chapter 7

55 1 0
                                    

من ؛ هەمووان جیاوازن لە یەك هیچ کەس لەوەی تر
ناچێت
ئلیاس؛ بەدڵنیایەوە وایە بەڵام تۆ و ئمیلی زۆر جیاوازن . بۆ ساتێك بیرم لە قسەکەی کردەوە بۆم دەرکەوت کە بە ڕاستی وایە زۆر جیاوازین لە هەموو ڕوێکەوە بیرکردنەوەمان شێوەمان ئمیلی سپی و قژی زەرد و چاوی سەوز و وردیلانەیە من ئەسمەر و قژ ڕەش و چاو ڕەشم بەڵام باشترین هاوڕێین بۆ یەك
من بێ دەنگ بووم هیچم نە ئەوت ئەویش بە هەمان شێوە هەتا گەیشتین
مارلا ؛ کوڕە ڕیتا کابرا عاشقت بووە ئەوە چیت لێ کردوە بە چەند کاژمێریك عاشقت بێت ؟ ههه
نــەخێر عاشق و شتی وا نیە یەك ڕۆژ بوو پێکەوە دەرچوین هیچی تر هیوا دارم جارێکی کە نەیبینمەوە
مارلا ؛ ئەیییی پێم بڵێ قۆز بوو !!؟
من ؛ دڕۆ ئەکەم بڵێم نەخێر بەس بە تۆ چیییی بەمنیش چیی ؟
چوزانم تۆش هەر حەزم کرد بزانم ڕەسمتان گرت پێکەوە بۆم بنێری ؟
بەڵێ بەس لە مۆبەکەی ئەوە بە زۆر ووتی با ڕەسمێ بگرین ووتی ژمارەکەتم بەرێ بە بۆت بنێرم ڕەتم کردەوە
مارلا ؛ واییییی شێتم ئەکەی بۆۆۆ ئەونە ساوێلکەی لە جەوت یام
من ؛ ئەتەوی چیی بکەم بڕۆمە باوەشی خۆشەویستی هاوڕێکەم تۆ واز لەوە بێنە بە ئمیلی بڵێم
چییی؟؟؟
من ؛ ماچەکە !؟
مارلا ؛ واییییی نەمزانی ئەوەندە گێلی بەجدیتە کچەکە ئەتەوێت ببێتە شەرە قژژ " ئمیلی گیان دۆستەکەت ماچی کردم " واووو ئەبێت کاردەنەوەی چۆن بێت
خوی ئێمە هیچ شتێکی شاراوە لە نێوانمان نییە وە پێشم خۆش نییە هەبێت حەز ئەکەم پێش ئەوەی لەوی بیبستێت من پێ بڵێم ، یان چو زانم لەوانەیە ئاسای بێت لای ئمیلی کە ئلیاس کەسێکی کراوە بێت هەر کچێك ببینێت ماچی کە
مارلا بە پێکەنینەوە ؛ دە لاچۆ بابە تاقەتی تۆ و ئلیاسم نییە ماچێکت کرد بە تەیارە چی ئەکەی بیکە بەس دوای نەڵێی ئاگاداری نەکردمەوە
من ؛ نا ئاخر خەتای خۆمە هەموو شتێکت بۆ باس ئەکەم یەك جاری بخەوم دەییی ئەڕۆمم بایی شەوشاد
خوات لەگەڵ ساوێلکە گیان....
زۆر ماندوو بووم ئەمویست بخەوم بەس هەر خەوم لێ نەکەوت لەبەر بیر کردنەوە چی بکەم بە ئمیلی بڵێم یاخود نا زۆر دوو دڵ بووم بە هەر حاڵ سەرم خستە سەر سەرینەکەم بەیانی ئەبێت زوو هەڵسم و بڕۆم بۆ زانکۆ بەس پێش ئەوە ویستم قسە لەگەڵ ئمیلی بکەم ٥ تەلەفۆنی بۆ کردووم منیش بۆم کردەوە
الوووو سڵاو چۆنی دڵەکەم ڕۆژەکەتانن چۆن بوو دڵ خۆش بوون چیتان کردد هەموویم بۆ باس بکە
من ؛ ســــڵاو تۆ چۆنی ئمیلی گیان باوکت چۆنە هەموو شت باشە کەی بەتەمای بگەریتەوە ؟
ئەمیلی بە پەرۆشی ؛ هەموو شت باشە باوکیشم ئەبێت چەند ڕۆژێك بمێنێتەوە لە نەخۆش خانە من کێشەم نییە چونکە زۆر کەس لە چوار دەورێتی بۆیە بەتەمام بەیانی دوا نیوەڕۆکەی بێمەوە . تۆ ئێستا باسی ئەمڕۆم بۆ بکە چی ڕووی دا بە ڕای تۆ ئلیاس کەسێکی چۆنە ؟
من ؛ زۆۆۆر دڵ خۆشم بە بستنی گەرانەوت بە هیوای باشیش بۆ باوکت ، ئەمڕۆ هیچ شتێکی وا گرنگ نەبوو ڕۆشتین و هاتینەوە تۆزی قسەمان کرد خراپ نییە لە کەسێکی باش ئەچێت ئەو ئلیاسە
دەی من تۆ ئەناسم ڕیتا حەزت لە باسی ووردە کاری نییە هەر بۆیە ناتەوێ هەموو شتێکم بۆ باس بکەی ئەیی پێم بڵێ خۆ سەیری کچ و شتی نەئەکرد ئەو ساختەچیە ؟
من بە شڵەژاوی ؛ ههه با بۆ پێت ناخۆشە هەموو کوڕێك سەیری کچ ئەکات تەنانت ئەگەر خۆشە
ویستیشی هەبێت
اااا ڕیتا هیچ پێکەنیناوی نییە بەڵێ زۆر دڵم پیسە لێی ئەشزانم لەبەر ئەوەی کوڕێکی قۆزە بێ منەت و چاو لە دەرە هەر لەبەر ئەوەشە ئەمڕۆ تۆم نارد لەگەڵی ووتم با تۆزی تاقی کەمەوە بزانم چی ئەکەت لە پشتمەوە
"من لە دڵی خۆمە بەداخەوە تاقی کردنەوەکەت شکستی هێنا هاوڕێ بەد بەختەکەم"
دەی ئمیلی گیان بیری لێ مەکەوە پێ دەچێت تۆی خۆش بووێت کە هاتیتەوە شتێکت پێ ئەڵێم
ئمیلی ؛ خۆی ڕاستی من دەستم لێی شۆریوە بروا نەکەم مرۆڤێکی وا تا سەر بۆ من بێت بەڵام وەكو خەونێکی کورتیش بێت لە ژیانم هەر ڕازیم پەرۆشم بۆ بستنی ئەو قسەی کە ئەتەوێت بیڵێیت!!؟؟
بستنی ئەو قسانەی ئمیلی زۆر کاری لێ کردم ئەو بە ڕاستی عاشقی کەسێکی هەڵەیە کە شایەنی ئەو نییە ڕاستی پەشیمان بوومەوە ئەو قسەی پێ بڵێم نامەوی نزیکترن هاوڕێم بە دڵ تەنگی ببینم
من ؛ هیوا دارم کەسێکی ڕاستت هەڵبژاردبی ئەمیلی گیان دەی ئێستا ئەبێت بخەوم بەیانی یەك ئەبینین
ئەمیلی ؛ ڕاست ئەکەی ئێستا زۆر ماندووی ببورە بەڵام من دوا نیوەڕۆ دێمەوە ڕاستە بەیانیشم لە دەست ئەچێت بەس بەجدی تاقەتم نییە زوو بیمەوە بەو بەیانیە لەو کاتەی کە موحازەرا تەواو ئەکەی من گەیشتوم بۆیە بە یەك ببینین لە کافتریایەك دوای لوکێشن-ناونیشانی شوێنەکەت بۆ ئەنێرم بە نامە
من ؛ زۆر خەوم ئەهات هۆشم لەسەر خۆم نە بوو
ووتم 'نایایە'
ئەمیلی ؛ کەواتە شەوشاد ئەتبینمەوە خوات لەگەڵ

