¹

1.9K 152 140
                                    

ƚαєнуυиg

بـاگـەشـتـێـڪ بـڪەیـن بـەنـێـو جیـهـانـی
خـەیـاڵـیـە ڪیـان لـەگەڵ ڪیـم تـایـهـیـۆنـگ

~~~

ρσʋ𝗻𝗮𝗿𝗮



سڵاو نازانم ئەم نامەیەت پێ ئەگات یاخود نا
نازانم لات گرنگە یاخود نا.بەڵام ئەمە وشەکانی دڵمن،ئەها ئەو دڵەی هەرچەن زیاتر بت شکاندایە زیاتر خۆشی ئەویستی ،ئەها ئەو دڵەی کاتێ ناوی ئەبیستی وەک گوڵی گوڵە بەڕۆژە بەرەو ڕوی خۆردا ئەگەشایەوە،هەمان ئەو دڵەی کە لەگەڵ دڵتا ئەکەوتە گفتووگۆ وەک و شێتێک لێی ئەدا،هەتا کۆتای قسەکانمان ئارام نەئەبۆیەوە بۆ ساتێ،ئێستا باشم ئەزانم خۆشەویستی من بۆ تۆ شتێکیجیاواز بوو،ئاخر چۆن جیاواز نەبوو کاتێ من دوای ئەو هەموو کاتەش وەک ئەو کاتە وشەکانم لە ناخی
دڵمەوە بۆت ئەنووسم،ئێستاش بە یادی ئەو
ڕۆژانەوە ئەژیم کە تۆم تیا ناسی ئێستاش بیرمە وتت ئەو شەوەی کە خەریک بوو بەو ڕێگا ترسناکەدا بڕۆیت، دڵم لە خەریب و دەر ئەهات.ئەو قسەیە ئێستاش بزە ئەهێنێتە سەرلێوەکانم ئێستاش کاڵی چاوەکانت خەیاڵەکانم داگیر ئەکەن،ئێستاش ناوت بزەی سەر لێوەکانم دەر ئەخەن،ئێستاش بە یادی ڕابردوو خۆشم ئەوێی
من باوڕم بەوە هەیە هەموو کەسێ لەبەر مەسڵەحەتێ لەگەڵتایە ئیتر هەرشتێ بێ،کەی پێویستی نەما ڕێی خۆی ئەگرێ وئەڕوا،ئەمە حەقیقەتە لە کۆتاییدا هەر کات مۆبایل و هیتفۆنەکەم پێ بێت ئەوا من تەنها نیم
بم بەخشە ئەزانی هەرچەنە مودەیەکی کەم لەژیانما هەبووی بەڵام زەحمەتە هەبێت و تۆ لەفکری منا نەبوویت.من جیاوازتر لە هەموو عاشقانی دوونیا داوای لێ بوردن لە تۆی مەعەشووقبمبووره ئەکەم .بمبوورە بۆ ئەوەی بە خۆشویستنت ئازارم دایت ،بمبورە بۆ ئەوەی بە گرنگی پێ دانم بۆت بێزارم کردی .ببورە بۆ هەموو ئەو نووسینانەی بۆم ئەنووسیت لەکاتێکا تۆ خەوتبووی. بمبوورە بۆ هەموو ئەو فرمێسکانەی بۆم ڕشتبووی ،ئەزانی دوای ڕۆشتنت یەک جار هەبووە فرمێسک چاوەکانمی پڕ کردوە و بۆ شتێ کە لە نەبوونت گریاوم .ماوەیەکی زۆرە وایە ئاخر وا ئەبێتە پێنج ساڵ بم بوورە بۆ ئەوەی خۆشم ویستی، بمبوورە کە ئێستاش بۆت ئەنووسم .. جوانی بۆکچ تەنها بەڵایە من جوانیەکەم ژیانی وێران کردم منی گۆڕی ڕقم لەجوانێکەمە کەچی ڕۆژ بەڕۆژ جوانتر ئەبم نامەوێت جوان بم نەفرەت جوانی!!

فرمێسکیـے سەیروسەمەرە||𝗧•𝗧𝗛Where stories live. Discover now