Part 13

538 94 218
                                    


نێڤادا / پێویستە کەسێک بکوژم
نێڤادا ڕێک سەیری جێسی ئەکرد
جێسی / ک کێ؟
نێڤادا دەستی کرد بە پێکەنینـ
نێڤادا / نیگەران مەبە تۆ نیت
  جێسی / وەک ئەوە نیە بترسێم ... بەڵام نەفرەت لەو چاوانە
نێڤادا / وایە زۆر گوێم لەوە ئەوەبێت تەنانەت خەڵک بە دڕندە بانگم ئەکەن
جێسی / بەدڵنیایەوە تۆ وانیت
نێڤادا / من ھەموو شەوەکە گریام ئەوە یەکەم جارمبوو کە پیاوێکی بێتاوانم کوشت کە ١٥ ساڵبوم ڕقم لە خوێنی دەستەکانمە بەڵام ئەو بە ھێواشی پێی وتم" نیگەران مەبە مناڵ ، بەم زوانە ئەوە ئەبێت بە شتێکی زۆر ئاسایی"من زۆر ھەستم بە باشی کرد کەسێک دڵنەوای ئەکردم سەرەڕای ھەموو شتێک سەرم بەرزکردەوە بۆ ئەو وە ڕێزم لێئەگرت کەچی ئێستا
من ئەمەوێت بیکوژم
جێسی / تۆ دەربارەی بەڕێز کیم قسە ئەکەیت وایە ؟
نێڤادا سەیری کرد
جێسی / سەیرکە ئەزانم ئەو بەرپرسە لە مردنی دایکت وە من ئەو جۆرە کەسەم کە یارمەتیت دەدەم لەم کارەدا بەڵام  تۆ بارودۆخەکە ئەزانیت ژمارەیەکی شێتانە خەڵک بە دوای تۆوەن خۆت بڕۆ بۆ شوێنێکی پارێزراو تۆ ئەتوانیت دواتر ئەو بکوژیت کە شتەکان باشتربون
نێڤادا / نیگەرانی من مەبە من لەگەڵ ھەموو بارودۆخێک ڕادێم بێجگە لەوە  تۆ یارمەتیم ئەدەیت  من ناترسم
جێسی / ھۆۆ تۆ ھێشتا  دڕندەیەکی ڕەقیت
نێڤادا / بەڕاستی؟ وادەرناکەوێت تۆ وابیت وە ئەگەر شتێکی ھەڵە ڕوبدات
ئێرە جێبھێڵە بێ من
جێسی / من ڕێگەم پێنەدراوە ئەوە بکەم



ھۆسۆک / کێ ئەتوانێ یارمەتی نێڤادا بدات؟
لیسا / من پێشتر وتم ھێستاش دوبارە ئەیڵێمەوە ئەوە کیم تایھیۆنگ  نیە
شوگا/ بێگومان لایەنی سێیەمیش بەشدارە
ھۆسۆک / کەواتە ئەبێ کێ بێت؟
لیسا / ھەموو مافیاکانی دەرەوە لە دژەگولە  ئەترسن یارمەتی دانی نێڤادا وەک خۆکوشتن وایە کەواتە ئەبێ ئەو کەسە بەدڵنیایەوە زۆر نزیکبێت لێیەوە، ھیچ پێشبینیەکەی کەتان ھەیە؟ جگە لە تایهیۆنگ لە کەسی تر نزیک نەبوو

