(وەرزی یەکەم) بەشی یەکەم

18 3 2
                                    

ئەگەر دەزانی لە غیابی خۆتتدا چیت لەسەر ئەڵێن ئەوە تەنها بەڕووی ئاژەڵاندا پێئەکەنیت!
................................
.................................................................................
جێنی وێران ببوو ئەسلەن بیری نەدەکردەوە کە کار بەوە بگات.هەستێکی باشی نەبوو،هەستێکی وەکوو شکانەوە.بێ بایەخی ئازاری دەدا.بیرینەدەکردەوە ڕۆژێک لە ڕۆژان جیمین ئازایی و بوێری ئەوەی هەبێت بەم شێوەیە هاواری بەسەردا بکات.لەگەڵ ئەمەشدا هەوڵیدا هەتا زووە بابەتەکە ببڕێنێتەوە و مەسەلەکە بەجۆرێک بەپایان بگەیەنێت چونکە لەوانەبوو دایکی و منداڵەکان بگەڕێنەوە بۆ ماڵ.لەکاتێکدا بەشێوەیەکی ڕواڵەتی خۆی ئارام نیشان دەدا،بەدەم زەردەخەنەیەکی تاڵەوە وتی:ڕاستیت بوێت من ئەسڵەن بیرم نەدەکردەوە کە تۆ ئەمەنە ترسنۆک و بێ ئەقڵ بیت.جیمین ئەمجارەیان کە لەسەرەتا توڕەتربوو وتی:ببورە،دەکرێ بڵێیت کامە قسەیەی من وەکو قسەی کەسانی بێ ئەقڵ و ترسنۆک بوو؟ئەوەی کە دەڵێم من لەم ماڵەدا ماوومەتەوەو نمەکم کردوون؟ئەوەی کە دەبێت ڕێزی بگرم یان ئەوەی کە...........ئیتر جێنی ببووە گڵۆڵەی ئاگر.جێنی:بەسیکە ئیتر!مانەوەو نمەک چییە! مەگەر من چیم وت؟ کوڕی لادێیی خۆپەرست! تەنها یەک وشەم پرسی ڕات دەربارەی خۆمان چییە؟ کوفرم کرد؟ئیهانەتم کرد؟ باشە هەڵەم کرد چۆن بەڕاستی نەمدەزانی تۆ ئەوەندە بێ سەبریت کە تەحەموولی پرسیارێکی لۆژیکی هاوڕێیانەت نەبێت.بەشێوەیەک کە یەنها خۆی بیستی وتی: «قوڕ بەسەرت جێنی» جیمین:هاها خانم دەفەرمون یەک وشەم پرسی،لێگەڕێ کچە مامی ئازیز! پێم وایە لەبیرت چووە تۆش لەهەمان ئەو لادێیە لەدایکبوویت و پێویستە هەرماوەو جارێکیش بەبیر خۆتی بهێنیتەوە کە دەوانی مناڵی هەردووکمان لەلادێ بووە! ، هەناسەیەکی قوڵی هەڵکێشا و پەنجەی شایەتی بەنیشانەی سوێند بەرز کردەوە و بەردەوام بوو:سوێند بەخوا ئەگەر لەبەر ڕێزی ماڵی باوکت نەبوایە....
جێنی شێت ببوو.ئیتر تەحەموولی ئەوەی نەبوو هەڕەشەی بەسەردا بکرێت . قسەکەی بە جیمین بڕی و کەمەری ئەوی گرتو وتی: ئێستا خۆ هیچ کەس لەماڵ نییە، ئەوانەی ،ە دەیڵێیت لەبەر ڕێز و نمەکیان .... باشە بڵێ بۆ نمونە چ هەڵەیەکت دەکرد؟.جیمین سەری داخست و چەند چرکەیەک بەبێدەنگی تێپەڕی هەر بەو شێوەیەی چاوی بڕیبووە فەرشەکە زۆر بە ئارامی وتی: هیچ هەڵەیەکم نەدەکرد و لە دڵی خۆیدا بەردەوام بوو«نا نەمدەتوانی هیچ هەڵەیەک بکەم ئەی جوانترین کچە مامی دونیا...» ئاهێکی هەڵکێشا: دەڕۆمە دەرەوە، ئەگەر
