کۆتا زەنگی قوتابخانە لێیدا هەموو قوتابییەکان خۆیان کۆکردەوە دەڕۆشتنەوە ن/ت یش لەدەرەوە چاوەڕێی باوکی بوو کە بێتە شوێنی هانا لەناکاو هاتە لایهانا:ن/ت...چی دەکەی لێرە وەستاوی؟ ئایا چاوەڕێی باوکتیت؟
ن/ت بێدەن بوو وەک ئەوەی بیر لەشتێک بکاتەوە
هانا:هێی..ن/ت لەگەڵ تۆمە (هاواری کرد)
ن/ت:هاهـ.. چی بووە
هانا:بیرت لەچی دەکردەوە
ن/ت:ئەو قسەی مانای چی بوو؟ دەبێت بکوژ بێت؟
دووبارە چویتەوە ناو خەیاڵ
هانا:یاااا...تۆ شێتم دەکەیت؟بکوژی چی؟
ن/ت:یااا..هاوارم بەسەر مەکە
هانا:باشە..دەی تۆش وەرەوە سەرخۆت زۆر ئەچیتە ناو خەیاڵ..،،وتم چاوەڕێی باوکت دەکەی؟
ن/ت:بەڵێ
هانا:باشە..هێی باوکم هات،،، دەی لەگەڵ ئێمە وەرە
ن/ت:یاا من قسەم لەگەڵ تۆ نەدەکرد بۆچی لەگەڵ تۆ بێم
هانا:هیوادار بووم کە نەیەتە بیرتەوە..بۆچی لەسەر شتێکی بێمانا لێم توڕە ئەبیت..من هەر بەڕاستی مەبەستم ئەوە نەبوو
ن/ت:تەنها بڕۆ باوکت با چاوڕێت نەکا
هانا:پێم بڵێ کە لێم خۆشبوویت
ن/ت:بڕۆ
هانا:بڵێ
ن/ت:باشە لێت خۆشبووم
هانا ماچێکی ڕومەتتی کرد و ڕۆشت
ن/ت:چەند جار پێم وتی ماچم مەکە
دوای چەند خولەکێک بەڕێز شین هاتە شوێنت و بەڕێکەوتن بۆ ماڵەوە
لەلایەکی تر:
لە تەلەفۆندا بوون قسەیان دەکرد
؟؟؟:یاهـ...برا لەوێ باشیت...بەڕاستی ناخۆشە کە لە بوسان نێت
؟؟؟:جیۆن جونگکووک لەهەموو شوێنێک باشە..پێم بڵێ چی دەربارەی تۆ جیمین هێشتا بەدەستت نەهێناوە
جیمین:بەڕاستی کەلەڕەقە:(
جونگکووک:لەجیاتی تۆ بام گرنگیم بە هەستی ئەو نەئەدا
YOU ARE READING
هاوسەری کەروێشکی بکوژ [تەواو بووە✔]
Actionهــاوسـەرگیـریے لـەگـەڵ گـەورەتـریـن تـاوانـبـار... نـاتـوانـم هـەرگـیز بـیـریے لـێـبـکـەمـەوە هـیـچ کـەس نـازانـێـت بـەڵـام ئـەو کـەروێـشـکـی بـکوژە خـوێـن؛ئـازار؛هـاوار؛ تـرس؛ وە ئـەو حـەزی لـە بـەدەسـتـهێـنـانـی ئـەو شـتـەیـە کـە دەیـەوێـت چیرۆک...