The magical mirror| 6

82 15 0
                                    

Pov Ruby

(بەشەرم و ترسەوە لەبەردەم پەریەکە دانیشتبووم ئەویش چاوەکانی داخستبوو
وادیارە بەو شێوەیە مێشکی من ئەخوێنێتەوە)

(هەموو جەستەم ئەلەرزی زۆر زۆر ئەترسم
ماڵەکە زۆر خۆش و سەرنج ڕاکێش و خەیاڵیە بەڵام ئەوە ترسناک نییە مناڵێکی وەک من لەبەردەم پەریەکی جادووگەر دابنیشێت و مێشکی بخوێنێتەوە؟
بێگومان ترسناکە من زۆر ئەترسم)

(دوای کەمێک درگاکە کرایەوە
زەردەخەنە کەوتە سەر ڕوخسارم کاتێک شازادە تایھیۆنگ'م بینی
بەڕاکردن ڕۆیشتمە لای و لەباوشم گرت دواتر باوشەکەم جیاکردەوە)

من بەدڵخۆشیەوە: تۆ نەڕۆیشتی؟

(ئەو زەردەخەنەی بۆ کردمەوە)

تایھیۆنگ بەزەردەخەنەوە: هەرگیز هاوڕێکانم بەجێ ناهێڵم

من بەدڵخۆشیەوە: زۆر سوپاس تۆ ئەبیت بەیەکەم هاوڕێی کوڕم بەڵام با هیۆنگ نەزانێت

تایھیۆنگ بەزەردەخەنەوە: بێخەمبە

(درگاکەی داخست و هاتە ژورەوە لەسەر قەنەفەکان دانیشت
منیش ڕۆیشتمە تەنیشتی دانیشتم)

من بەچپەوە: هەر بەڕاستی مێشکی من ئەخوێنێتەوە؟

تایھیۆنگ بەچپەوە: بەڵێ بێگومان...برسیت نییە؟

من بەچپەوە: نانەخێر

تایھیۆنگ بەچپەوە: من برسیمە شتێک ئامادە ئەکەم

من بەچپەوە: باشە

(ئەو ڕۆیشتە چێشتخانەکە کە ئەتوانی بەباشی چێشتخانەکە ببینی چونکە هیچ دیوارێکی لەنێوان چێشتخانە و ژورەکانی تر نییە
هەموویان ڕونو ئاشکران پێویست ناکات درگا بەدرگا بکەیتەوە تا بزانیت کامە چێشتخانەیە)

(بەڵام بۆچی دەستشۆری لێنییە؟
ڕۆیشتمە لای شازادە لەکاتێکدا ئەو خەریکی خواردن ئامادە کردن بوو
وادیارە لێرە ژیاوە چونکە ئەیزانی تاکی پێداویستی و قاپ و کەوچک و .....هتد لە کوێدان)

من: شازادە

تایھیۆنگ: بەڵێ

(ئەو بەدەم خواردن ئامادە کردنەوە وەڵامی دامەوە)

من بەشەرمەوڵ: پەریەکان پیسای ناکەن؟

(ئەو زۆر خراپ دەستی کرد بەپێکەنین بەشێوەیەک چاوەکانی بەتەواوی داخران
لەسەر زەویەکە درێژبوو بەردەوام بوو لە پێکەنین
دواتر دەستی گرت بەسکیەوە زیاتر و زیاتر پێ ئەکەنی)

(باشە ئەوەنە پرسیارەکەم هەزەلی بوو؟
پرسیارەکەم زۆر شورەی بوو هەم ئەو لەکوێ بزانێت کە.....ڕوم نایە جارێکی تر بیڵێم)

The Magical Mirror/ئاوێنە جادوویەکە Où les histoires vivent. Découvrez maintenant