کورتە زانیاری*

633 73 16
                                    

خوێنمژەکان بوونەوەرێکی سەروو سروشتی و نەمرن، سەردەمانێک مرۆڤ بوون پاشان بە هۆکارێک لەلایەن خوێنمژی ترەوە لە مرۆڤەوە بۆ خوێنمژ گۆڕاون، بە گشتی لەگەڵ مرۆڤەکاندا دەژین، بۆ مانەوە لە ژیان خوێنمژەکان بە گشتی پێویستیان بە خوێنی مرۆڤە، لە هەندێک باردا خوێنی ئاژەڵانیش دەخۆن، ئەگەر خوێن نەخۆن لاواز دەبن و دواجار لە برسا دەمرن، خوێنمژە بەتەمەنەکان پێویستیان بە خوێنێکی زۆر نییە بۆ مانەوە بە پێچەوانەی ئەوانەی تازە بوون بە خوێنمژ.

هێز و توانای خوێنمژەکان زۆر لە مرۆڤەکان زیاترە، لە هەست و سۆز، توڕەیی، خەمۆکی، خۆشی، خۆشەویستی و دڵتەنگی. هێز و تواناکانیان زیادبوونی خێراییە، زیادبوونی هێزە، بەرزبوونەوەی باری جەستەییە، بەهێزبوونی هەستەکانە، بەهێزبوونی توانای بیستنە هەروەها بەهێزبوونی توانای بینینە بە تایبەت لە شەودا. بەهێزبوونی هەستی تامکردن، بەهێزبوونی هەستی دەستلێدان و نەمری. هەروەها بەهيزبوونی توانای بەرگری، بە گەنجی مانەوە، کۆنتڕۆڵکردنی مێشک، کۆنتڕۆڵکردنی کەشوهەوا وەکوو دروستکردنی باوبۆران، خوێندنەوەی مێشک و خێرا چاکبوونەوە و چەندانی تر.

خاڵە لاوازەکانیان سەربڕینە؛ سەربڕین دەبێتە هۆی مردنی خوێنمژ، ئاگر دەبێتە هۆی مردنی خوێنمژ، هەرچەندە بڕی بەرکەوتنی پێویست بۆ سووتانیان بەندە بە تەمەنیانەوە، خوێنمژە گەنجەکان خێراتر دەسووتێن، هەروەها بەرکەوتنی تیشکی خۆر دەبێتە هۆی ئازاردانیان، بەڵام خوێنمژەکان خاوەنی ئەنگوستیلەیەکی جادوویین کە وایان لێدەکات لە کاتی بەرکەوتنی تیشکی خۆردا ئازاریان نەبێت، بە دەرهێنانی دڵ دەمرن، خوێنمژەکان ناتوانن بچنە هیچ ماڵێکەوە بە بێ ئەوەی بانگهێشت بکرێن، ئەگەر خوێنمژێک بە دار بریندار بکرێت دەبێتە هۆی لاوازکردنی، ئەگەر دارێک بە دڵیدا بچەقێنرێت دەبێتە هۆی مردنی، لە زنجیرەکەدا (ڤێرڤاین) زیانی بۆ خوێنمژ هەیە وا دەکات کە خوێنمژەکە ناتوانێت کاریگەری بکاتە سەر مرۆڤەکە و کۆنتڕۆڵی بکات، هێما ئایینییەکان وەکوو خاچ

____

خۆم زانیاریەکانم نەنوسیوە لە گۆگڵ دەرمهێناوە😂🥺💕


The Palace of vampires_TK☑️Where stories live. Discover now