مامە یان ئامۆژن پرسییان بڵێ شەو نایەمەوە لەوانەیە بڕۆم بۆ بەشەناوخۆیی بۆ لای هاوڕێکانم ، لەوانەشە...درێژەی نەدا بە قسەکانی، بەبێ ئەوەی تەنانەتیەک چرکەش سەیری ئەو بکات ، بەبێ خواحافیزی ڕۆیشت،دەرگای حەوشەکە کە لەدوایەوە داخرا.هەستی شکست ماڵی دڵی جێنییوێران کرد.
کۆڵان پڕ بوبو لە جریوە جریوی مەستانەی ئەو چۆلەکانەی کە لەم وەرزە بەهارییەدا درەختە چنارەکانی کۆڵانیان تۆخ کردبوو.بەڵام جێنی لەئاگری عیشقی یەکلایەنەدا دەسوتاو دڵی شکاوی لە دۆزەخێکدا کە بەدەستەکانی خۆی سوتەمەنی پێدەدا،بڵێسەی سەندبوو.
بەهاربوو باڵندەکان گۆرانی عیشقانەیان بەگوێی یەکتریدا دەچرپاند، جێنی بیری لەخۆی دەکردەوە.کچێک کە لەجوانیدا ببووە هۆی حەسرەتی هەموو کچانی کۆلێژ،قوتابییەکی نمونەیی بەشی هونەری ئەندازیاری کە زەمی هەموو کوڕانی بەشەکەی خۆی تەنانەت جیمینیش کردبوو.کەسێک کە هیچکامێک لە کوڕانی بەشەکە تەنانەت بوێری دەربڕینی عیشقیان نەبوو بۆ ئەو،ئێستا تەنها ە غەمگین بیر لە عیشقێک دەکاتەوە کە خەونی شیرینی بەهارو هاوینەکانی بوو. جیمین تەنها کەسێک بوو کە لەناو چوارچێوەی دڵی پاکی ئەودا نەخشی بەستبوو. هەستی بە خنکان دەکرد، وەک ئەوەی ئیتر وێنەی جیمین بۆ دڵی ئەو گەورە بووە یان دڵی ئەو بۆ جێکردنەوەی وێنەی جیمین بچوک بوبێتەوە. پەنجەرەکەی کردەوە،لەو ساتەدا پێی خۆشبوو بیتوانییایە ئەوەندە دەستی درێژ بکردایە تا یەک بە یەکی چۆلەکەکان بگرێت و بیانخنکێنێت.نەسیمی فێنکی بەهاری دای لەڕوخساری گەرمی. پەنجەرەکەی داخست و لەسەر قەنەفەکە پاڵکەوت و دایە پرمەی گریان. کەمێک دڵی خاڵی بویەوە، سوپاسی خودای کرد کە هیچ کەس لەماڵ نەبوو، پێی خۆش نەبوو کەس لەم بارودۆخەدا ببینێت. فرمێسکەکانی سڕییەوە و ڕۆشت بۆژورەکەی خۆی، دەرگاکەی داخست . بێزاربوو دووبارە پەنجەرەکەی کردەوە بەڵام هیچ هەواڵێک لە چۆلەکەکان نەبوو. دڵی گیرا، نەسیمی بەهاری ئەمجار لەگەڵ دڵۆپی گەورەی باراندا دای لە ڕوخساری و لەگەڵ فرمێسکە وشک بووەکانیدا تێکەڵ بوو، ئارامتر بوییەوە، بارانەکە توندو توندتر دەبوو، پەنجەرەی داخستەوە، ڕاستی باڵندەکان بۆ کوێ ڕۆشتبوون؟ لەم بارانەدا ئایا هێلانەیەکیان بۆ ماوەتەوە؟ چییان بەسەردا هاتبوو؟ نیگەران بوو،خۆیشی نەیدەزانی نیگەرانی باڵندەکانە یان نیگەرانی ئایندەی خۆی، لەوانەشە نیگەرانی جیمین بوو کە لەوانەیە لەژێر بارانەکەدا دەخوسێت و...
دەنگی دایکی لە نهۆمی خوارەوە بیست، ڕۆشتە بەردەم ئاوێنەکە تابانگی خاتوو جێنی دەرس خوێن ، خۆشەویستی خێزان و گوڵی خانەوادە بکات. زەردەخەنەیەکی ڕواڵەتی دا بەخۆی، دەنگی خۆی ساف کردو ئەوەندەش بەرز کە دایکی بیبیستێت وتی: سڵاو دایکە من لە ژورەکەی خۆمدام، سەعی دەکەم...

I hope you enjoy with reading my story.
Don't forget,do a vote
💎666 words🥺

*ئاشق مەبە!Where stories live. Discover now