کابووس

4.1K 504 529
                                    


وەک ڕێزێک لە ماندووبوونم ڤۆتبکە.

رایەکانتان لە نێوان دێڕەکان جێبهێڵن.



دڵ خۆش ئەبم ڕا و بۆچوونەکانتان لە کۆتاییدا بخوێنمەوە..




چێژی لێ ببینن.....



هەستم بە تەزینی سەر کوڵمەکانم و لوتم و لێوە بەستووەکانم ئەکرد بە هۆی ئەو هەوا ساردەی کە لە درزی پەنجەرەکەوە ئەهاتە دەرەوە.

ئێمە لە وەرزی زستانین کەش و هەوا نا لەبارە و ڕەشەبا و تۆفانێکی بەهێز ڕووی تێکردوین.

لەگەڵ تێپەڕ بوونی هەر خولەکێک وە گوێبیست بوونی چرکە چرکی کاتژمێرەکە دڵم بە خێراییەکی زیاتر لێی ئەدا.

جار بە جار هەورە بروسکەیەک بە تەواوی ناوچەکەی بە ڕەنگی زەرد ئەپۆشی و دەستەکانم ئەخستە سەر گوێیە ساردەکانم لەبەر دەنگە زۆر بەرزەکەی

چاوەکانم داخست وە لەبەر خۆمەوە ئەم وت هەموو شتێک باش ئەبێ تۆ ئەتوانی ئەوە تێپەڕێنیت مارسا هەموو شتێک جیاواز ئەبێ ئەتوانی لە سەرەتاوە دەست بە ژییان بکەیتەوە.، لێوەکانم ئەلەرزی و لەبەر ساردی کەشەکە ددانەکانم ئەیکێشا بە یەکدا.

لە کۆتاییا گوێم لە دەنگی زەنگەکەبوو و ڕاچەڵەکیم بە هۆی بەرزی دەنگەکەی کە ئاماژەیەک بوو بۆ بەڕێکەوتن.

ئیتر سەر لە نوێ دەست بە ژیانکردن ئەکەمەوە... هەموو شتێک جیاواز ئەبێ لەگەڵ ئەو کوڕەی کە خۆشم ئەوێ دڵ نییام لەوەی کە دڵ خۆش ئەبم لەگەڵی.

لە پەنجەرەی شەمەندەفەرەکەوە سەیری دەرەوەم ئەکرد.. باران هەموو شوێنێکی تەڕ کردبوو.

بەڵام هێشتاش بەم کاتە درەنگەی شەویش وە بەو بارانەش هەموان خێزان و هاوڕێ و کەسە نزیکەکانیان لە دەرەوە بوون و بۆ ماڵئاوایی هاتبوون و دەستەکانیان بەرزکردبووەوە و ئەیان جوڵاند.

هەندێک دڵ خۆش بوون بە گەشتەکەیان وە هەندێکی تریان خەم ڕووخساری داپۆشیبوون بۆ ئازاری جیابوونەوە و دوورکەوتنەوە لە ئازیزانیان تەنیا من نەبێت کە هیوا ئەخوازم هەرگیز جارێکی تر ئەم ناوچەیە نەبینمەوە.

من لێرە هەڵدێم... لە دەستی باوکم هەڵدێم بۆ لای ئەو کوڕەی کە خۆشم ئەوێت بۆ ئەوەی هەست بە ژیان بکەم.

من باوکێکی معتدام هەیە کە هەموو شتێک ئەکا بۆ بەدەست هێنانی دەرمانەکەی وە زۆر توند و تیژە بەرامبەرم.. لەو کاتەوەی کە دایکم مردووە خراپتر بووە زۆۆر خراپ.

ڕەشـەبــای شـەوێک✓حيث تعيش القصص. اكتشف الآن