{ بە هیوای بەدڵ بوون }
.
.پاشا بەهەنگاوی خێراوە بەرەو گۆرەپان ڕۆیشت کە منداڵەکەی لەوێ ڕاهێنانی پێ ئەکرێ لە لایەن چەن جەنەڕاڵی لێهاتوەوە
جەنەڕاڵ: بەتوندی شمشێرەکەت بگرە
بەبەرزییەوە وتی منداڵە بچوکەکە بە هەناسە تەنگیەوە شمشێرەکەی بەرز ڕاگرت و دەستەکانی توندتر کرد
خەسێنەی شاهانە: پاشا گەیشت
بەهاوارەوە وتی هەمویان ڕێزیان نواند منداڵە بچوکەکە بە ترسەوە سەیری باوکی ئەکرد سەری نزمکرد
پاشا: تۆ کەی کارێکی باش ئەکەیت ها؟
بەتوڕەییەوە وتی و یەخەی منداڵە پێنەگەیشتوەکەی گرت و بەرزی کردەوە بۆ ئاستی خۆی
(〃´𓎟'〃)
{گەڕانەوە بۆ کۆبونەوەی وەزیرەکان}
وەزیر هان: پاشا دەنگۆی ئەوە بڵاو بۆتەوە لە شارۆچکەکەمان شازادە سوو... یارمەتی چەتەکانی دەریای یاوە خشڵ و خواردنەکانمان بدزن
شازادە سوو بەشۆکەوە سەری بەرز کردەوە سەیری وەزیر هانی کرد وەزیر هان خەندەیێکی لاری کرد و ڕوی لە پاشا کرد
وەزیر هان: تکایە ئەم هەڵە گەورەیە چاو پۆشی لێ مەکە خاوەنشکۆ
وەزیرەکانیتر: تکایە چاو پۆشی لێ مەکە پاشا
بەبەرزییەوە شازادە سوو سەری بەنەخێر جوڵاند جەستەی وەک مریشکێکی لەسەر مەرگ ئەلەرزی پاشا بەبێ باکی سەیری شازادەکەی کرد
پاشا: ئایا ئەمە ڕاستە شازادە؟
بەتونێکی توڕەییەوە وتی شازادە سوو بەهێواشی سەری بەنەخێر جوڵاند لێوەکانی جوڵاند بۆ قسەکردن بەڵام...!
!!
وەزیر لی: ئەمە چ شەرمەزاریێکە شازادە تۆ.. میزت کرد !
بەزۆر پێکەنینەکەی ڕاگرتبوو شازادە سوو سەیری قاچەکانی کرد ئاوێکی زەرد بە ڕانەکانیەوە دێنە خوارەوە فرمێسکەکانی کەوتن پاشا بەمە زۆر توڕە بوو بۆکسێکی لە مێزەکەیدا هەمویان بێدەنگ بوون لە چپە و گاڵتەکردن دا
پاشا: کێ لەدەرەوەیە! خێرا شازادە سوو ببەن بۆ ژوورەکەی !
بەهاوارەوە وتی دوو خەسێنەی شاهانە هاتن و شازادە سوو'یـان ڕادەکێشا
جۆنگ سوو: پاشا ئەمە بوختانە من تەواوی شەو ڕاهێنانم ئەکرد تکایە لێم خۆش بە
بەهاوار و گریانەوە وتی کەس گرینگی بە قسەکانی نەیا
{گەڕانەوە بۆ ئێستا}
!!
جۆنگ سوو: ببـ بـ بـو رە پـ پا پا شـ..ا
بەترسێکی زۆرەوە وتی
پاشا: تۆ بوویتە مایەی شەرمەزاری باوکت ئەی منداڵی شووم!
بەبەرزیەوە وتی و منداڵەکەی فڕێدا سەر زەوی
پاشا: تا شەو بەبێ نانخواردن و پشوو دان ڕاهێنانی پێ بکەن تێگەیشتن !
جەنەڕاڵەکان: فەرمانتە خاوەنشکۆ
پاشا ڕۆیشت جۆنگ سوو بەبێ ئۆمێدییەوە سەیری باوکی کرد قۆڵی ڕاکێشرا لەلایەن جەنەڕاڵێکەوە
جەنەڕاڵ: هەڵسە کاتی پشوو دان نییە
جۆنگ سوو قاچەکانی ئەلەرزین بێ گومان بەهۆی ترسە زۆرەکەیتی بەردەوام بوو لە ڕاهێنانکردن بە شمشێرەوە لە کاتێکا تەمەنی 11 ساڵانە!
خەسێنەی شاهانە: تۆ باشیت پاشا ؟!
پاشا: گەر چای یاسەمین بخۆمەوە باشتر ئەبم
خەسێنەی شاهانە: هەر ئێستا ئامادەی ئەکەین پاشام
.....
گەر بە دڵتە ڤۆیتی بکە و خوێنەری بە '◡' !
کۆمێنتێك جێ بێڵە با گفتوگۆیێکی بچوکمان هەبێ 𖤐
«لە نـێـو جـەنـجـاڵـیـ شـاردا نـەرمـ نەرمـ لە ژێـ فـرمـێـسـکیـ هـەورەکـانـدا سـەمـا ئـەکـەیـن !»
╥﹏╥
YOU ARE READING
𝐇𝚒𝑑𝑑𝑒𝑛 𝐏𝚛𝑖𝑛𝑐𝑒𝑠𝑠
Randomخەمناك - ئەشکەنجەدان خوێنەری بن 2023/4/8 by: @_V1meo_ 𝑖 ℎ𝑜𝑝𝑒 𝑦𝑜𝑢 𝑙𝑖𝑘𝑒 𝑖𝑡 ⸝⸝> ̫ <⸝⸝