ھۆسۆک / یان لەوانەیە تایھیۆنگ داوای لە کەسێکی کە کردبێت تا یارمەتی نێڤادا بدات
پەیوەندیەک بۆ مۆبایلەکەی لیسا ھات
لیسا / من پێویستە بڕۆم کوڕینە
شوگا / KIA پەیوەندی کرد؟
لیسا سەیری کرد
لیسا /هەوڵ دەدەم شتێک لە تایهیۆنگ دەربهێنم
لیسا ڕۆشت بۆ دەرەوە
ھۆسۆک /باشە جیمین بە شێوەیەکی بەرچاو بێدەنگ بووە؟
ھەمویان سەیری جیمین یان کرد
شوگا / ئەم گەمژەیە دڵخۆشە
جیمین زەردەخەنەیەکی بە فیزی کرد وھەستا
جیمین /پێویستە بگەڕێینەوە سەر ئەرکە ڕاستەقینەکانی مافیاکەمان لەبری گەڕان ئێمە پێویستە زیاتر سەرنج بخەینە سەر مافیاکە وەک لە نێڤادا
شوگا / ئەوە زۆر خراپە
جۆنگکووک / جیمین ڕاستەکات
جۆنگکووک ھاتە ژورەوە
ھۆسۆک / مەبەستت چیە؟
جۆنگکووک / دوو جار نێڤادا مان لەدەستداوە ھەموو ئەمانە کاریگەری لەسەر چالاکیەکانی مافیاکە ئەبێت
شوگا / بەڵام ئێمە ئەتوانین ئەو بدۆزینەوە
جۆنگکووک /سەرنجت لەسەر مافیاکە بێت چیتر بەدوای نێڤادا مەگەڕێن
شوگا / کەواتە ئێمە ڕێگەبدەین خیانەتکارێکێک بڕوات؟
جۆنگکووک / تا ئەو کاتەی ئەو لە ژیاندا بێت بە دڵنیایەوە یەک ئەبینین، بۆستن لە گەڕان وە بگەڕێنەوە بۆ سەر ئیشەکەتان
سیان لە ئەوان ھەستانە سەر پێ و ژورەکەیان بەجێھێشت پەیوەندیەک بۆ مۆبایلەکەی جۆنگکووک ھات ژمارەیەکی نەناسراوبوو
؟؟؟/ سڵاو
دەنگی پیاو بوو وە کەمێک ناسراوبوو ئەو دەنگە
جۆنگکووک /تۆ..؟
؟؟؟/ ئاھ تۆ من ناناسیتەوە؟
جۆنگکووک / جاکسۆن وانگ
جاکسۆن / ھھھھھ ناسیتمەوە بەڕێز جیۆن
جۆنگکووک / ڕێک بچۆرە بابەتەکەوە بۆ پەیوەندیت پێوەکردوم؟ دیارە بابەتێکی گرینگە
جاکسۆن / ھەفتەیەک پێش ئێستا شتێک ڕویدا لە بەندەری سور لە چین
جۆنگکووک / چی ڕویدا؟
جاکسۆن لە دڵی خۆیدا وتی " ئایا ئەو یاری ئەکات" ئەی گوایە نێڤادا لای جۆنگکووک کە گەر وابێت کەواتە ئەبێت بە جۆنگکووک ی وتبێت بریکار ٠٠١ ە بەڵام دەنگی جۆنگکووک وادیارە کە کە نێڤادا پێی نەوتوە
جاکسۆن / چەکەکانم دیارنەماوە
جۆنگکووک / ئۆھ خەمباربوم
جاکسۆن / دژەگولە لەو ناوە دەرکەوتون
جۆنگکووک / ئەوە ڕاستە
گەر بگەڕێینەوە بۆ ئەو ڕۆژەی کە نێڤادا لە ھەلیکۆپتەرەکەوە بازی دا پاشان گەیشتە بەندەری سور لەگەڵ جێسی کە بەلەمەکەی جاکسۆنی پێبوو وە پیاوکانی جۆنگکووک لەوێ بەدوای نێڤادا ئەگەڕان
جۆنگکووک / ھیچ پلانێکت ھەیە بێیت بۆ کۆریا؟
جاکسۆن / لە کۆتای ئەم مانگە
جۆنگکووک / باشە دواتر ڕو بە ڕو قسەئەکەین
جاکسۆن / من چاوەڕێی ئەو ڕۆژەم
جۆنگکووک تەلەفونکەی داخستەوە جاکسۆن پرسیاری زۆری بۆ دروستبو "ئایا جۆنگکووک ئەزانێ من بریکار ٠٠١ م ؟ ئەگەر نا ئەی بۆچی نێڤادا پێی نەوتوە؟ " ئەمەش ھەموو ئەگەڕێتەوە بۆ یەک پرسیار
"ئایا نێڤادا خیانەتی کردوە لە KIA؟"
جاکسۆن / بەم زوانە ئەیدۆزمەوە

