CHAPTER 2

114 20 6
                                    


𝐒𝐔𝐍𝐀𝐑𝐀 𝐏𝐎𝐕:-

دوو هەفتە تێپەڕیووە لەوەتەی پادشا ئەلبێرتۆ هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ جادووگەرێک بەناوی ئێلیزا

بۆچی پێوویست بوو دووبارە هاوسەرگیری بکاتەوە?!
مەگەر دایکم هەموو شتێکی بۆ ئەو نەکرد?!
بۆچی هێشتی دایکم بمرێ?!
بۆچی چارەسەری نەکرد?!
مەگەر دایکم هەموو ژیانی بۆ ئەو نەکردە قوربانی?!

مێشکم خەریکە ئەتەقێتەوە بەهۆی دەنگی پێکەنینی ئەو جادووگەرە و هاوڕێکانی کە خەریکی ئاهەنگ گێڕانن هەفتەیەک ئەبێ باوکم ڕۆیشتووە بۆ شانشینی ڤیکتۆریا بە‌مەبەستی هاوپەیمانی لەگەڵ ئەو شانشینە

لە بیرکردنەوە وەستام کاتێک دەرگای ژوورەکەم کرایەوە و یەکێک لە خزمەتکارەکان بە سینیەک خواردنەوە هاتە ژوورەوە سینیەکەی لەسەر جێگاکەم دانا و بێ ووتنی هیچ ووشەیەک لە ژوورەکەم ڕۆیشتە دەرەوە

ڕاستگۆ بم برسیم بوو بۆیە نزیک بوومەوە لە سینیەکە کاتێک وویستم پارچەیەک لەو خواردنە بخۆم پشیلەکەم کین نزیک بۆیەوە لێم وادیارە لەدوای هاتنی ئەو جادووگەرە بۆ کۆشک خزمەتکارەکان زۆر گرینگی بە کین نادەن

کەمێکم لە خواردنەکە بەخشی پێی ئەویش بەخێرای دەستی کرد بە خواردنی دونی کەمێک لە سەرنجدانی دەستم برد بۆ خواردنەکەم و وویستم لێی بخۆم بەڵام وەستام کاتێک گوێم لە ناڵەی کین بوو

بینیم کە کین کەوتە سەر عەرزەکە و لێی نزیک بوومەوە چەند جوڵاندم بەڵام هیچ دەنگێکی لێوە نەهات

کین مرد !!

ئایا خواردنەکە ژەهراوی بوو?!

کەواتە ئەو جادووگەرە خواردنەکەمی ژەهراوی کردووە تاوەکو دوای باوکم خۆی ببێت بە میراتگر

جادوگەری پیسی نەفرەتی

گەر کین نەبوایە ئەوا ئێستا من ژەهراوی ببووم

باشە چی بکەم? چۆن خۆم ڕزگار بکەم لێرە?

وام ووت کاتێک خەریکی سەرنجدان بووم بەتەواوی ژوورەکەمدا وە لەناکاو بیرۆکەیەکم بۆهات

من لە ڕێگای پەنجەرەکەوە ڕادەکەم

نزیک بوومەوە لە پەنجەرەکە بۆ ئەوەی بزانم کە زۆر بەرزە یان نا بەڵام خۆشبەختانە زۆر بەرز نییە کەواتە ئەتوانم لە ڕێگەی بەستنی چەند کراسێک لێرە بچمە خوارەوە

بەخێرای چوومە لای دۆڵابی جلەکانم وە بیاتر لە 15 کراسم دەرکرد و خێرا لەیەکم بەست

چوومە لای پەنجەرەکە و ئەو پەتەی کە بە کراسەکانم درووستکردبوو لە سووچێکی جێگاکەم توندم کرد

بەڵام پێش ئەوە پۆشاکێکی گونجاوم لەبەرکرد بۆ ئەوەی کێشەم بۆ درووست نەکا

:☟

"چـیرۆڪـی ئـێمـە" || P.SG ||Where stories live. Discover now