ئەمرۆ دوای ٦ ساڵ گەرامەوە کۆریا هەستێکی نامۆم هەبوو دەمویست وەک سوپرایزێك بێ بۆ خێزانەکەم هەرچەندە دەمەوێ بڵێم هاورێکانیشم بەس هەر خۆی ئەوەندە هاورێم زۆر نەبوو ئەوکاتەی کە کۆریام جێهێشت وە لەو کاتەی کە لە ئەمریکا بووم بە هیچ شێوەیەک پەویوەندیم پێوە نەکردوون گوومانم هەیە گەر ناوی منیشیان بیر مابێ...سەر فرۆکەکە کەوتم و فرۆکەکە دەستی کرد بە فڕین ئەمرۆ خۆرەتاو بوو ئاسمان رەنگی شینی کاڵ بوو "ئای لەم جوانیە ئەی دەبێت ئێستا کەشو هەوا لە کۆریا چۆنبێت براکانمم ئای چەندیان بیر دەکەم بە تایبەتی نامجوون کە هەمیشە پەیوەندی دەکرد و لێمی دەپرسی ئەی چی بە باوکم بڵێم خۆ ئەو دەیەوێ کۆلێژیش هەر لە ئەمریکا تەواو بکەم بەس من ئەوەم ناوێ تەواو متمانەم بەخۆمە و قسەی لەگەڵ دەکەم هەرچەندە کەمێکیش دەترسم بەس ئیتر تەواو بریارمداوە" بە دەم ئەو بیرکردنەوانە لە دیمەنی بەردەم پەنجەرەکەی فرۆکەکە دامابووم
—————————————————-
ئااا بیرم چوو خۆم بناسێنم من (یونا ) ١٨ ساڵم باوکم و دوو برام هەیە بە ناوی نامجوون و کای ، نامجوون ٢٦ ساڵە وە کای ٢٢ ساڵە ئێمە داکیمان جیایە بەڵام دایکی من و دایکی ئەوانیش مردوون من هەرگیز دایکمم نەبینیووە
هەمیشە باسی ئەوە دەکەن کە ئەوکاتەی من لە دایك بوومە دایکم مردووە وە زۆربەیان هۆکاری مردنەکەی بۆ من دەگەرێنەوە بە تایبەتی باوکم هەرگیز وای نەوتوە بەس من وا هەست دەکەم ئەو مامەڵانەی لەگەڵ من ئەوە هۆکارەکەی بێ
زۆر جار ئیرەی بە نامجوون و کای ئەبەم هەر نا ئەوان وێنەیەک چەند یادگاریەکیان لە لایەن دایکیانەوە بۆ ماوەتەوا ئای من تەنانەت نازانم شێوەی دایکم چۆنبووە
نامجوون رێك ئەرکی برا گەورەی بەجێ دەهێنێ و زۆرباشە لەگەڵم بەڵام من و کای هەمیشە پەوەندی نێوانمان سارد بووە زۆر کەم بەیەکەوە قسەمان کردووە
باوکم هەمیشە رێگری لێکردووم لە بەرامبەر ئەوەی من ویستوومە لە پۆلی یەك تاوکو شەشی سەرەتایی لە کۆریا خوێندم بۆم نەبوو بچمە قوتابخانە لە ماڵەوە دەمخوێند و مامۆستای تایبەتی هەموو وانەکانم هەبوو هەمیشە زۆر زیرەك بوومە ئەرکی ماڵەوەم بە کاتێکی زۆر کەم تەواو دەکرد و زۆربەی کاتەکانم خەریکی وێنەکێشان بووم یان لە چێشتخانەکە لەگەڵ پوورە یوجین خەریکی ئامەدەکردنی خواردن بووین کە من زۆر چێژم دەبینی لە دروستکردنی خواردن
ئەوکاتەی بوومە ١٣ ساڵ بریارمدا بچم بۆ قوتابخانە بە ڵام باوکم وەك هەمیشە رێگر بوو ئەمەش هۆکاری سەرەکی بوو کە هاوڕێی زۆر نەبوو تەنها ٢ هاورێم هەبوو جەیهۆپ و لیسا باوکی جەیهۆپ و باوکم هاوڕێی زۆر نزیکی یەكتر بوون
وە هەر وەها لیسا خوشکی نینا بوو نینا هاورێی نزیکی نامجوون بوو
بەم شێوەیە زۆر لە باوکم پارمەوا کە رێگە بدا بچم بۆ قووتابخانە بەڵام ئەوە هیچی لە بابەتەکە نەگۆری تەنانەت بێ یەك روونکردنەوە داواکاریەکەمی رەتدەکردەوە و بریاریدا بمنێرێت بۆ دەرەوەی وڵات بۆ خوێندن بەڵام جیاوازیەکی ئەوتۆی نەبوو لەگەڵ خوێندن لە ماڵەوە تەنها دەمتوانی بچمە قوتابخانەو بگەڕێمەوە ماڵەوە لە ژێر چاودێری سەدان پاسەوان و خزمەتکار یا هەر نا ئەوکاتەی کە لە کۆریا بووم دەمتوانی لەگەڵ ئوپا نامجوون بچمە دەرەوە ئاییی زۆر بیری دەکەم
YOU ARE READING
Because i want to know
Vampireباس لە کچێك دەکا لە لایەن خێزانێکی پڕ لە نهێنی و ئاڵۆز گەورە دەبێت خۆی لە خۆشەویستی کورێکی خوێنمژی دڵ ساردا دەبینێتەوا کاتێك بە دوای زانینی راستیەکان دا دەگەرێت.