نێڤادا لە ئۆتۆمبێلەکە هاتە دەرەوە و سەیری پەنجەرەکەی کرد
جێسی / زۆر باشە
جێسی پاسپۆرتە ساختەکەی دەرھێنا
نێڤادا / فڕۆکەکە کەی ئەفڕێت ؟
جێسی / ئەمشەو کاتژمێر ١٢
نێڤادا / باشە لەوێ ئەبم
جێسی / لەوێ چاوەڕێت ئەکەم
نێڤادا / ئەگەری ئەوە ھەیە نەیەم ئەزانم شتێک ڕوئەدات
جێسی / من دڵنیام ھیچ شتێک نابێ
نێڤادا / بەڵێ بەڵام من ئەلێم لەوانەیە
جێسی سەری بە مانای باشە لێکرد پاشان سەیری ئاوێنەی سەیارەکەی کرد و ڕۆشت

تایهیۆنگ وا دەرکەوت کە لە قووڵایی بیرکردنەوەدا بێت
" ئەو پیاوە کێبوو کە نێڤادا لە زیندانی بێدەنگ چاوی پێکەوت"
تایھیۆنگ ئەتوانێت بڵێت ئەو پیاوە زۆر بەتەمەنبوو وە ماوەیەکی زۆرە لەوێیە
" ئەبێ کەسێک بێت پەیوەندی بە نێڤادا وە ھەبێ؟"
لیسا / ھێی چیبوە؟
تایھیۆنگ / ھیچ شتێک ھەیە بیکەیت لێرە؟
لیسا / بیرمکردەوە دەربارەی تەواوی ئەو بارودۆخە ی نێڤادا ی تیایە خۆت ئەزانی ئەو باشترین ھاوڕێمە ئەگەر شتێک لەبارەی ئەوەوە خەریکە تۆ تووشی کێشە دەکات، پێم بڵێ
تایھیۆنگ سەیری لیسا ی کرد وا دەرەکەوت کە تایھیۆنگ ئەزانێ کە لیسا ھەوڵەدات شتێکی لێ دەربێنێت
تایھیۆنگ / بڵێ تۆ چەنەھا ساڵ ڕاھێنانت کرد وە یەکێکیت لە باشترینەکان چۆن پیاوەکانی دژە گولە بەو ئاسانییە بەزاندیانیت؟
تایھیۆنگ باسی ئەو ڕۆژە ئەکات کە نێڤادا و جۆنگکووک لە زیندانەکە ڕۆشتن و لیسایان بەزاند بە گوێرەی نێڤادا
لیسا / ئ ئێ ئەمەت لە کوێوە ھێنا؟
تایھیۆنگ / وەڵام بدەرەوە
لیسا / ژورەکە پڕبو لە پیاوەکانی ئەوان نەمتوانی ھیچ بکەم
تایھیۆنگ / بۆچی تەنھا تۆیان نەکوشت؟
لیسا / من چۆن ئەوە بزانم؟
تایھیۆنگ /من لێکۆڵینەوەم  کرد، و شتێکم زانی
لیسا / چی؟
تایھیۆنگ / تۆ ئەو کەسەبویت کە تۆمارە گرینگەکانت  برد
تایھیۆنگ  باسی ئەو تۆمارانە ئەکات کە جۆنگکووک  توانی بەھۆی ئەوەوە دزی لە KIA  بکات
لیسا / لە ڕاستیدا من بوم




بەردەوامە.....

Jk { War & Love} [شەڕ و خۆشەویستی ]وەرزی ٢Where stories live. Discover now