شــــــــاد تر بۆ تـــــۆ بایی

کاژمێر ۷ بایانیە هەڵسام خۆم ئامادە کرد و ڕۆشتم بۆ زانکۆ دوێنی ئاهەنگ بوو هەر بۆیە یەك شتم نەخوێند بوو چەند پرسیارێکی کرد دکتۆرەکەمان منش بەژداریم کرد بەڵام هەر زوو کوڕێکی هاو پۆلم خۆی کردە ناو بابەتەکە ئەی ووت تۆ هەڵەی منیش ووتم نەخێر تۆ هەڵەی خەریك بوو بیکەین بە دەمە قاڵێ هەرچۆنێك بێت دکتۆرەکەمان ووتی دانیشن هەردووکتان هەڵەن ، زۆر تۆرە بووم لە داخا دەم و چاوم سوور هەڵگەرا باشە من هەڵەم ئەو بەشەرە بۆ موناقەشەم ئەکات هەر چۆنێك بێت هەموو موحازەراکانم تەواو کرد کەوتمە ڕێ بۆ ئەو شوێنەی ئەمیلی بۆی ناردم پێش دەرچوونم لە زانکۆ وا هەستم ئەکرد ئەو هاو پۆلەم ئەیەوێت قسەم لەگەڵ کات و داوی لێبووردن کات بەڵام هاوڕێکانی بە قسە گرتبوویان

هەر چۆنێك بێت تەکسیەکم ڕاوەستاند و ئەڕۆیشتم بۆ ئەو کافێییەی ئمیلی لێ بوو زۆر دڵ خۆش بووم ڕاستی بیرم ئەکرد ... گەیشتم بە خێرای دەرچووم و رۆشتمە کافێکەوە سەیرم کرد ئەمیلی دانشتووە چاوەرێم ئەکات ڕۆشتم بۆ لای بانگم کرد ..

وایی ڕیتـــــا گیان زۆر بیرم ئەکردی

منیش بە هەمان شێوەی تۆۆۆۆ

دانیشتین پێکەوە بۆ ماوەیەك قسەمان کرد دوای شۆکەکە لێرەدا بوو کە ئلیاس لە دواوە هات سڵاوی لە ئمیلی کرد و باوشی پیا کرد

من شـــــۆک ببووم وەك ئەوە وا بوو دێوێك ببینم
ئلیاسیش بە هەمان شێوە کەسمان پێشبینی ئەوەمان نەدەکرد جارێکی کە یەك ببینین بەم شێوەیەش ، ئلیاس چەپکە گوڵێکی پێ بوو بۆ ئمیلی هێنابوو تۆزی سەرنجم دا بۆم دەرکەوت هەمان ئەو چەپکە گوڵە بوو دوێنی شەو لە ئاهەنگەکە وەرمان گردت من لە سترێسی و پەلەی خۆم لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی ئلیاس چێم هێشت ئەویش خوا نەکات خۆی ماندوو کات چەپکە گۆڵێکی تازە بۆ خۆشەویستەکەی بێنێت خوا خوای بوو بە هەلی زانی هەر ئەو گۆڵەی باتێ ..........

سوپاس بۆ ئەو کاتەی بە خۆێندنەوە بەسەرت برد ❤
چاوەرێی باشی دواتر بننن ❤

life story / چیرۆکی ژیان حيث تعيش القصص. اكتشف الآن