HIM & ME

639 74 140
                                    

ڤۆت له‌ بیر مه‌كه‌ن كچۆڵه‌كان ♥
.
.
.
♥ چـێـژی لـێـبـبـیـنـن ♥
...............

"هیوای ئازادی ده‌مێكه‌ له‌ ناوچووه‌"

لای گوێی كچه‌ خه‌وتووه‌كه‌ی سه‌ر سیسه‌مه‌كه‌ وتی و ماچێكی نه‌رمی له‌سه‌ر گۆنای جێهێشت.

......

"ژیان هێنده‌ بێزاره‌ منی دایه‌ ده‌ستی تۆ كه‌واته‌ له‌وه‌ زیاتر چاوه‌ڕێی چ شتێكی تر بم له‌و چاره‌نوسه‌ی بۆم دانراوه‌؟"
هێلیۆس وتی له‌ كاتێ له‌سه‌ر مێزی نان خواردنه‌ دوور و درێژه‌كه‌ دانیشت به‌رامبه‌ر به‌ جیۆن جونگكووكی خوێنمژ.

"كه‌واته‌ هیچ ناڕه‌زاییه‌ك نیه‌ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ به‌م دواییانه‌ ئیتر شتانێك دێنه‌ ڕێت كه‌ ده‌رباز بوون نیه‌ لێی؟"
له‌گه‌ڵ وتنی دوا وشه‌ی كاسه‌كه‌ی ده‌ستی نزیك كرده‌وه‌ له‌ لێوه‌كانی به‌ مه‌به‌ستی خواردنه‌وه‌ی ئه‌و خوێنه‌ سوره‌ی ناوی.

"له‌گه‌ڵ هه‌ستانه‌وه‌م لێره‌ هه‌موو شتێكم لێ سه‌ندرایه‌وه‌ و به‌و مانایه‌ش وه‌ك بوكه‌ڵه‌یه‌كی بێ روحم كه‌ خاوه‌نه‌كه‌ی ئه‌وه‌ی بیه‌وێ لێی ده‌كا‌"
به‌ روخسارێكی مات و مردووی سه‌یری چاوه‌ سووره‌ ئاڵه‌كانی ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری ده‌كرد.

"له‌ ئه‌ستێره‌كانه‌وه‌ زانیم كه‌ نزیكم لێت و دێی بۆ لام"
به‌ چرپه‌وه‌ وتی و به‌ جارێك ئه‌وه‌ی له‌ نێو كاسه‌كه‌ بوو خواردیه‌وه‌ و به‌شێكی لێوی به‌و خوێنه‌ ڕه‌نگ بوو.
ئه‌و ده‌سته‌ سڕه‌ی له‌ گیرفانه‌كانی قاته‌كه‌ی بوو ده‌ری كرد و ئه‌و به‌شه‌ی لێوی پێی خاوێن كرده‌وه‌ به‌رده‌وامی دا به‌ سه‌یركردنی هێلیۆس.
.....
"پێت وابوو له‌ یه‌كه‌م دیده‌نیه‌وه‌ چۆن لێتم ده‌ڕوانی؟"
هێلیۆس وتی كاتێ لێفه‌یه‌كی له‌ جه‌سته‌ سپیه‌كه‌ی لوولدا بوو و به‌ره‌و به‌له‌كۆنی ژووره‌ تاریكه‌كه‌ ده‌ڕۆی تاوه‌كوو مانگ به‌ پڕی ببینێ.

"شێتێكی قۆز كه‌ تۆی تێكه‌ڵ كردووه‌ به‌خۆشه‌ویسته‌كه‌ی"
وتی كاتێك پاڵی دایه‌وه‌ به‌ پشتی سیسه‌مه‌كه‌.

"پێكه‌نیناوی بوو راسته‌؟"
پرسی و ئاڕاسته‌ی چاوه‌كانی له‌سه‌ر مانگه‌كه‌ گۆری و كردیه‌ سه‌ر چونگكووك .

"زۆر نا"
وتی كه‌ چاوه‌كانی له‌ نێو چاوه‌كانی ئه‌وه‌وه‌ جێگیر كردبوو.

هێلیۆس ته‌نها ئهمێكی پێشكه‌ش كرد و گه‌رایه‌وه‌ سه‌ر سه‌یركردنی مانگی چوارده‌.

له‌به‌ر چاوی جونگكووك
روناكی مانگ له‌ ده‌وری هێلیۆسه‌وه‌ ڕزگار ببوون و ده‌دره‌وشایه‌وه‌.
.....

𝐻𝐼𝑀 & 𝑀𝐸 {one shot} ✔️Where stories live. Discover now