پارتی شەشەم

34 13 2
                                    

𝐕𝐨𝐭 ★

𝐜𝐨𝐦𝐞𝐧𝐭 💬

𝐧𝐞𝐰 𝐩𝐚𝐫𝐭 ✔︎

ℒᵒᵛᵉ ᵧₒᵤ ₍⁻ʚ⁻₎
















ڕابردوو...

"لەنێو نامەکەی پاشای گۆریۆ"

{زۆر داوای لێبوردن ئەکەم بۆ ئەو هەڵەیەی کە ڕویدا خاوەنشکۆ.. شازادە تێهیۆنگ هات بۆ شوێنی سزادان بەهەر جۆرێک بێ لێرە دورمان خستەوە}

پاشای گۆریۆ: شازادە ئازاد کەن

لەبن گوێی خەزێنەی شاهانەیەوە چرپاندی سەری بەمانای بەڵێ جوڵاند لەوێ ڕۆیشت



ئێستا....

لاشەیێکی پڕ لە برین لەسەر زەوی ڕاکشابوو ئارەقەیێکی زۆری کردبویەوە بەزەحمەت هەناسەی هەڵدەمژی

هان جی: شازادە..ئازارت هەیە ! بمبەخشە..تکایە بمبەخشە من هۆکاری ئەم ئازارانەی تۆ بووم

بەگریانێکی قوڵەوە وتی پەڕۆیە تەڕەکەی لەسەر نێوچاوانی شازادەیەوە دانا دەستی توند گرتبوو و چاوەڕێی بوو هەڵسێتەوە

هان جی: شازادە تکایە هەڵسەرەوە سەرزەنشتم بکە... جۆنگ سوو.. تکایە هەڵسە

بەهێواشی چرپاندی و زلەی بچوکی لە ڕومەتەکانی شازادەی ئەیا لەکۆتایدا کەمێ جوڵەی بەچاوەکانی کرد

هان جی: شازادە... گوێت لێمە ! شازادە تۆ باشیت ؟ کوێت ئازاری هەیە با....

قسەکەی بڕا بەهۆی گریانە بەرزەکەی شازادە ئەمە وای لێ کرد زیاتر خەم بخوا و بگریێت بۆ حاڵی شازادەکەی

جۆنگ سوو: هان جـ جی..ئازارم هەیە..چاوم قورگم قاچەکانم...دەستم..زگم ئـ ئا..ئازاریان هەیە تکایە..شـ شـتـ..ـێک بکە

بە گریانەوە قسەکانی ئەکرد و هان جی لەباوەش کردبوو

هان جی: لێم خۆشبە..تکایە شازادە لێم خۆش بە..من کەسێکی خراپم چـ..چۆن ڕێگەم بەم دڕندانەیا ئازارت بەن لە خزمەتکارە بێ کەڵکەکەت خۆشبە شازادە

بەگریانەوە وتی

جۆنگ سوو: ششـ..تۆ..لەمن...دەرشێمە...

قسەکەی تەواو نەکرد سەیری لایێکی تر کرد و ڕشایەوە

هان جی: خـ خو..ـێن !!!!

بەترسەوە وتی کە دوبارە شازادە ڕشایەوە هان جی قیژاندی و بەرەو دەرەوە ڕایکرد

𝐇𝚒𝑑𝑑𝑒𝑛 𝐏𝚛𝑖𝑛𝑐𝑒𝑠𝑠 Where stories live. Discover now