سڵاوتان لێبێت ئازیزانم ئەمە یەکەم کتێبە کە ئەینووسم دڵ خۆش ئەبم خوێنەری بن هیوادارم بە دڵتان بێت و خۆشەویستی خۆتانی پێ ببەخشن
~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~~
لە شەوێکی سارد لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا
کچێک لەسەر بێدەکەی دانیشتبوو بە دەم خۆیەوە قسەی دەکرد..خەریکی دەردە دڵ بوو بۆ وێنەیەکی بێ ڕوح
کە لەلای ئەو تایبەت ترین کەسەئەو کەسەی کە لێی تێدەگات و هەمیشە ڕێگای ڕاستی پشان داوە،
بەڵێ ئەو تابلۆیە بچووکەی دەستی کچەکەوێنەی پیاوێک بوو پیاوێک کە خاوەن چاوێکی شین باو بوو لەگەڵ قژێکی کاڵ پیاوێکی زۆر جوان پڕاو پڕ لە کارێزما
بە دەم سەیر کردنی وێنە کەوە داچڵەکی، بەهۆی دەنگی ئەو کەسەی لەناکاو بانگی کرد
دەنگەکە لە دەرەوەی ژورەکەوە بوو
بەنەرمی وێنەکەی لەسەر مێزەکەی تەنیشت بێدەکە داناو چاوە پڕ فرمێسکەکانی سڕی هەر چەن ئەمە زۆر یارمەتی دەر نەبوو بۆی، چونکە چاوە ئاوساوەکانی زۆر سور ببونەوە!
ڕۆشتە خوارەوە
بۆ ئەو شوێنەی کە دەنگەکەی لێوە بیست!
.
."کچەکەم؟" بە جدیەوە ناوی هێنا
بەڵام هیچ وەڵامێکی لە کچەکەیەوە وەر نەگرت
خانمێکی جوانی چاو قاوەیی کە خاوەنی قژێکی قاوەیی و پێستێکی سپی بوو وادیار بوو تەمەنی نزیکەی ٣٦ بۆ ٣٧ ساڵ بێ
"سەیرکە کچەکەم ئێڵ من نامەوێ بەم شێوەیە ڕەفتار بکەی سەیرکە تۆ منداڵ نی کەمێک خۆو کۆ بکەرەوە"
ئەم قسانەی بە بێ سەبری کرد و بەردەوام بوو لە سەرنجدان بە کچەکەی
بەڵام جگە لە سەیر کردنێکی سارد هیچ شتێکی تری لە کچەکەی ئێڵ بەدی نەکرد
"دەمەوێت کەمێک قسە بکەین دابنیشە"
بە هێمنی داوای لە کچەکەی کردئێڵیش تەنها همێکی کرد و لە بەرامبەر دایکی دانیشت
YOU ARE READING
"ڕق له دڵ"
Action" تۆ هەتیوێکی نەویستراوی بچکۆڵ" ~~~~~~~ By:gull1ah ئەم چیڕۆکە هەموو مافێکی بۆ خۆم ئەگەڕێتەوە بەرواری دەست پێکردن 14/4/2023 بەرواری کۆتایی پێهاتن - نادیار