⛓🖤Part 11🖤⛓

125 22 93
                                    

Aroni Pov

چاوەکانم کردەوە،سەرم زۆر ئازاری هەبوو بەڵام من لەکوێم..؟!

لەشوێنێکی زۆر تاریکی چۆڵ بووم بەڕادەیە تاریک بوو هیچ شتێکم نەدەبینی..

من زۆر ئەترسم لەڕاستیدا فۆبیام بەتاریکی هەیە قاچەکانم لە باوەشکردبوو و سەرم لەسەر ئەژنۆم دانا و بەبێ دەنگی ئەگریام چوونکە زۆر ئەترسام لە تاریکی تەنانەت بوێریم نەبوو هاواریش بکەم و داوای یارمەتی بکەم دوای کەمێک گوێم لە دەنگی جیمین بوو لەناو تاریکیەکە بە ترسەوە سەرم بەرز کردەوە بەڵام نەمئەتوانی هیچ شتێک ببینم.

جیمین:ئەوە من چی ئەبینم؟! ئاڕۆنییەکەی من ئەترسێت؟![بەدەنگێکی زۆر گاڵتەجارانەوە]

ئاڕۆنی:تکایە وامەکە من زۆر لە تاریکی ئەترسم.[بەگریانەوە]

جیمین:هەست بەدڵخۆشی ئەکەم کاتێک بەم شێوەیە ئەتبینم.[بەگاڵتە جارییەوە]

بێدەنگبووم چوونکە ئەمزانی بێسوودە لەگەڵ ئەم بێڕەوشتە جگە لەگریان هیچی ترم پێ نەئەکرا لەناکاو هەستم بە گەرمیەکی ئێکجار زۆر کرد لەلام دڵنیام ئەیەوێت ئازارم بدات بەخێرای ئاوڕم دایەوە بە ئاراستەی گەرمیەکە بەهێواشی دەستم بەرەوە  گەرمیەکە درێژ کرد لەناکاو دەستم لەسەر سنگی دانا نەفرەت زۆر گەرمە هەستم کرد کە سنگی ڕووت بوو زۆر ترسام خێرا لێی دوورکەوتمەوە..

بەڵام ئەو زۆر بەخێرایی پاڵی بە منەوە نا و وایکرد بکەومە سەر پشت و هاتە سەرم و هەستم بەدەستە گەرمەکانی ئەکرد لەسەر ملم دواتر لەناکاو زۆر بەتووندی ملمی گرت زۆر بەئازاربووخەریکبوو بمرم لەژێر دەستیا زۆر ئەترسام و ئەگریام و شەقم لە سنگی ئەدا بەڵام لەناکاو دەستی لەملم دوورخستەوە و بەتووندی دەستی گرتم و بەزەوییەکەیی نوساندم و زۆر تووند دەستمی کووشی.

ئاڕۆنی:تکایە لێم دوورکەوە ئازارم ئەدەی.[بەگریانەوە]

بەڵام ئەو  بێدەنگبوو من جگە لەتاریکی هیچی ترم نەئەبینی هەستم بەهەناسە گەرمەکانی ئەکرد لەسەر ڕووخسارم.

جیمین:تۆ هی منی جوانکیلەکەم گەر بشتکووژم بۆت نیە قسە بکەی تێگەیشتـــــی؟[بەتۆنێکی زۆر شەیتانانەوە وای وت کە زیاتر ترسناک دەرئەکەوت]

ئاڕۆنی:بــ بـــ بــەڵــ ڵـــێ.[بەهەنسک و گریانەوە]

جیمین:ئەزانم تۆ لێم تووڕەیی ناتەوێت بمبینیت بەڵام گەر من ئەوکاتە تۆم جێنەهێشتبا بوونمان نەئەما.

ئاڕۆنی:چـــ چــــی مــ مـــەبـــەستت چیــــە؟[بەهەنسکەوە]

لەناکاو گڵۆپەکان داگیرسان!

(شەیتانەکەم)😈//J.MWhere stories live. Discover now