TIME:
10:00MN\T Pov
جۆنگکوک منی بە کەسێک هێنا بۆ ئەم ماڵە و دەرگاکەی لەسەر داخستم و ڕۆیشت...تەنها یەک شتی وت وە وتی کەوا بەپێی ڕێکەوتنەکەی نێوانمان دەبێت هەڵسوکەوت بکەوم...بەڵێ..من زۆر بیرم کردەوە..نامەوێت بۆ هەمیشە وەک منداڵێک بەدوای دایکم بگریم...بەڵکو ئامانجەکەی دایکم بەدی دەهێنم ناچارم لەگەڵ جۆنگکوک کار بکەم بۆ بەدی هێنانی ئامانجەکەی..لەبەرامبەردا ئەویش من بەکار دەهێنێت بۆ بەدی هێنانی ئامانجەکەی دوای ئەوەی ئامانجەکەی بەدی دەهێنم..ئەوکات بەسەربەرزیەوە دەگەڕێمەوە لای...ئەویش شانازیم پێوە دەکات!!یەک ڕۆژ بەر لە ئێستا
کاتژمێر 8:00ن/ت لەدوێنێە بێدەنگە و بەردەوام شڵەژا و قەلەقە..ئێستا خەریکە نانی بەیانی دەخوات پێش ئەوەی بچێت بۆ قوتابخانە
های جی وۆن:ئازیزم؟؟....
ن/ت تەنها یاری بەخواردنەکەی بەردەمی دەکرد و ئاگای لە دایکی نەبوو های جی وۆن دەستی ن/ت ی گرت..
های جی وۆن:ئازیزەکەی دایە؟؟..
ن/ت سەری بەرز کردەوە
های جی وۆن:دایکت داوای لێبوردن دەکات..کە ئەم شتانە ڕوودەدات..ئەوانەی لە داهاتوو بەسەرت دێن..ڕابردووی دایکتە..دەتوانیت وەک دایکت بەهێزبیت؟؟...ئافرەت بێهز نییە...من دەتوانم
های جی وۆن بزەیەکی ماندوویانەی کرد
های جی وۆن:بیرت بێت...ئامانجی دایکت سەربەخۆ بونی هەرێمەکەیەتی وە ڕزگار بوونی بەندکراوان وە دووبارە نەبوونەوەی ئەم کارە...کچەکەم دەتوانێت ئامانجەکەی دایکی بەدی بهێنێت؟؟
ن/ت دەستی خستە سەر ڕوومەتی دایکی...
ن/ت:لەمەودوا ئەمە بەتەنها ئامانجی تۆ نییە...بەڵکو ئامانجی منیشە!!! تۆڵەی هەمووان دەکەمەوە دایکە گیان
های جی وۆن دەستی خستە سەر ڕوومەتی ن/ت
های جی وۆن:بیرت بێت...دەبێت هەموو کاتێک ئامادەبیت بۆئەو هێرشە
ن/ت زەردەخەنەی کرد و سەری بە مانای باشە جوڵاند...بەبێ بیرکردنەوە لەوەی ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە هێرشیان دەکرێتە سەر
های جی وۆن:زۆر شت هەیە کە نایزانیت...بەڵام ڕۆژێک دێت هەمووان شانازیت پێوە دەکەن ئازیزم
YOU ARE READING
𝐵𝐼𝐺 𝐸𝑆𝐶𝐴𝑃𝐸 𝐽𝐾(تەواو بووە✔︎)
Short StoryPov N\T من..کچێکم کە لە هەرێمێکی بچوک دەژیم کە دانیشتوانەکەی تەنها 2ملیۆن کەسە وە کەوتوەتە نێوان دوو وەڵاتی زل هێز...هەرێمەکەم لەلایەن دوو دەسەڵاتدارەوە بەڕێوە دەچێت کە خەڵکی ئەو دوو وڵاتەن کە هەرێمەکەم کەوتوەتە نێوانیان..ئەوان زاڵمن بە هەموو شێوەیە...