Part 13

3.9K 434 134
                                    

Y/n pov

گه‌ڕامه‌وه‌ ماڵه‌وه‌ پێڵاوه‌كانم دانا چومه‌ سه‌ره‌وه‌ بۆ ژوره‌كه‌
هه‌میشه‌ ئه‌و كاتانه‌‌ی دڵته‌نگم په‌نا ئه‌به‌مه‌ به‌ر خه‌وتن

ئاهـ سه‌رینه‌كه‌م بۆنی جۆنكوكی گرتووه‌ بۆنی چه‌ن خۆشه‌
كه‌مێك ئه‌خه‌وم دواتر هه‌ڵئه‌ستم نانی نیوه‌ڕۆ ئاماده‌ ئه‌كه‌م

.............نیوه‌ڕۆ

نانی نیوه‌ڕۆم ئاماده‌ كرد ته‌نها ئه‌وه‌ ماوه‌ جۆنكوك بێته‌وه‌
له‌ چێشتخانه‌كه‌ بووم داچڵه‌كیم به‌هۆی پێوه‌یانی ده‌رگاكه‌ به‌ قایمی

هه‌ستامه‌ سه‌ر پێ جۆنكوك هاته‌ ناو چێشتخانه‌كه‌ به‌ توڕه‌ی
منیش ته‌نها به‌ شۆكه‌وه‌ سێرم ئه‌كرد كه‌مێك هه‌ستم به‌ ترس ئه‌كرد

جۆنكوك:بۆچی پێت نه‌وتم كه‌ گه‌ڕاویته‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ (وتی به‌ هاواره‌وه‌)

ن/ت: جۆنكوك چیته‌ بۆچی به‌و شێوه‌یه‌ توڕه‌ی (وتم به‌ شڵه‌ژاوی )

جۆنكوك:ئه‌زانی چه‌نێك چاوه‌ڕێم كردی به‌ ئێلیانم ووت وتی كه‌ تۆی گه‌راندۆته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ (به‌ هاواره‌وه‌ )

ن/ت:جۆنكوك چی تیایه‌ گه‌راومه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ من هه‌ستم به‌ باشی نه‌ ئه‌كرد پێویست به‌م هه‌موو توره‌ی یه‌ ناكا (وتم كه‌مێك ده‌نگم به‌رز كرده‌وه‌ )

جۆنكوك:تۆ له‌و كاته‌ی ئه‌و سیۆنگه‌ بینیوه‌ به‌م شێوه‌یه‌ی ...چیته‌ نه‌كا خۆشه‌ویستیه‌ تاك لایه‌نه‌كه‌ی ‌ دوو لایه‌نه‌ بوبێ (وتی به‌ هاواره‌وه‌ له‌ كۆتایا به‌ گاڵته‌ جاری )

منیش چوومه‌ پێشه‌وه‌ لێی و زله‌یه‌كم لێ یا !!!!!!
وامكرد ڕووی بسوڕێت

ن/ت:تۆ كوێری جۆنكوك كوێریت بڕوا به‌ تۆ ناكه‌م نابینیت ئه‌و هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌م نابینی بۆت گرنگی پێدانه‌كانم ئه‌و زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌ی به‌رامبه‌ر قسه‌ سارد و ڕه‌قه‌كانت ئه‌ی كه‌م
نابینیت خه‌ریكم لێره‌ ئازار ئه‌چێژم به‌ هۆی تۆوه‌ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بۆ یه‌ك جار سێری چاوه‌كانم بكردایه‌ ئه‌تزانی كه‌ چه‌نێك خۆشم ئه‌وێی به‌ڵام تۆ كوێربووی هیچ كام له‌مانه‌ت نه‌بینی ئێستا هاتووی به‌ من ئه‌ڵێی كه‌ تۆ سیۆنگ خۆش ئه‌وێ چه‌ن گه‌مژه‌ی له‌وه‌ گه‌مژه‌ تری كه‌ بیرم لێ ئه‌كرده‌وه‌ (وتم به‌ كزی كه‌ سه‌وتی هه‌نسكه‌كانم به‌ ئاسانی ئه‌بیستران )

{كوڕی پورم هاوسه‌رمه‌} JKWhere stories live. Discover now