لەبەر ماندووبونم ڤۆت بکە
{متمانە تەنها شەش پیتە بەڵام کاریگەرییەکی گەورەی هەیە. }
"کەواتە، دەبێت دەرگەکە بشکێنم"
دوای ئەوە تایهیۆنگ بە بە هێزی بە شانی ئەیکێشا بە دەرگەکەیا وە ئەوەی پشتی دەرگەکە زیاتر ترسا و بەدوای شتێک ئەگەڕا کە خۆی پێبپارێزێت بەڵام بەهۆی تاریکیەوە نەدەتوانی.. فرمێسکەکانی نەدەوەستان.
دەرگەکە بە نزیکەیی شکا پیاوە دڕندەکە سەرکەوتنی بەدەستهێنا بەڵام قۆناغێک هەیە کە...(خودا هەمیشە لەگەڵ کەسە باشەکانە)
مۆبایلەکەی تایهیۆنگ زەنگی لێداو وای کرد کە تایهیۆنگ لە کارەکەی بوەستێت یەکەم جار پشتگوێی خست بەڵام کە هەر زەنگەکە بەردەوامبوو بە بێزاری هەڵیگرت.
"سڵاو"
بە بێزاری وتی
"تایهیۆنگ، تۆ ئێستا لەکوێی؟"
ئەوە بێڵ بوو
"من لەگەڵ دەرهێنەر بەڕێز هانم، بۆچی؟"
تایهیۆنگ درۆی کرد
"تایهیۆنگ، من لە بنکەی پۆلیسم خێرا وەرە..ئۆفیسەرەکە دەیەوێت بتبینێت"
بێڵ وتی
"ئایا پێویستە ئێستا بێم؟ لەڕاستیدا من لە کارێکی گرنگدام"
وتی و دەستی لەسەر دەرگەکە دانا و سەیری ئەوێی کرد.
"ئەوە دەربارەی مردنی سۆمییە ئەوان دەیانەوێت لێکۆڵینەوە بکەن، لەبەر ئەوەی ئەو لە کۆمپانیاکەی تۆ کاری دەکرد، ئێستا تکایە خێرا وەرە"
بێڵ پەیوەندیەکەی پچڕاند بێ ئەوەی گوێ لە هیچ بەهانەیەکی تر بگرێ.
YOU ARE READING
ڕاوکــەر ✓
Romance"بۆچی تۆ دەلەرزی؟؟ همم!" "ب.. بەڕێز کیم" "تەنها تایهیۆنگ و بەس" دیسانەوە بە چرپە وتی و لوتی لە ملی ئەخشاند. "ت.. تکایە.. تایهیۆنگ " "مەموەستێنە پرێتی، مەموەستێنە" تایهیۆنگ نزیکی ملی کەوتەوە و ماچی کرد....... ئەمە چیرۆکێکە دەربارەی شەڕکردن لە...