Day -1-

25 9 12
                                    


  باشترین ساتەکان دێن

+ئایا ئەوەی من دەمەوێ رودەدا....؟
-بێگومان..!
+چۆن..!؟
-هەوڵدان ، بوێری، وازنەهێنان،ساردنەبونەوە
+چۆن وابکەم ساردنەبمەوە..!؟
-ئامانجت هەبێ ، پێش ئەوەی بڵێی دەمەوێ ببمە شانازی بۆ دایک و باوکم تۆ هەوڵی خۆت بدەو واز مەهێنە شانازی خۆی بەدەست دێنی
+سووپاس بەڵام!.. چی ئەگەر کەس پاڵپشتم نوبوو هاندەرم نەبوو...!؟
-جا چی پێویست دەکا هاندەرت هەبێ خۆت هاندەری خۆت بە.. پشت بەخۆت ببەستە....
+بەڵام ئەی ئەگەر شکستم هێنا..!؟  کە زۆریشم هەوڵ بۆ داوە ..!؟
-....... لەوانەیە ئەو هەوڵە بەس نەبێ بۆ ئامنجەکەی تۆ پێویستە زیاتر و زیاتر هەوڵی بۆ بدەی.!
+باشە ئەمانە چۆن دەزانی ..!؟ وە کێ فێری کردووی..!؟!؟
کتێب..! کتێب ئەگەر ئەوانەی من وتم تیاشی نەبێ هیچ نەبێ سودی گەیاندوە بە مێشکت خانەی نوێی دروستت کردوە بۆ بیرکردنەوە.!
+تەنیا کتێب.!؟
-نەخێر ئەوشتانەی خۆم شکستم هێناوە لێی فێربوومە ئێستا کە یەکێک پرسیارم لێ دەکا ئەو ڕێگایەی پێ دەڵێم کە خۆم لەدوای شکستەکانم کردومە ....
+کەوایە من زۆر سوپاسی تۆ دەکەم...لەبەیانی ڕا دەستی پێ دەکەم لاپەرەیەکی نوێ هەڵدەدەمەوە ....!
-بەڵام مەڵێ {با} لە ئێستاوە دەست پێ بکە لەئێستاوە لەپەرەکە هەڵدەوە...!
+بێگومان بەڵام بۆ نەڵێم { با } ..!؟
-چونکە وشەی {با} چەکی شەیتانە ..! دەڵێی با گەورەبم ،با قوتابخانە تەواو بکەم ، با کاری خۆم هەبێ ، با هاوسەرگیری بکەم ، با ...با...با....با...با
باشە کەیبدەست پێدەکەی کەی دەست دەکەی بۆ بەدیهێنانی خەونەکانت ..... کەی هم !!!!؟؟؟ لەبیرت بێ {سبەینێ چەکی شەیتانە!}
+ باشە سووپاس :) بەڵام پرسیارەکی ترم هەیە !؟
- بێگومان فەرموو بپرسە !
+ باشە من زۆر دەمەوێ سەرکەوتن بەدەست بێنم چۆن چۆنی وابکەم ؟
- گوێبگرە ئازیزم .. سەرکەوتن ئەوە نییە بگەی بە خەونەکەت بەتەواوی !.. بەڵکو ئەوەیە تۆ بەراستی شانازی بەخۆتەوە بکەی بروات بەخودی خۆت بێ .. هەست بە سەرکەوتن بکە لە بچوکترین شتیش .. ئەگەر هێشتا شانازی ناکەی بەخۆتەوە با پێت بڵێم چەندەها کەس هەن شانازیت پێوە دەکەن . من شانازیت پێوە دەکەم کەهەتا ئێستا بەردەوەمی بەخۆت دەدەیت هێشتا لەدوای رێگا راستەکەیت هێشتا بەردەوامی بە ژیانت دەدەیت و لەکاتێکدا لە بارودۆخێکی خراپی دروونی
شانازیت پێوە دەکەم.. گەر سەرکەوتن دەوێ لە ئێستاوە دەست پێبکە هەر شتێ لە مێشکتە هەر بیرۆکەیکت هەیە بەردەوامی پێبدە مەوەستە لەسەر چی راوەستاوی گوێبگرە ئەگەر دەتەوێ پێت بڵێن سەرکەوتو بە بوونت بە <دکتۆر > ئەوە هەرگیز سەرکەوتن نییە چەندەها دکتۆر هەن نەخۆشەکەیان سەقەت کردوە چونکە لەبەر قسەی خەڵک و ماڵەوە بونەتە دکتۆر !!!! سەرکەوتن کاتێک بەدەست دێ کەتۆ بەتەواوی
عەزت لە بوارەکە بێت و بەهرەت تیای هەبێ ..تێدەگەم سەرکەوتن قوربانی پێویستە بەڵام پێویستە قوربانیش بدەی
خۆتت بە هەموو شێوەیەک قبوڵ بێت
+ زۆر سپاس نازانم چۆن چاکەت بدەمەوە :)
- چاکەم بەوە بدەوە رەزیل مەبە لە بەخشین ئەگەر تەنها بەیەک قسەی شیرینیش بێ ..
+ 😗
- وە شتێکی تریش لەفلمی <جەی هۆ > سەلمان خان قسەیەکی هەیە کە دەڵێ ( سووپاسم مەکە لەبری سووپاس یارمەتی سێ کەسی تر بدەن داواشیان لێبکەن یارمەتی سێ کەسی تر بدەن  هەرکەتێک دەرفەتت هەبوو یارمەتی سێ کەبدەن داواشیان لێبکەن یارمەتی سێ کەسی تر بدەن بەم شێوەیە جیهان بەشێوەیەکی باشتر و باشتر دەگۆرێ)











هاتینە کۆتایی ڕۆژی یەکەم ✔️
هیوادارم سودی هەبووبێ
لەبیرت بێ تۆ خودات هەیە 
سوپاسم مەکە لەبری سوپاس یارمەتی سێ کەسی تر بدەو داواشیان لێبکەن یارمەتی سێ کەسی تر بدە ..
خواتان لەگەڵ بە خواتان دەسپێرم 💕🦋

ᗯITᕼ  ᕼᗩᗪᗩᖇWhere stories live. Discover now