Doctor Kim•|•15

471 86 8
                                    

دوای ئەوەی دیاریەکانماندا بە دکتۆر کیم کەشەکە ئاسای بویەوەو هەر کەسەو دەربارەی شتێک قسەی ئەکرد


منیش ڕۆیشتمە لای سانجی و سارانگی کە یاری تۆپی پێیان ئەکرد
من بومە حەکەم ئەوانیش یاریزان


بەخۆمم نەزانی دکتۆر کیم لەباوشی گرتم
منیش لەباوشم گرتەوە

تایھیۆنگ: زۆر سوپاست ئەکەم نازانم چۆن دڵخۆشی خۆمت بۆ دەرببڕم کاتێک ئەزانم کەسێک هەیە ڕۆژی لەدایکبوونم ئەزانێت و لەبیری نەکردووە

من بەچپەوە: شایەنی لەمانە زیاتری بەڵام هەر ئەوەندەم لەدەست هات

تایھیۆنگ: منیش ئەمەنەم ئەوێت...داوای لێبوردن ئەکەم بۆ دوێنێ ئەزانم دڵمشکاندی بەڵام بڕوا بکە نەم ئەزانی بەهۆی ئەم ڕۆژەوە ئاوا پشتگوێت خستوم و نایەیت بۆلام

من بەچپەوە: لەبیرم کردووە تۆش لەبیریکە و وابزانە هیچ شتێک ڕوینەداوە دەی با ئەوەنە قسە نەکەم و ئاشکرا نەبم

ئەو بە نەرمی ماچی ڕومەتی کردم
دواتر لێم دوورکەوتەوە گەڕایەوە لای دایکم و ئەوان
ئای ئێستا ئەم ماچە بۆچی بوو؟ چ پێویستی بەوە ئەکرد؟

End pov

هێجی: هێی تایھیۆنگ

تایھیۆنگ: بەڵێ

هێجی: تۆ بیرت نایەت هەمیشە پێکەوە یاریمان ئەکرد وە لە قوتابخانە هەمیشە تۆ لەگەڵم بوویت و پارێزگاریت لێ ئەکردم
تەنانەت لەتەنیشت یەکەوە دا ئەنیشتین

تایھیۆنگ: بێگومان بیرمە

هێجی: کەواتە بۆچی ئێستا وا مامەڵە ئەکەیت وەک بڵێی هەرگیز یەکمان نەناسیوە؟

تایھیۆنگ: ئەوە تۆ بوویت کە لەبەر خۆشەویستەکەت منت لەبیر کرد

هێجی بێدەنگ مایەوە

کای: ئەرێ بەڕاست میا هیچ قسەیەک ناکات؟

تایھیۆنگ: ئئم هیچ ناڵێت

کای: هایش ئەو بەردەوام لەگەڵ منداڵان یاری ئەکات با بانگی بکەمە ئێرە

هێجی: بێسوودە باش ئەزانیت ئەو حەزی بە تێکەڵاوی نییە

کای: بیری میاکەی جاران ئەکەم

دواتر سارانگی هاتە لایان

سارانگی: ئوپا من و ئونی و سانجی ئەڕۆین

کای: بۆ کوێ گیانەکەم؟

سارانگی: بۆ مارکێتەکەی خوارەوە

کای: ئاگاداری خۆتان بن باشە؟

سارانگی: بێخەمبە...هیچ شتێکتان ناوێت؟

هێجی: ئایس کرێمە دڵخوازەکەم بۆ بێنە

سارانگی: ئھم

کای: من هیچم ناوێت گیانەکەم

سارانگی سەیری تایھیۆنگ'ی کرد
چاوەڕێی وەڵامێکی ئەو بوو

تایھیۆنگ: منیش هیچم ناوێت جوانکیلە

سارانگی بەشەرمەوە: من جوانکیلەم؟

تایھیۆنگ بەزەردەخەنەوە: بێگومان تۆ زۆر جوانیت

سارانگی شەرمێکی زۆری کرد بۆیە بەخێرای ڕۆیشت

هێجی: وەک هەمیشە بەقۆزیەکەت هەمووان سەرسامی خۆت ئەکەیت

کای: لەچاوی پیس بەدوریکە تۆ زۆر چاو پیسیت

هێجی بەساردی: نیشششش

پێکەنین




______________________

Doctor Kim/دکتۆر کیم Where stories live. Discover now