست بیبینێت پێش ئەوەی بڕوات ئەیویست ماڵئاوایی لێبکات و ئەو ھەستانەی دەربڕێت لەو ماوەی کە لەگەڵ ئەودا بووە و ھەستی پێ کردووە.
'چۆی سووبین'
سووبین گوێی بەو پیاوە نەدا کە ھەوڵیدا ئەو بوەستێنێت ھەردووکیان بەرەو یەکتری ڕایان کرد تا ئەو کاتەی گەشتنە بەردەم یەکتری
جەستەی سووبین ھەر وەکـو ھی ئەو ھێواش ھێواش تەڕ ئەبوو بەھۆی بارانەکەوە،ئەیتوانی ئەو فرمێسکانە جیا بکاتەوە لە بارانەکە کە لە چاوەکانی ئەو ئەکەوتنە خوارەوە
YOU ARE READING
EXTRAORDINARY YOU/CH.SB
Romanceچی ئەبێ کاتێک دوای ماوەیەکی زۆر یەکتری ئەبینینەوە.. دڵم و ڕۆحم ھێشتان ناوی تۆیان ھەڵگرتووەو تامەزرۆم بۆ بینینەوەت... کێ ئەیوت شتەکان بەمشێوەیان لێدێت.. لەگەڵ ھاتنی سەرەتای مانگی بەھار و پێگەشتنی خونچەی گووڵەکان و گەشانەوەی چاوەکانی ئەو دڵەمی برد. '...