بەشـی هـەشـتەمـ

1.6K 304 186
                                    

چێژببین





"لیل یەکێک لە خولیا و حەزەکانتم پێ بڵێ ؟!"
جونگکووک گوتی کاتێک لەسەر جێگای خەوتنەکەی پاڵکەوتبوو لیلش لە باوەشیدا لەنێو قاچەکانی کە سەری لەسەر سنگی خۆشەویستەکەی دانا بوو تەماشایی تەلەفیزیۆنی دەکرد


جونگکوک دەستەکانی لێی ئاڵاند بوو جار نا جارێکیش ماچێکی لەسەر قژە درێژەکەی بەجێ دەهێشت

"خوێندنەوە زۆرم حەز پێیەتی،
زۆرینەی جارەکان کتێبەکانی کتێبخانە دەهێنم بەجۆرێک خولیام لە خوێندنەوەیە زۆر جار تەنها لە دوو ڕۆژدا کتێبێک تەواو دەکەم!"
لیل گوتی کاتێک سەری بەرو دواوە برد بۆ ئەوەی چاوەکانی جونگکوک ببینێت،
جونگکووک چەند ماچێکی بچوک و کورتی لەسەر لێوەکانی بەجێهێشت، خ خەندەیەکی گەورە و جوانی کرد
لیل هەرگیز شەرم لەوە ناکات بەڵکو زۆر زۆر حەز دەکات بەم چەشنە جونگکووک لێی نزیک بێت و هەست بە خۆشەویستیەکەی بکات

"لیل، چ شتێکت لە جەستەدا بەدڵە؟!"
جونگکووک گوتی،
لیل چاوەکانی گێڕایەوە بۆ تێلەفیزیۆنەکە

"چاوەکانم، بەڵام زۆر قژمم خۆش دەوێ!"
لیل بە دەنگێکی هێمن و ناسک گوتی

"منیش قژەکانم خۆش دەوێ، دەکرێ تا کۆتایی هی من بێت؟!"
جونگکووک بە چرپەوە دەیگوت و دەستەکانی بە هێواشی دەگێڕا لە نێو پرچی

"قژەکانم هیتۆیە، هەروەک دڵم!"
لیل گوتی کاتێک هەستایەوەو لەبەردەم جونگکووک دانیشت
پاشان وەک هەمیشە لێوەکانی تێکەڵ بە لێوی خۆشەویستەکەی کرد
بەجۆرێک جونگکووک بەتەواوی پاڵکەوت و لیل لەسەری جێگیر بوو






















بـە نەرمیەوە هەنگاو دەنێن،
لەو شەقامە جوان و قەشەنگەدا ئەوێ پارچەیەکە لە جوانی

شەقامی متنەبـی!
ئێرە بەتەواوی ڕازێنراوەتەوە بە کتێب و کتێب فرۆشان و خوێنەرەکان
شەقامێکی گەورەیە بە درێژای شەقامەکە کتێبە، لیل وەک هیچ نەدیویەک تەماشایی هەموو شوێنێک دەکات
جونگکوکیش بە دڵخۆشیەوە تەماشایی لیل دەکات کە هەموو شتێکی ئەوە

"لیل پێشتر نەهاتویت بۆ ئێرە؟!"
جونگکووک لێی پرسی

"تەنها جارێک هاتم بچوک بووم لەگەڵ باپیرەم بووم لەو کاتەوە هەرگیز نەهاتووم،
هەرچەند زۆر حەزم دەکرد بێم!"
لیل گوتی کاتێک چاوەکانی لەسەر جونگکوک جێگیر کرد،
ئێستا پڕ بە دڵی دەیهەوێت بە توندی ماچی بکات و لە باوەشی بکات،
چونکە بیری لەو کردۆتەوە و ئەوی هێناوە بۆ ئێرە بەڵام زۆر بە داخەوە ناتوانێ لێرە ئەوە بکات، چونکە خەڵکی بە خراپی بیریان لێ دەکاتەوە ئەوە ڕاوبۆچوون و بیرکردنەوەی خەڵکی ئێرەیە!

"کەواتە خۆشەویستەکەی من هەر کتێبێک کە حەزی پێیەتی و دەهێوێت جێتلنمەنەکەی ئامادەیە بۆی بهێنێت!"
جونگکووک بە لوتبەرزیەکی ساختەوە گوتی

شـَازَادەیِے گـُوڵـَەڪَان ʲᵏWhere stories live. Discover now