9تایهیۆنگ : بڵێ وایە یاسا هەر یاسایە گرنگ نییە تەمەنی چەندە ئەو ئافرەتێکی پێگەشتوە وە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست هەروا ئاسان نییە
بە هەرحاڵ چی وایکردوە پێتان وابێ ئەو بکوژەکەیە ئایا شێکتان دۆزیوەتەوەهانا : لە ڕاستیدا
سانا : نەخێر هیچ شتێک نییە ،بە هەرحاڵ تۆ چیت دەستکەوت ؟
تایهیۆنگ : من ئەوەی دەستم کەوتووە ئەوەیە کە پاتک جیمین هیچ دوژمنێکی نییە وە تاکە گومانلێکراو هاوسەرەکەیەتی ئەوێش هەر دەڵێ بێتاوانم وە من خەوتومە ئەوکاتە سەڕەرای ئەوە منیش پێم وایە هاوسەرەکەی کوشتبێتی چونکە خەڵکی شارۆچکەکە ئەڵێن ئەوان نێوانیان باش نەبووە وە هەرگیز چونەدەرەوەیان نەبووە بە کەورتی ئەوان دوو هاوسەری ناکۆکو ڕێک نەکەوتوو بون
هانا :ئەمە سەیرە کەمێک پێش ئێستا خاتوو نیل هات بۆ ئێرە ئەو پورزای مینایە وە ئەو وتی مینا هەرگیز شتێکی لەو شێوازە ناکات وە پاتک جیمین دوژمنداربووە ئەگەری هەیە یەکێک لە دوژمنەکانی ئەویان کوشتبێت
سانا :بەڵێ بێگومان ئەکریت بە ئەگەری زۆرەوە ئەوە ڕاست بێت وە بە جۆرێک تاوانەکەی ئەنجام داوە وەک ئەوەی کە هاوسەرەکەی کوشتبێتی
تایهیۆنگ : ئای خوایە ئەوە بوڕاستی ئەو قسانە ئەکەن ئێوە ئەتانەوێ بڕوا بە قسەی پورزاکەی بکەن هاهـــ ئێوە باوەڕ پێ نەکراون (بە سەرسورمانەوە قسەی ئەکرد )
سانا : هێی بۆچی وا قسە ئەکەی کە یۆ تاکە لێکۆڵەری کارامە بی دواتر ئێمە ئەبێ لە نزیکەکانیانەوە قسە وەرگرین ئەگەر نا چۆن بیانناسین
تایهیۆنگ : بەڵام ئەو پورزایەتی هەرگیز تاوانباری ناکات
سانا :بەڵام تۆش پرسیارت لە هاوڕێ نزیکەکانی کردبوو ؟وانیە !
تایهیۆنگ : ئێ چی تیایە !
سانا : واهـــ تۆ باوەڕپێنەکراوی لێکۆڵەر کیم ئەمە هەمان شتە چ هاوڕێی نزیک بێت یاخود خزمی بێت جیاوازی چیە لە هەردوو حاڵەتەکە هەڵی پارێزگاری کردن ئەدەن بە قسەی تۆ بێ
تایهیۆنگ : ئای خوایە من باشترە هەرگیز جارێکی تر ئەرک لە گەڵ ئافرەتەکان وەرنەگرم بە هەرحاڵ من پێم وایە کە پارک مینا تاوانبار بێ چونکە کەسی تر نییە کە گومانی لێ بکرێ بپێی لێکۆڵینەوەکانی من
هانا : ئێوە تا کەی بەردەوامن لە شەڕکردن هەوڵدەن شتێکتان دەست کەوێ ئێمە ئەو ڕاپۆرتەی کە نوسیومانە ئەیدەین بە ئەفسەر جیۆن منو سانا وە تۆش ڕاپۆرتەکەت تەواو کە تای دواتر پێویستە کۆبونەوەیەک بکەین بۆ تاوتوێ کردنی روداو شایەد حاڵەکان وە دواتر پێویستە کۆبونەوە لە گەڵ پارک مینا بکەین
تایهیۆنگ : بێگومان بەڵام نیل چۆن زانیویەتی مینا توشی ئەم ڕوداوە بووە !
(سەرمسوڕما بوو ئاخۆ ئەوچۆن ئەزانێ لە کاتێکدا مینا هیچ پەیوەندیەکی ئەنجام نەداوە وە کەسیشی نییە لێرە )هانا : ئەو وتی کە بیستویەتی بۆچی ئایا بیرت بۆ شتێک ئەچێت
تایهیۆنگ : بۆستە ئایا تۆ ئەزانی نیل لە کوێیە وە چۆن ئەتوانم بیبینم پێویستم بەوەیە لێکۆڵئنەوەی لە گەڵ بکەم وە هەندێک قسەی لێوەرگرم
هانا : بەڵێ بەڵام ئەکرێت پێم بڵیی بیرت بۆ کوێ ئەچێ وە بۆ چی ئایا شتێک هەیە جێی گومان بێ
تایهیۆنگ : پێم وایە ....
——————
دەی ڤۆت بکەن گوڵەکان وە ڕای خۆتان بنوسن چیڕۆکاکەم شەیر بکەن
💕💕💕💕💕😚😚😚
YOU ARE READING
فەرامۆشکراو Jk (کۆتایی هاتووە)
Horrorئەم چیرۆکە باس لە تاوانێکی کوشتنی شاراوە ئەکات وە دەست پێئەکات لە گەڕان بە دوای بکوژەکە ⚠︎︎TRANSLATED STORIES⚠︎︎ TRANSLATED BY: kavyajk21 ADMIN OF THIS ACCOUNT ♡︎♡︎