2

117 13 45
                                    

⚛

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

Rose'Pov
5:45 p.m

دوای ئەوەی لە جێگاکەم هەڵسامەوە ڕۆشتم بەرەو گەرماوەکە.

خۆم خستە ژێر ئەو ئاوە گەرمە و هەموو بیرکردنەوەکانم لەگەڵی ڕۆشتن.

دوای ئەوەی تەواو بووم خاولیەکم لە خۆم ئاڵاند و ڕۆشتمە دەرەوە.

یەکسەر ڕۆشتمە دەرەوە جۆنگکوکم بینی بەسەر بێدەکەمەوە ڕاکشاوە و بە زەردەخەنەیەکی شەیتانی سەیرم ئەکات...

کە زۆر گونجاوە لەگەڵ ڕوخساری..

ڕۆزێ: بۆچی ئاوا سەیرم ئەکەیت؟

بە سەرسامیەوە پرسیم.

جۆنگکوک: هەروا...هاتم پێت بڵێم برا داماوەکەت خوارەوەی هەمووی پاک کردەوە..کاتێک تۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت کەتی گەرمت بەسەر دەبرد.

جۆنگکوک وتی بە لوت بەزیەوە.

خۆم گێل کرد لە قسەکەی.

ڕۆزێ: برا داماوەکەت؟؟!..ئەتوانم بزانم بۆچی برا تاقانەکەم داماوە؟؟

وتم کاتێ بەرەو کانتۆرەکەم ئەڕۆشتم بۆ دەرهێنانی جلێک و قسەکانم کرد.

جۆنگکوک: تۆ واز لەوانە بێنە...من شتێکم کردوە.

وتی کاتێک هەوڵی ئەدا بابەتەکە بگۆڕێت.

سەیریم کرد بە توڕەیی...ڕوخساری جۆنگکوک زۆر جدیە ئەزانم ئەیەوێت شتێک بڵێت.

ڕۆزێ: بە ڕوونی قسە بکە جۆنگکوک.

قسەکەم زیاتر لە فەرمان کردن ئەچوو.

جۆنگکوک: ڕۆزێ سەیرکە...من و جیمین پلانی گەشتێکمان داناوە.

وتی کاتێ هەڵسایەوە و بەڕێکی دانیشت بەسەر بێدەکەوە.

LAWYERWhere stories live. Discover now