بەیانییە کی زۆر خۆشبوو کاتێک خۆرەتاوەکە لێی ئەیام خۆشترین
هەست بوو من زۆر حەز بە خۆرەتاو ئەکەم چونکە ئەوە شتێکی زۆر
بەنرخە لام چونکە خۆر ڕۆژەکەت ڕووناک ئەکاتەوە ، ئەتوانی ئەم
ڕۆژەت خۆشبوێت چونکە کەسێک ئەم ڕۆژەی کردووەتە هی خۆی
ئەم ڕۆژە هی هەموو کەسێکە بەڵام بەیەک کەس ئەناسرێت ، بەیەک
کەس خۆشتەوێت ، بەیەک کەس ڕقت لێی ئەبێت، بەم خۆرە
دووژمنداری دەست پێئەکات ، بەم خۆرە دووژمنداری کۆتای دێت،
بەم خۆرە عاشق ئەبی، بەم خۆرە لێک جیا ئەبیت، ئەوە خۆرە ،
نەک ژیان ، چەندین ڕووداوی جۆراوجۆر لەپێش چاوی ئەم خۆرەیا
ڕووئەدات. من باسی خۆرم کرد بۆخۆم نەک بۆکەسی تر ، من
بە کوڕە خۆرەکە ناسراوم، منم، من جیۆن جۆنگکوکم .
من باسی خۆم ئەکەم ، من کوڕێکی لاسارم، من کوڕێکی تووڕەم،
حەز بەخراپە ناکەم ، من کەسێکی سەرشێتم ، من لەکانونی یەکەمی ساڵی 1998لە دایکبووم لەسیئۆل ئێستا من تەمەنم 24ساڵە
من ئێستا ژیان دەست پێئەکەم من ئەمڕۆ هاوسەرگیری ئەکەم.
ئافەرین شایەنی چەپڵەی زیاتری
جۆنگکوک: تۆ ، باوکە ، تۆلێرە چیەکەی
جیهیۆن: ئۆهە، واتا ناتوانم بێم بۆژووری کوڕەکەم
جۆنگکوک: بەدڵنیایەوە باوکە مافی خۆتە
جییۆن: هەستەکەم ، کوڕە خۆرەتاوەکەم شەرم ئەکات
جۆنگکوک: باوکە ، کوڕی خۆرەتاوی چی
جیهیۆن: خۆت مەشارەوە لە بابەتەکە هەمووشتێکم گوێ لێبوو
ئاوا بەسەر خۆرت هەڵەداجۆنگکوک: باوکە
جیهیۆن: باشە ، کوڕەکەم ، تۆ بڕۆ بۆ گەرماو ، منیش بانگی جیمین ئەکەم
جۆنگکوک: بەڵام ، باوکە بۆچی بانگی جیمین ئەکەیت گەرماوی من چ پەیوەندی بە ئەوە هەیە
جیهیۆن: کوڕەکەم ئەبێت جیمین بێتو جلت بۆ هەڵبژێرێت .
جۆنگکوک: باوکە خۆم ئەتوانم جل بۆخۆم هەڵبژێرم ، وەشتێکی تریش ئەی نەتان وت پێش هاوسەرگیریەکە نابێت یەک ببینین.
جیهیۆن: ئاوایە کوڕم بەڵام ئێمە پێشتر ڕازی ئەبووین بە هاوسەرگیریەکە، یاخود بە خۆشەویستی ،هاوسەرگیریمان ئەکرد
بەڵام هی ئێوە نە ڕازیبوونە، نە خۆشەویستن، ئەی نابێت یەکتر بناسن
جۆنگکوک: باشە باوکە چی تۆ ویستت هەر ئەوە ئەبێت
جیهیۆن: دەی کوڕەکەم تۆبڕۆ بۆ گەرماو
جۆنگکوک: باشە ، باوکە.
جیهیۆن: شتێکی تریش کوڕەکەم
جۆنگکوک: بەڵێ باوکە.
جیهیۆن: ئەمڕۆ خۆرت شەرمەزار کرد
جۆنگکوک: باوکە تکایە
جیهیۆن: باشە ، باش هاهاهاهاهاهاها.