Monday
1:30 p.mpov'???
هەنگاوەکانم خێراکرد بەسەر شەقامەکەوە..بە جلە ڕێکەکەی بەرمەوە ئەگەڕامەوە ماڵەوە.
وە سەیری ئەو درەختانەم ئەکرد کە گەڵای تازەیان دروستکردوە وە گوڵەکانیان ئەکەوتە سەر زەویەکە.
ئێمە ئێستا لە وەرزی هاوینداین..بێگومان ڕۆژێکی گەرمە...خواردنەوەیەکی سارد بۆ ئێستا زۆر باشە.
من عەرەبانەیەکی شەربەت فرۆشتنم بینی لە دورەوە...من ڕۆشتم و داوای شەربەتێکی پرتەقاڵم کرد و کڕیم و بەرەو ماڵەوە ڕۆشتمەوە.
من لە ماڵەوە لەگەڵ براکەم و خۆشەویستەکەم ئەژیم..ئەوان کەسانی تایبەتن بۆم
کە هەرگیز ناتوانم دەست بەرداریان بم.ئەوان بوون بە خێزانی من و هەمووکاتێ لە پشتمن.
ئێمە لە بوسان ئەژین ماڵەکەمان لە شوێنێکی مامناوەندە واتا ئەو شوێنانە نیە کە دەوڵەمەندەکان لێی ئەژین بەڵام شوێنی هەژار نشینەکانیش نیە.
ئێمە زۆر دەوڵەمەند نین بۆیە لە شوێنێکی مامناوەند و خانویەکی مامناوەندا ئەژین.
ئێمە لە ڕابردوو دەوڵەمەند بوین بەڵام لەبەر چەند هۆکارێک دورخرامەوە لە دەوڵەمەندی.
گەیشتمە بەردەم دەرگای ماڵەوە و لە جامتاکەمدا بەدوای کلیلی دەرگاکەدا ئەگەڕام تا دۆزیمەوە.. چونکە ئەزانم ئێستا ئەوان تاقەتیان نیە دەرگاکەم بۆ بکەنەوە..کردمەوە و چومە ژورەوە.
پێڵاوە پاژنە بەرزەکانم داناو ڕۆشتمە مەتبەخەکە و شەربەتەکەم بەسەر مێزی مەتبەخەکەوە دانا و ڕۆشتمە هۆڵەکە.
بەڵام شۆک بوم بەوەی بینیم!!!!
ئەو دوو گەمژەیە دیسان چیان کردوە؟؟؟؟!!
بڕوا بە چاوەکانم ناکەم!!!..پێش ئەوەی بڕۆم بۆ کار ماڵەکەم هەمووی خاوێن کردەوە؟؟؟
YOU ARE READING
LAWYER
Actionچی دەکەیت ئەگەر کەوتیتە ناو تەڵەی تاوانبارێک؟ سەرەتایەکی جیاواز و کۆتاییەکی باوەڕپێنەکراو.. پاڕک ڕۆزێ چی بەسەر دێت دوای ئەوەی بە مێشکە زیرەکەکەیەوە دەکەوێتە ناو تەڵەی تاوانبارێک؟ چی چاوەڕێی ڕۆزێ دەکات؟..