𖠋𝗦𝗧𝗔𝗥𝗧𖠋

3.8K 434 390
                                    

24/DECEMBER

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

24/DECEMBER

ೋ❀❀ೋ═══ ❀ ═══ೋ❀❀ೋ

VOTE

════ ❀ ════

دینگ دۆنگ..!

زەنگی ماڵەکە لێیدا و زەردەخەنەیەک کەوتە سەر لێوم چونکە زانیم ئەوە دایکمە، بەپەرۆشییەوە بەرەو دەرگاکە ڕۆیشتم و کردمەوە..زەردەخەنەکەم ون بوو کاتێک دایکمم بینی لەگەڵ کوڕێکی گەنجی ماسولکەدار..ئەو نەناسراو بوو بەڵام لەگەڵ دایکمدا زۆر دڵخۆش دیار بوون

ڕێگام بۆیان کردەوە و چوونە ژووری دانیشتنەکە.

ئەو کوڕە کێیە؟

نزیک بوومەوە لە دایکم تاکو لێی بپرسم بەڵام لێوەکانم جارێکی تر داخران کاتێک دایکم داوای لێکردم بە خێرایی خواردنەوەیەک بۆ پێشوازییەکە دروست بکەم.

"دەتوانی خواردنەوەیەک بێنیت ئازیزم؟"

دایکم بە ڕووخۆشییەوە وتی و سەیرێکی کوڕە باڵابەرزەکەم کرد بە نامۆییەوە سەیری دەکردم..سەرم بە ئەرێنییەوە جووڵاند و بەرەو چێشتخانەکە ڕۆیشتم و خواردنەوەکەم بۆ هەردووکیان ئامادە کرد، پێش ئەوەی بگەڕێمەوە بە وریاییەوە گوێم لە گفتوگۆیەکەیان گرت دایکم زۆر دۆستانە دەرکەوت لەگەڵ کوڕەکە، ئەو گاڵتانەی دەیکرد دایکمی دەخستە پێکەنین و سەری لەسەر شانەکانی دادەنا جگە لە دەستەکانیان کە لەهی یەکدا گرێدابوو.

بۆ ساتێک بە بێهێزی زەردەخەنەیەکم کرد. ماوەیەکی زۆرە زەردەخەنە دڵخۆشەکەی دایکمم نەبینیوە. ئێستاش دواجار ئەو زەردەخەنەیە گەڕایەوە، دڵم گەرم دەکاتەوە.

- ئاهـ، سوپاس ئازیزم.

زەردەخەنەیەکم کرد و بە هێواشی سەرم بەئەرێنییەوە جووڵاند.

هەناسەیەکی قووڵم هەڵمژی، هەستم بە ناڕەحەتی دەکرد کاتێک جووت چاوی کوڕەکە زۆر لە نزیکەوە لەسەرم بوو، بەخێرایی سوڕامەوە و ویستم هەرچی زووە بگەڕێمەوە چێشتخانەکە بەڵام قسەکەی دایکم منی وەستاند.

"سەرەتا لێرە دابنیشە ئازیزم. شتێکم هەیە کە دەمەوێت بۆ ساتێک باسی بکەم."

بە قووتدانی لیکی دەمم سەرم بە ئەرێنییەوە جووڵاند. دایکم کە زانیی لێرە هەست بە ناڕەحەتی دەکەم، پرسی:

"ئایا تۆ باشیت؟"

"من باشم"
لێوەکانم زەردەخەنەیەکی زۆرەملێیان پێکهێنا. بەبێ ئەوەی هیچ کاتێک بەفیڕۆ بدەم لەوێ دانیشتم. چاوەڕێی ئەوە بووم دایکم چی دەڵێت.

ڕەنگە هەستم بە ترس کردبێت لە تێڕوانینە تیژەکانی کوڕەکە، دەستەکانم خستە سەر کوڵمەم نەفرەت بۆوا گەرم بووم؟؟ ئای بەدبەخت هەوڵمدا کەمێک خۆم ئاسایی بکەمەوە

ئاهی دایکم لەناکاو منی هێنایەوە سەر هۆشی تەواو. ڕووخسارم بەرزکردەوە و سەیری دایکمم کرد کە لە ئێستادا پشتی بە سنگی پان و فراوانی گەنجەکەدا بەستبوو بە زەردەخەنەیەکی فراوانەوە کە هەستێکی نامۆ بوو - چونکە پێشتر دایکمم بەم شێوەیە دڵخۆش نەبینیبوو.

"ئەو بناسە ئازیزم" دایکم بۆ بینینی دەموچاوی گەنجەکە بۆ ماوەیەکی کورت سەری بەرز کردەوە. "ئەو خۆشەویستەکەی دایکتە."

من بە تەواوی خنکانم.

خ-خۆشەویست؟!

چاوەکانم بە خێرایی چرپاند و لێوەکانم کەمێک جیابوونەوە- نیشانەیەکی سەرسوڕمان بوو. تەنها دەربڕینێکی گرژم هەبوو. لێوەکانم بێهێز بوون و نەمتوانی وشەیەک لە وەڵامدا بڵێم.

ئەم گەنجە؟! خۆشەویستەکەی دایکم؟!

بە جددی. دەتوانم گرەو بکەم کە جیاوازی تەمەنی ئەو ئەوەندە دوور نییە لە تەمەنی من.

وە دایکم خۆشەویستێکی وەک ئەو گەنجی هەیە؟!

ئای خوایە گیان چی بکەم؟

بینینی دەربڕینی دڵخۆشی دایکم بە تەواوی بێدەنگی کردم. ناڕەزایەتییەکەم بەهەڵم بوو و شوێنەواری نەما. ئێستا نەک تەنها کوڵمەم هەموو جەستەم گەرم بوو.

جارێکی تر چاوێکم لێ کردەوە- تەنها نیگایەک. وە سەیری کردمەوە. چاومان لە یەکتر بوو، بەڵام نیگاکەم مانای کینیکی هەبوو کە بەو مانایە بوو کە من لەگەڵ هەموو ئەمانەدا نەبووم.

ೋ❀❀ೋ═══ ❀ ═══ೋ❀❀ೋ

𝗦𝗧𝗔𝗥𝗧..

════ ❀ ════

پێشەکییەکی کورت دەستپێکی چیرۆکێکی درێژە🌟://~

خۆشەویستی پێ بدەن💋💋.

𖠋𝗬𝗢𝗨𝗡𝗚 𝗗𝗔𝗗𝗗𝗬𖠋Where stories live. Discover now