part 3

1K 135 70
                                    


هەلاو چۆنن شلیەکەکانم 🥺🍓

گەر پێم بکرێ هەمو رۆژێک پارتێک یان دوو پارت پۆست دەکەم وەک چیرۆکی یەکەمم

جا هیوادارم بە دڵتان بێت شلیکەکانم
🦋🐰❤️

____________

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

.

لە هەتیوخانە

تای لەسەر مێزی نان خوادرن دانیشتوە
تەنها یاری بە خواردنەکەی دەکات

ئەو زۆر بیری جین دەکات
ئاخر تاوەکو ئێستا ئەوەندە لە جین دور نەبوە

زۆر بیری دەکات
جین وەک باوکێک بوو وەک دایکێک بوو وەک هاورێیەک وەک برایەک بوو بۆ تایهیۆنگ

ئێوە هەستان چۆن دەبێت کاتێک بۆ ماوەی دوو کاتژمێر دایکتان یان برا خۆشەویستەکەتان نەبینن ؟

تای بە دەنگی خاتوو سوو بە هۆش خۆی هاتەوە

سوو لە هاوارەوە وتی
« خێرا پێم بڵێ کیم سیۆکجین لە کوێیە »

تای زۆر شڵەژا
« ئێ ئەو ئەو بەیانی زوو رۆیشتە دەرەوە»

سوو دوبارە بە هاوار و تورەیی وتی
« بۆچی بێ نان خواردن دواتر ئێرە مالی باوکی نیە بە دڵی خۆی کەی ویستی بروات کەی ویستی بگەرێتەوە»

تای زۆر شڵەژاو و ترساو بوو وتی
« ئێ بۆیە رۆیشت چونکە هەواڵی بۆهات هاورێکەی نەخۆشە لە نەخۆشخانەیە »

سوو : دەبوایە ئاگادارمان بکاتەوە ئەو گەمژەیە

تای : ئێ خاتوو سوو خۆ ئەو کچ نیە یان بچوک نیە شتێکی لێبێت

سوو : گەمژە دەرەوە پڕە لە مرۆڤی درندە تۆ بچوکی هێشتا تێنەگەیشتوی با بگەیتە تەمەنێکی گونجاو ئینجا دەزانی جیهانی دەرەوە چەندە ترسناکە

سوو راستی کرد لەم قسەیە
دەرەوە زۆر ترسناکە
وە پرە لە مرۆڤی و برسی و درندە
لەم جیهانە وێرانە و ترسناکە هیچ شتێک نەماوە بە ناوی بەزەیی یان میهرەبانی

تای تێگەیشت لە قسەی خاتوو سوو

----

تایهیۆنگ بریاری دا بە دوای جین دا بگەرێت

رۆشتە زۆر لەو شوێنانەی کە جین بۆی رۆشتبوو

بەڵام نەبوو جینی تایهیۆنگ لە هیچ شوێنێک نەبوو

تای رۆشتە کۆڵانی پشتەوەی هەتیوخانەکە

بەڵام ئەو نەبوو دوبارە

بچکۆڵەی جیۆن_TK✔️Where stories live. Discover now