Goodbye(moonbin)

72 14 30
                                    

Title-Goodbye

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Title-Goodbye

Idol-Dear moonbin

تێبینی/لەم چیرۆکەدا تۆ 'ئارۆها'یت
ئارۆها ناوی فانەکانی Astroیە
تەنها بۆ ئەوەیە کە هەستی پێ بکەن
چونکە ئەوە خەفەتی هەموو ئارۆهاکانە.

وە ئەم وەن شۆتەیان زۆر کورتە.

بەهیوای نەگریانتان ئەزیزانم...

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

شەوە...کاتژمێر دوانزەی شەوە...
کچەکە بە تەواوی خەوتوە بەبێ ئەوەی خەمێکی هەبێ..
تا لە ناکاو پەیوەندیەکی بۆ هات کە وای کرد کچەکە خەبەری بێتەوە...بە خەواڵوویی سەیری مۆبایلەکەی کرد...زەردەخەنەی کرد کە ئەوە خۆشەویستی ژیانێتی پەیوەندی دەکات.

"ئۆپا؟؟؟ سڵاو؟ چۆنیت؟
چی بووە؟ تۆ باشیت".

بەبێ ئەوەی ڕێ بە کوڕەکە بات قسە بکات هەموو ئەمانەی بە سەر یەکەوە وت.

"ئارۆها؟ من باشم...
تەنها چەند قسەیەک هاتووە بە مێشکما و ئەمەوێ پێتیان بڵێم ببورە ئەزانم خەوتبوویت".

وتی...

"نا زۆر زۆر ئاساییە موونبین'اهـ فەرموو قسە بکە".

ئارۆها وتی...

موونبین...خۆشەویستەکەی...بۆ ماوەیەک بێدەنگ بوو
پاشان دەستی کرد بە قسەکردن.

"ئارۆها...بەڵێنم پێ بدە گەر هەرشتێک ڕووی یا بەهێز بە و بەرگەی بگرە
دەزانیت...هەندێک کات شتی وا لە ژیانماندا ڕوو دەدەن کە قورسن بەڵام تێ دەپەڕن تەنانەت مردنی کەسە خۆشەویستەکانیشمان تێ دەپەڕن و لەبیریان دەکەین و چیتر خەفەتیان بۆ ناخۆین ڕاستە؟
بۆیە بەڵێنم پێ بدە کە بژیت...تۆ ژیانێکت هەیە تەنها یەک ژیانت هەیە لەم سەر زەوییە بۆیە بژی و خەفەت مەخۆ...بژی چونکە چانسی دووەم نییە لەم ژیانەیا هەرگیز مەڵێ قورسە و ناتوانم تۆ دەتوانیت باشە؟
وە ئەوەت لەبیر بێ کە لە جیهانەکەی تر دەتوانین یەکتر ببینینەووە" .

𝐌𝐲 𝐈𝐦𝐚𝐠𝐢𝐧𝐞𝐬Where stories live. Discover now