2.کێ بکوژەکەیە؟

67 7 80
                                    

"هەر بەو شێوەیە بێدەنگ دەبن هاوڕێیان؟!"

"هیچ کەسێک دەتوانێت قسە بکات جونگکووک!"

جونگکووک هەناسەیەکی قوڵی دایەوەو پشتی حەساندەوە بە کورسی پۆلەکەی کە هەموو قوتابییەکان لەبەردەم خۆیان ببوون بە کۆمەڵەو قسەیان دەکرد لەکاتێکدا بەهۆی مردنی گەنجە کوڕەکە هەموو قوتابییەکان لە پۆلەکانیان بوون

هەرچی لێلێ بوو تەنها سەیری بەردەمی دەکرد کە هەموو بێ ئاگابوون لێی و تاکە کەس کە چاوەکانی لەسەر بوون جیمین بوو کە بە نیگەرانیەوە سەیری دەکرد

"سەیرکەن...ئەو کەسە دەبێت کەسێکی لێهاتوو بێت چونکە کوشتنی کەسێکی بێ تاوان هێندە ئاسان نییە"

"یۆنا ڕاست دەکات، ئەو دەبێت یان بکوژی زنجیرەیی بێت یاخود تاوانبارێکی گەورە بێت"

یۆنگی تێبینی خۆی دا کاتێک سەیری بەردەمی دەکرد و بیریان لەوە دەکردەوە کە کەسی بکەری کارەکە چۆنەو بۆچی دەیەوێت لە قوتابخانە کەسێک بکوژێت، تایهۆنگ هەناسەیەکی قوڵی دایەوەو ئەویش تێبینی خۆی دا

"سەیرکەن هاوڕێیان...کوشتن لە قوتابخانە زۆر سامناکترە لەوەی لە شوێنێکی گشتی یاخود لە سوچێک کەسێک بکوژیت...قوتابخانە وا لە دەروونی قوتابییەکان دەکات تاکو هەفتەیەک زیاتر بێ هۆش بن"

ئەوان بەردەوام بوون لەقسەکردن دەربارەی بکوژەکە و ئەگەرەکانیان، لەکاتێکدا چاوەکانی جیمین تەنها لەسەر ئەو کەسە بوون کە خەیاڵی لە شوێنێکی ترەو بیرو هۆشی لای خۆی نییە

"لێلێ تۆ باشیت؟!"

جیمین لەگەڵ پرسیارەکەی هەمووانی هەڵساند لەبێ هۆشیان لە لێلێ، کە لێلێ تەنها سەری بە ئەرێنییەوە لەقاند، یۆنا کە لەپاڵیەوە دانیشت بوو برۆکانی گرژ کردن چونکە دەیزانی بەهۆی شتێکی ترسناک یاخود نەزانراو لێلێ بەو شێوەیەی لێ دێت

"لێلێ تۆ باشیت؟!...بۆچی بەو شێوەیە ڕەفتار دەکەیت؟!"

یۆنا شانەکانی لێلێ'ی ڕاوەشاند کە لێلێ هێشتا چاوەکانی لەسەر زەویەکە بوون، لەناکاو هەناسەی خێرایی دایەوەو دەستەکانی لە لێواری مێزی پۆلەکەی جێگیر کرد

هاوڕێکانی پەشۆکان و چاوەکانیان فراوان بوون، جیمین بەخێرایی هەڵساو لەپاڵ لێلێ'وە وەستا و پرسیاری دەکرد کەخۆشی سەرسام بوو بەم ڕووداوەی لێلێ

"ل...لێلێ تۆ باشیت؟!...حاڵت چییەتی؟!...هەناسە بدە"

"لێلێ تکایە هەناسە بدە تۆ باشیت؟!"

The Unknown Killer Where stories live. Discover now