هەڵیخەڵەتاندم ئەو گەمژەیە

38 5 0
                                    

VOTE

PLEASE

FOLOW

COMMENT

........................................................................

سارانگ: دەتوانم بێمە ژوورەوە
تای: فەرموو
سارانگ: بەڕێزم پەڕاوەکانم تەواو کردووە ئێستە دەتوانم بڕۆم ؟؟؟
تای: بەڵێ . . . بەڵام بەیانی کاتژمێر 07:00 لێرە ئامادەبە چونکە کاری زۆرمان هەیە .
سارانگ: باشە بەڕێزم .
سارانگ لە ماڵەوە
سارانگ: داپیرە باپیرە گەڕامەوە
خ.پاڕک: بەخێربێیتەوە
ب.پاڕک: یەکەم ڕۆژی کارت چۆن بوو
سارانگ: زۆر باش بوو باپیرە
[ بەڵێ بەڵێ زۆر باش بوو ]
POVE:SARAG

دوای ئەوەی لە کۆمپانیا گەڕامەوە و دوای کارکردنێکی زۆر لە یەکەم ڕۆژی کارم ڕۆشتمەوە ماڵەوە چونکە زۆر ماندووبووم و باپیرەم لێی پرسیم کە یەکەم ڕۆژی کارکردنت چۆنبوو وتم زۆر باش بوو بەڵام زۆر خراپ بوو ئەو deaf ە هەر قسەی پێ دەوتم وە دەشیەوێ بەیانی کاتژمێر حەوت لەوێ بم ئەوە زۆر گەمژەیە دەبێ چ کارێک بێ ؟؟ .

بەیانی کاتژمێر 06:00

ئێستا کاتژمێر شەشی بەیانیە دووبارە هەڵساوم بۆ کارەکەم بەڵام ئەمجارە کەمێک زووتر دەچم بۆ سەر کار چونکە دوێنێ MR deaf داوای لێ کردم کە زوو بچم بۆ کۆمپانیا چونکە کاری زۆرمان هەیە
وا لە ڕێگام بۆ کۆمپانیا ......... گەیشتم شۆک بووم بەوەی کە بینیم وە لە هەمان کاتدا زۆر توڕە بووم چونکە کە هاتم نەک بەڕێز تای تەنانەت کارمەندی بەر دەرگاش لەوێ نەبوو . . . . لەو کاتەوە چاوەڕێی تای نەفرەتیم دەکرد تاکو کاتژمێر هەشت ئێستا هات .... کە ئەوم بینی بەچاوێکی زۆر توڕەیەوە سەیرم دەکرد
ئەویش زۆر بە بێڕەوشتانە سەیری کردم زەردەخەنەیەکی کرد و ڕۆشت
بە دوای دا ڕۆشتم تا ژوورەکەی بەڵام ئەم گەمژەیە دەرگاکەی زۆر بە توندی بە سەرمدا داخست .
لە دەرگامدا

سارانگ: دەتوانم بێمە ژوورەوە بەڕێزم
تای: بەڵێ . . . وەرە
سارانگ: دەتوانم بزانم بۆچی پێمت وت کاتژمیر حەوت لێرە بم . . . کە هاتم کەسی لێرەنەبوو
تای: گەر کارەکەتت بە دڵ نیە دەتوانی جێی بهێڵی
[ پێکە نینێکی ساختەی کرد ]
سارانگ: هەرگیز
توڕە بووم و ڕێک چوومە دەرەوە

END POVE SARANG

TEN MINUTE
تای بە تەلەفۆنی ژوورەکەی تێڵی بۆ سارانگ کرد

سارانگ: بەڵێ بەڕێزم
تای: قاوەیەکم بۆ بێنە
سارانگ: باشە [ بە بێزاریەوە ]
چووە خوارەوە تا قاوە کە بهێنێت
سارانگ: دەتوانی قاوەیەکم بدەیتێ
کچی قاوە خانەکە : بۆ بەڕێز تایە ؟؟؟
سارانگ: بەڵێ . . . . . . بۆ ئەو نەفرەتیەیە
قسەکانی کۆتای بە هێواشی وت
ک.ق.خ: باشە ئێستا دەیهێنم
دوای ماوەیەکی زۆر کەم
ک.ق.خ: فەرموو . . . ئا ببورە دەتوانم بزانم ناوت چیە
سارانگ: من ناوم سارانگە ئەی تۆ ؟؟؟
ک.ق.خ: منیش ناوم جیۆن های سوونە
سارانگ: خۆشحاڵ بووم بە ناسینت
هایسوون: هەروەها منیش
سارانگ: باشە یەکتر دەبینینەوە سوپاس بۆ قاوەکە

ڕۆشت بۆ ناو بەرزکەرەوەکە لە ناکاو بەرزکەرەوەکە لە کار کەوت

سارانگ: ئااھ . . . بەنەفرەت بی ئەمە چی بوو بەم کاتە

FIVE minute LATER

تای: ئەو گەمژەیە لە کوێ مایەوە من تەنها داوای قاوەیەکم لێکرد
POVE SARANG

ئەی بەنەفرەت بی ئەمە چی بوو بهم کاتە ڕوویدا هەرخۆی ئەم گەمژەیە بەدوای بەهانەیەکدا دەگەڕێ بۆ ئەوەی لە سەر کارەکەم دوورم بخاتەوە . . . . . دوای کاتژمێرێک لە چاوەڕوانی لە نێو بەرز کەرەوەکەدا لە کۆتایدا ڕزگارم بوو . . . . . .
لەدەرگام داو چوومە ژوورەوە

END pov SARANG ( ° _ ° )

سارانگ: بەڕێز تای قاوەکەت
تای: دوای کاتژمێرێک ئێستا قاوەکە دەهێنی . . . ئەو هەموو ماوەیە لە کوێ مابوویتەوە
سارانگ: ببورە بەرزکەرەوەکە گرفتی هەبوو بۆیە دواکەوتم

سارانگ ویستی قاوەکە لەسەر مێزەکە دابنێت و بڕوات بەڵام تای وایزانی کەقاوەکە ساردە و شەقێکی لە قاوەکەداو هەمووی بەسەر سارانگدا ڕژا

سارانگ: ئاااا . . . . گەمژە ئەوە چیت کرد [ بەهاوەرەوە ]
تای سەرەتا گوێی پێنەدا وایزانی کە بە ئەنقەست وادەکات بەڵام کە گوێی لە گریانی سارانگ بوو خێرا ڕۆشتە لای

ت

ای: قاوەکە گەرمبوو زۆر داوای لێبووردن دەکەم
تای سارانگی بردە دەستشۆری ژوورەکەی چونکە سارانگ قاوەکەی بەسەر دەستیدا ڕژاوە بۆیە ناتوانێ دووگمەی قەمیسەکەی بکاتەوە سارانگ دەیەوێ دەست بۆ دووگمەکان بەرێ بەڵام ناتوانێ

(تای لە دڵی خۆی)
تای: من بۆی بکەمەوە ؟؟ . . . نا تای وامەکە . . . ئێ چیبکەم ناتوانێ

بەسارانگی وت
تای: من بۆتی بکەمەوە ؟؟






ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

573 WORD

I HOPE YOU ENJOY IT

😍😍😍

love in the auttmWhere stories live. Discover now