دوو هەفتە دواتر.......
لە دوای ئەو شەوەوە هەردووکیان یەکیان نەبینیەوە
بەڵام شتێکی سەیر هەبوو کە سۆکجینی توشی سەرسوڕمان کردووە ئەویش ئەوەیە لەو ماوەیە زۆر بیر لەو کوڕە دەکاتەوە
تەنانەت وێنەکانی ئەوی لە ژورەکەی داوا وەک باشترین وێنەکان کە گرتوویەتی
ئەوە کێشە نیە کێشەکەی ئەو ئەوەیە بۆچی هەستێکی هەیە وەک بڵێی بیری دەکات
............
بەیانییەکی زۆر زوو بوو
کاتێک بە ئاگا هات بەهۆی لە دەرگادانەوە زۆر لای سەیر بوو کێیە بەم کاتە زووە
هەستایەوە و سەیری کاتژمێری کرد کاتژمێر پێنجی بەیانی بوو
زۆر زیاتر تووشی سەرسوڕمان بوو
دەرگای کردەوەجین:بەڕێز هان؟!
بەڕێز هان:ببورە،بەڵام کارم بە هەمووان هەیە
جین سەیری دەرەوە کرد بینی هەمووان لە شوقەکانیان هاتوونەتە دەرەوە
زۆر لای سەیر بوو بەڕێز هان بەم بەیانییە کاری بە هەمووان هەیە دەبێ چی بێ؟
بەڕێز هان:زۆر داوای لێبوردن دەکەم کە هەمووانم لە خەو کرد بەڵام وا پێویست دەکات ببورن
کەسێک:تکایە بەڕێز هان قسەکانت خێرا بکە
بەڕێز هان:من ئەم بینایەم فرۆشت!وە من ئێستا خاوەنی ئەم بینایە نیم،وە خاوەنە نوێیەکەی داوای لێم کرد بە ئێوە بڵێم تا ئێوارە یاخود بەیانی ئێرە چۆڵ بکەن،چونکە دوو بەیانی ئێرە دەروخێنێت
هەمووان:چییی؟؟!!!
کەسێک:ئەمە واتای چیە؟ئێمە چەندین ساڵە لەم شوقانە دەژین و تۆش پێمان دەڵێیت وا بە ئاسانی ئێرە چۆڵ بکەین بەڵام چۆن؟
جین:بەڕێز هان زۆرێک لە ئێمە هیچ شوێنێکمان نییە بۆی بڕۆین بۆییە با کاتمان بۆ درێژ بکەنەوە
کەسێک:بەڵام بڕوا بکەن من پارەم نیە
بەڕێز هان:زۆر زۆر دوای لێبوردن دەکەم بەڵام بڕوام پێ بکەن ئەگەر پێویستم بە پارە نەبواییە ئەوا هەرگیز ئەم بینایەم نە دەفرۆشت و ئاوا ئێوەم دەرنەدەکرد بەڵام ئێستا کارەکە هاتووە و ناتوانین چاکی بکەینەوە،دوبارە دوای لێبوردن دەکەم
هەمووان رۆشتنەوە ژوورەوە و دەستیان کرد بە پێچانەوەی کەلوپەلەکانیان
جین گەڕایەوە ژوورەوە و سەیری هەموو لایەکی کرد ئەمە باش بوو ئەو شتی زۆری نەبوو بۆیە ئاسان و پێچانەوەی شتەکانی بەڵام لەناکاو بیری کەوتەوە تەنیا ژووری وێنەکانی چەندین کاتژمێری دەوێ تاوەکوو هەموو شتەکان بە تەواوی بپێچێتەوە
بۆیە بڕیاری دا پەیوەندی بە مینهۆوە بکات و ئەو بێت لەگەڵی بێت بۆ ئەمرۆ
YOU ARE READING
یەکەم وێنە/first picture
Romanceجین:سوپاس بۆ ئەوەی بوویت بەشێک لە چیرۆکەکەم. نامجوون:هیوا خوازم تا کۆتا لاپەڕە بمێنیتەوە.