3

664 116 223
                                    

———————-*______________
لە ئێستادا ...

دوای ئەوەی لە سەربانێکەوە بۆ ئەوەی بەرامبەر بازمدا خۆشبەختانە نەگیرامو زۆر بە باشی رامکرد ...

لەو کاتەوە کە کاتژێر دوانزەی نیوەرۆ بو باران دەستی پێکردوە ، کڵاوەکەم چاک کردو خێرایم زیاد کرد
ھیوادارم پەناگەیەکی شیاو بدۆزمەوە تا کاتی گەشتەکەم

لەپڕ ھەورە بروسکە دروست بو وای لێکردم رابچەنمو سەیری ئاسمان بکەم

چاوەرێی ھەورە بروسکە نەبوم ،بەڵام من حەزم لێیەتی وام لێدەکا مێشکم ئارام ببێتەوە ...

لە کۆتایدا گەشتمە ماڵەکەی
لەدەرگامدا لەکاتێک قاچەکانم بەھۆی لەرزین بەیەکدا دەکەوتن
دەمم  لە جوڵە نەدەوەستا

؛نەفرەتتت دەرگاکە بکەوە گەمژە ...
دەنگی دەرگاکە ھات ،کرایەوە

خولەکێک وەستام ئەو خەواڵو بو ...
خراپ تێپەری لەو خولەکەدا ئەو قژی تەواو شێوابو تەنھا بێجامەیەکی رەشی لەبەردا بو

سنگە پر لە ماسوڵکەکەی تەواو بەدەرەوەیە
ئەو لاشەیەی تەواوی کات لەژێر بلوزەکەی بو نەمدەبینی ئێستا بە تەواوی روتە

ھەستم بە گەرمی کرد شڵەژام ...ئێستا لەخۆم دەپرسم ئاخۆ جیمین گەمژەیەکی تەواو نیە لەبەر ئەوەی کوکی رەت کردەوە ؟!!!!

جۆنگکوک؛ئەینجڵ؟!..چیدەکەیت لێرە دەبو ئێستا لە فرۆکەکەت بیت ....

ئەوم تێپەراند ؛برۆ ئەولاوە گەمژە رەق بوم دواتر دەست بکە بە پسیار کردن

چاوەکانم گێرا تا ئاگردانەکە ببینم چومە نزیکیو دەستەکانم راگرت تا گەرمی بکەمەوە ....

کوک؛خاتون لێرە چیدەکەیت دوادەکەویت بۆ گەشتەکەت ...
لەسەر کورسیەکە دانشت لە لای دانشتم

؛نەم توانی بچمە گەشت تا بەیانی یاخود دو بەیانی
دەتوانم لێرە بمێنمەوە؟!  بۆ ئەمشەو ..؟!!!

بە ئومێدەوە پسیارم کرد
کوک زۆر سادە دیار بو دەربارەی بارودۆخەکە بە ھێمنی سەری ھەڵکێشا ..

؛باشە تەنھا پێڵاو جلە تەرەکانت لابدە ماڵەکەم بو بە گۆمی ئاو ؟!...دواتر وەرە با ژورەکەت نیشان بدەم کە پێویستە لێی بخەوی ...بە شەرمەوە سەیریم کرد بەپەلە ھەڵسامەوە

؛باشە بەدڵنیاییەوە ....دوای کەوتم بۆ ژوری سەرەوە
دەرگاکەی کردەوە ؛سوپاس جۆنگکوک ھەرگیز لەبیری ناکەم ...
بزەی کردو وتی ؛پشو بدە خاتون ...
دەرگاکەی داخست

پێویستە پشویەکی باش بدەم دڵم ئاسایی لێدەدا
پێویستیم بە حەبەکانم نابێ تا بەیانی

خۆم لەژێر بەرگە گەرمو نەرمەکان داپۆشیبو چراکەم کوژاندەوەکاتێک تاریک بو چاوەکانم قورس بون
کەوتمە خەوێکی قوڵ...

ئەینجڵ ꨄWhere stories live. Discover now