PT20

259 52 10
                                    

Hope u like it
Start..
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
.
دەنگێک لە دواوە ھەردووکیان شۆک کرد و چاوەکانی ھـیونا کەوتنە سەر چاوی ئەو کەسە کە بە زەردەخەنەیەکی بەفیز سەیری ھەردووکیانی ئەکرد

ھۆسۆک؛لە کۆتایدا
تـایھیۆنگ دەستی خستە نێو گیرفانی ژوورەوەی چاکەتەکەی و مۆبایلەکەی دەرھێنا سەیری ھـیونا'ی کرد کە بە ترسەوە سەیری ھۆسۆک'ی ئەکرد،
مۆبایلەکەی خستە نێو دەستی و سەرنجی ئەوی خستە لای خۆی.
تـایھیۆنگ؛کاتێک وتم پەیوەندی بکە ئەوکات تەنھا پەیوەندیەک بۆ مین یونگی بکە باشە.
ھـیونا سەیری چاوەکانی تـایھیۆنگ'ی کرد و نیگەرانی و متمانە لە ھەمان کات بەدی ئەکرا لەنێو چاوە ڕەشەکانی

ھـیونا سەری بە ئەرێنی لەقاند و چاوەڕێی ئەکرد بەشێکی تری پلانەکەی تـایھیۆنگ ببینێت،تایھیۆنگ ھەڵسایەوە سەر پێیەکانی و ڕووی وەرگێڕاو سەیری ھۆسۆک'ی کرد
ھۆسۆک زەردەخەنەیەک وەک مناڵە ٥ ساڵاناکان لەسەر لێوانی بوو کاتێک شوکڵاتەیەکی دۆزیبێتەوە بە نھێنی

ھۆسۆک؛ھەموو کات ئێوە پلانەکانم تێک ئەدەن ویستم دوای ماوەیەکی تر دەست بە یاریەکە بکەم،بەڵام ئێوە ڕێگەتان نەداو زووتر دەستتان پێکرد-
دووبارە وەک خووە ھەمیشەیەکەی تـایھیۆنگ قسەکانی بە ھۆسۆک بڕی و
تووڕەی کرد
تـایھیۆنگ؛جۆنگ ھۆسۆک باشترە واز لەو کارە بھێنیت و خۆت بدەیتە دەست دادگا پێش ئەوەی سزاکەت زیاتر بێت
تـایھیۆنگ سەیری نێوچاوانی ئەکرد و ھەوڵیئەدا ڕازی بکات و بیخوێنێتەوە
بەڵام ھیچ ھەستێک بەدی نەئەکرا کە وایلێت ئەکرد سەرلێشێواو تێنەگەشتوو دەرکەویت،ھۆسۆک کووڵمەی ناوەوەی گەست و دەمی کردەوە بۆ قسەکردن
ھۆسۆک؛نامەوێت،بێزارکەرە ڕقم لەوەیە
بە ھێواشی ئەیوت و ھەنگاو ھەنگاو لە تـایھیۆنگ و ھـیونا نزیک ئەبوویەوە و ئەوانیش بە ھێواشی بەرەو دواوە ئەڕۆشتن ھـیونا قۆڵی کراسەکەی تـایھیۆنگ'ی بە تووندی گرت و دەستێکی تری خستبوویە سەر سکی
ئازارێکی لەناکاو بۆ نێو سکی ھات و ناڵەیەک لە دەمی دەرچوو کە وایکرد سەرنجی تـایھیۆنگ لەسەر ھۆسۆک لابدات
تـایھیۆنگ؛تۆ باشی
تـایھیۆنگ سەیری ھـیونای کرد و دەستەکانی گرت ھـیونا تەنھا سەری بە ئەرێنی لەقاند و ھیچ قسەیەکی نەکرد
تـایھیۆنگ دڵنیا نەبوو لە باشی ھـیونا تەنھا بۆ ئەم ساتە لێیگەڕا
ھۆسۆک؛ئەمە ساتێکی جێژبەخش ئەبێت کوشتنی دوو ھاوسەر لە ھەمان کاتدا وە ئەو بچووکەی ئەوێش
بە تەورەکەی نێو دەستی ئاماژەی خستە سەر سکی ھـیوناو حەزی کووشتن بە ئاسانی لە چاوەکانی بەدیار کەوتن و
مێشکی داوای لێئەکرد بەزووترین کات ئەو کارە بکات،تـایھیۆنگ زیاتر ھـیونا'ی خستە پشتی خۆی و نەیئەویست چاوە تیژ و سامناکەکانی ھۆسۆک بکەونە سەر ھـیوناو بیترسێنێت

BAD BOY/K.THDonde viven las historias. Descúbrelo ahora