Ela´s pov:
پاسەوانەکە هات و لە دەرگای ژوورەکەی دا و بانگی کردم
پاسەوان:هێی کچێ بەڕێوبەر کاری پێتە
-باشە وا هاتم
دوای ئەوەی دەرگای ژوورەکەی لێکردمەوە بە دوای ئەودا ڕۆشتم بە ئەسانسۆرەکە لە نهۆمی دووەم هاتمە خوارەوە و بەدوای پاسەواندا ڕۆشتم، پاش پەڕینی هەموو ژوورەکان گەشتمە ژووری بەڕێوبەر، بەڵام لەناکاو شتێکم بیرهاتەوە(نھۆمی یەکەم ژووری 111) تۆ بڵێی بکووژ بەڕێوبەر نەبێت؟ یان......، پێش ئەوەی بەتەواوی بیربکەمەوە جین دەرگای ژوورەکەی کردەوە،
جین:ئۆو بەخێربێی ئێلا خانم
-زۆر سووپاس، جەنابی بەڕێوبەر
جین:ئێ فەرموو لێرە دابنیشە، با کەمێک قسەبکەین
لەسەر کوورسیەک دانیشتم لە بەرامبەر ئەو، لە شەرم دا دەستەکانم بەیەکەوە نابوو، نەمدەتوانی لێی بڕوانم لە ڕووخسارە شاهانەکەی، لەو جوانییەی کە خوای گەورە تەنھا بە ئەوی بەخشیووە، پێکەنینێکی نزمی کرد
جین:خاتوو ئێلا، دیارە شەرم دەکەی ، وا دابنە ئێرە ماڵی خۆتە
-ب بەڵێ وا دەکەم
جین:ڕاستیەکەی، ئەمەوێ شتێکت پێ بڵێم، لەوەتەی لێرەی من من هەستم بۆ تۆ هەبووە
-چی دەڵێی بەڕێز جین
جین:خۆ وتم ئیتر هەستم بۆ تۆ هەبووە
-بەڕێزم تکایە ببوورە، من کەسێک لە یادەوەرییەکانمدا هەیە ئەمەوێ ئەو بدۆزمەوە، هێشتا من هەستم بەرامبەر کەسی تر نیییە دەبێت بڕۆم
کاتێک لەسەر کوورسیەکە هەستامەوە و ویستم ئەوێ جێبھێڵم لە پشتەوە دەستی خستە ناو پرچم و من لە دیوارەکە دا هەردوو دەستی نا بەدیوارەکەوە، هەستم بە هەناسە گەرمەکەی دەکرد کە ختووکەی پێستی دەمووچاوی دەدام ، بە چاوە سەرسووڕهێنەرەکەی سەیری دەکردم، خۆی نزیک کردەوە و لووتی خستەسەر لووتم و لێوەکانی نزیک کردەوە، تا تەواو لێوی لە لێوم ئاڵاند و ماچی کرد
لە ترساندا دەلەرزیم هیچم پێنەدەکردا، تەنھا ئەوە نەبێت کە ڕووم وەرگێڕا و ئەویش وازی هێنا و کەمێک دوورکەوتەوە لێم،
جین:ببوورە من نەمتوانی بەسەر خۆمدا زاڵبم
-نـ نا ئاساییە، بەس هیوادارم دووبارە نەبێتەوە
هیچ وشەیەکی ترم لە دەم دەرنەچوو، تەنھا ئەوێم بەجێهێشت، کاتێک بەناو مەمەڕەکاندا دەڕۆشتم، هەستم دەکرد کە کەسێک لە پشتمەوە وەستاوە و سەیرم دەکات، زۆر بەپەلە ڕامدەکرد، هەر هەنگاوێکم کرد بە دوو هەنگاو، بەزوویی ئەوێم بەجێھێشت، بە ئەسانسۆرەکەدا ڕۆشتم بۆ نھۆمی سێ یەم، لەوێ زۆر گەڕام تا توانیم ژووری مەبەست بدۆزمەوە، ئەویش ژووری ژمارە 307 بوو
YOU ARE READING
in prison||kurdish
Mystery / Thrillerسێ ژوور، حەوت دەرگا ئەمە درووشمەکەیە ئەم چیرۆکە باس لە ڕووداوەکانی ناو زیندانی گوانگ لیم دەکات کاتێک بریکارێک بۆ ئەوێ دەنێردرێت بە ئەرکێکی نهێنی و خۆی وەک یەکێک لە زیندانیەکان پیشاندەدات و هەوڵدەدات بکوژە زنجیزەییەکە بدۆزێتەوە ▫Category:[Mystery, Ro...