Pov Ruby
«شەوی هەینیە جولی هاوڕێ تازە و خۆشەویستەکەم بڕیارە لەماڵی ئێمە بخەوێت
جولی یەکەم هاوڕێمە لە سیئۆل
ئێمە هاتینە ژوری ژێر ماڵەکەمان کە خۆم ڕازاندومەتەوە ئەگەر نا وەک کەلاوە وابووجولی ئەو جوڵە وەرزشیانەی ئەکرد کە خوشکە گەورەکەی فێری کردووە تا جەستەی ڕێک و سەرنج ڕاکێش بێت
لەو کاتەوەی هاتوینەتە سیئۆل ئەمە یەکەم جارە یەکێک لەهاوڕێکانم شەو لەلام بمێنێتەوە
بەڕاستی زۆر حەزم بەوەیە هاوڕێکانم لەماڵمان بمێننەوە چونکە تا بەیانی بێدار ئەبین (واتا ناخەون)نهێنیەکانی یەک ئەدرکێنین،قسەی خۆش ئەکەین،ماکیاژ بۆ یەک ئەکەین ،جلی یەک تاقی ئەکەینەوە،دانس ئەکەین،زۆر شتی تر
بڕیارمدا سمۆرز بۆ جولی ئامادە بکەم
(سمۆرز ئەو شیرینیەیە کە سەرەتا ڕیزێک بسکیت دادەنێی دواتر چۆکلێت ئەخەیتە سەر بسکیتە دواتریش ماشمۆلی لەسەر ڕیز ئەکەیت و ئەیکەیت تاو فڕنەوە)ئەگەر کەسێکم خۆشبوێت ئەوا سمۆرزی بۆ دروست ئەکەم
من زۆر بەخیلی بە جولی ئەبەم چونکە ئەو باشترین خوشکی جیهانی هەیە
خوشکەکەی جلی جوان و کەشخەی بۆ ئەکڕێت،موبایلەکەی خۆی پێداوە،جانتا گرانبەهاکانی پێ ئەدات
هەمیشە وەک هاوڕێیەکی زۆر باش مامەڵەی لەگەڵ ئەکات
هەر خەمێکی هەبێت بۆی باس ئەکات،هەرگیز نایەڵێت هەست بە خەم و تەنیای بکاتمنیش برایەکم هەیە نیوە شەو ئەگەڕێتەوە ماڵەوە ڕاستەوخۆ ئەچێتە ژورەکەی
هەرگیز کەلیمەیەکی لەگەڵ نەوتوم وەک بێگانەیەک وایەلە قوتابخانە فیستیڤاڵێک کرا خوشکەکەی جولی لە پێشەوە دانیشتبوو هانی جولی ئەدا خوشک و براکانی هاوپۆلەکانیشم بەهەمان شێوە تەنها من نەبێت کە هیچ کەسێک نەهات تا هانم بدات
لەکاتێکدا زۆر ئەترسام و زۆر شڵەژابوومبراکەم تەمەنی ٢٥ ساڵە خوشکەکەی جولیش بەهەمان شێوە
بەڵام جیاوازیەکی زۆریان هەیەتازە چومەتە تەمەنی ١٦ ساڵیەوە زۆر هەستیار بووم
زۆر هەست بەکەمی خۆم ئەکەم
هەست بە هەنێک شت ئەکەم کە پێشتر هەستم پێ نەکردووە
گرینگی بە شتانێک ئەدەم کە پێشتر بیریشم لەلای نەبووە
زۆر بێزارکەرە خۆم لەخۆم بێزاربوومجولی: ئۆھ ڕیچێل تەلەفون ئەکات تۆ بڕۆ هەنێک خواردنم بۆ ئامادە بکە تا من تەواو ئەبم
من بەزەردەخەنەوە: کە تەلەفونەکەت تەواو کرد بڕۆ بۆ ژورەکەم ئێرە زۆر ساردە
جولی: باشە
YOU ARE READING
The Magical Mirror/ئاوێنە جادوویەکە
Fanfiction''ئەو شازادە نییە... بەڵام لە شازادەکان زۆر جوانترە..... پێم وابێت ئاشقی خەیاڵێک بووم'' ''ئەم چیرۆکە بە بیرۆکەی خۆم و مێشکی خۆم نوسراوە بەهیوای چیژ بینین لێی😌'' #kimtaehyung #kurdisharmy