Taehyung Povتای: "وە ئێستاکەش من لێرەم...لە بەرامبەر تۆ"
گوتم و هەموو چیڕۆکەکەم بۆی گێڕایەوە و سەیریم کرد...ئەو تەنیا سەیری خوارەوەی دەکرد لە دوای چەند ساتێک گوتیجۆنگکوک: "من ئەزانم تای هۆسیۆک کارێکی هەڵەی کردووە و پێویست بوو باجەکەی بدات...بەڵام وابیرئەکەمەوە پێویستە قسەی لەگەڵدا بکەیت...بە تایبەت لەسەر کەیسەکەی دایکت"
تای: "لێرەدا هیچ شتێک نیە تاکو قسەی لەسەر بکەین جۆنگکوک...هەموو شتێک وەکو کریستاڵ ڕوونە...تۆ دەتوانی بڕۆی.. هۆسیۆک کاری منە هەرچیەکم بوێت لێیدەکەم...بۆیە ئێستاش بڕۆ دەرەوە"
گوتم و ئەو تەنیا سەیری کردم و دوای ئەوە ڕۆیشت...منیش پشتم بە کورسیەکەدا ڕاستەوخۆ فرمێسکەکانم هاتنە خوارەوەتای: "منن تۆم خۆشویست هۆسیۆک... بەڵام من تەنیا یاریەک بووم بۆ تۆ...وە ئێستاش ببینە من چۆن یاریت پێدەکەم بەهەمان ئەو ڕێگایەی چەند ساڵێک بەر لەئێستا تۆ بەمنت کرد"
گوتم و بزەیەکی بەفیزم کردتای: "وا هەست دەکەم پێویستم بە هەندێک پشووە"
گوتم بەڵام من کارێکی زۆرم هەیە بۆ ئەوەی بیانکەم...بۆیە سەرەتا کارەکان دەکەم دواتر ئەڕۆم بۆ لای هۆسیۆکJungkook Pov
ئەزانم چەند ساڵێک بەر لەئێستا هۆسیۆک هەڵەی بەرامبەر تای کردووە... بەڵام واهەست دەکەم شتێک لێرەدا ونە وەکو ئەوەی ئایا ئەوە ڕاستە هۆسیۆک دایکی تای کوشووە و کافێیەکەی سوتاندووە؟...وە بەڕاستی پێشتر هۆسیۆک ئەوەندە دڵڕەق بووە؟... هەرچیەک بێت ئەوە تەنیا لایەکی چیڕۆکەکەیە من پێویستە چیڕۆکەکەی هۆسیۆکیش بزانم
بیرم دەکردەوە کاتێک بەرەو ژوورەکەی تای بەڕێکەوتم
جۆنگکوک: "سەرەتا پێویستە ببم بە هاوڕێی هۆسیۆک"
گوتم و بۆ ماوەیەک لەوێدا وەستامجۆنگکوک: "تایهیۆنگ ئەمکوژێت ئەگەر بزانێت من لەگەڵ هۆسیۆکدام"
گوتم بەڵام من ئەزانم ئەو لە ئۆفیسەکەی دەرناچێت تاکو کاتژمێر 7 ئێوارە...چونکە ئەم خوێڕیە زۆر بەجدی کار ئەکات... کەواتە من سەلامەتم...گوتم و شانم هەڵتەکاندبەهێواشی دەرگاکەم کردەوە و بینیم هۆسیۆک بەهێمنی لەسەر جێگاکەیدا پشووی دابوو...دەرگاکەم داخست کە وایکرد سەیری ئەو ئاڕاستەیە بکات
ئەو زۆر ترسا و لەناکاو لەسەر جێگاکەیدا هەڵسایەوە...ئەوە وایلێکردم کەمێک هەست بە غەمباری بکەم بەهۆی ئەوەی ئەوەندە ئەترسێت تەنانەت متمانەی بەهیچ یەکێک لەوانەی ئێرە نیەجۆنگکوک: "هێی مەترسە من تەنها هاتووم بۆ ئەوەی قسەت لەگەڵدا بکەم"
گوتم و ئەو تەنیا بەشێوەیەکی گوماناوی سەیری دەکردم...بە کیوتیەوە سەیرێکی کردم بڵێم ئەوووووو لەنێو مێشکمدا بەهۆی ئەو کیوتیەی...وە ڕاستەوخۆ لەبیرکردنەوەکانم زلەیەکم لەخۆمدا و ڕۆیشتمە لای...لەسەر جێگاکەدا دانیشتم و ئەویش لەلایەکی تری جێگاکەدا دانیشت
YOU ARE READING
Mr Mafia
Actionکوڕێکی 22 ساڵ جۆنگ هۆسیۆک بێ ئاگا لە کارە قێزەونەکانی باوکی چی ڕوودەدات کاتێک ڕۆژێک سەرۆکی مافیایەک هێرشدەکاتە سەر خانووەکەی وە لەوکاتەدا داوای هۆسیۆک دەکات وەکو کۆیلەی خۆی تا ئەوەی باوکی دەتوانێت کوڕەکەی بگەڕێنێتەوە لای خۆی بەو گروپەی کە هەیەتی ب...