تایهیۆنگ بەخێرایی ڕۆیشتە ژوورەکەی یونگی...بەڵام لەبڕی یونگی جین لەوێدا لەلای سیسەمەکەوە وەستابوو...وە تای لەوکاتەدا زۆر توڕەبوو بۆیە ڕاستەوخۆ ڕۆیشت و بەتوندی یەخەی جینی گرت
و وایکرد چاوەکانی جین فراوان بنجین: "تۆ چیدەکەیت تای؟...یەخەم بەردە"
بەهاوارەوە گوتی و هەوڵیدەدا دەستی تای دووربخاتەوەتای: "تۆ کێی؟"
بەدەنگێکی قوڵەوە گوتی...تای لەوکاتەدا چاوەکانی کوێبوبوون بەهۆی توڕەییەوە وە تەنیا ئەیویست لەوکاتەدا ڕفێنەری خۆشەویستەکەی بدۆزێتەوەجین: "دەربارەی چی قسە دەکەیت کیم تایهیۆنگ؟...من کیم سیۆکجینم هیۆنگی تۆ"
بەهەمان شێوە گوتیتای: "تۆ ڕفێنەری هۆبیت؟...ئەی وانیە!؟"
بەهاوارێکی بەرزەوە گوتی و توندتر یەخەی گرتجین: "دەربارەی چ شتێکی نەفرەتی قسە دەکەیت؟"
ئەویش بەهەمان شێوە هاواری کردەوەتای: "تۆ زۆر بەباشی دەزانی دەربارەی چی قسە دەکەم...تۆ لەکوێ بووی ئەوکاتەی ئەوان هێرشیان کردە سەر ئێمە و خەریک بوو جیمین بکوژن؟..ئەو ڕۆژە قسەت لەگەڵ کێدا دەکرد و پێیت دەگوت بە زنجیر بیبەستنەوە؟ ئەو ڕۆژەی پێم گوتی گومانم لە کەسێکدا هەیە بۆچی بەمشێوەیە ڕوخسارت گۆڕا؟...قسەت لەگەڵ کێ دەکرد؟...کێ دووگیانە کاتێک ئەو ڕۆژە گوتت گرینگی پێبدەن ها؟"
بەهاوارێکی بەرزەوە قسەکانی کرد لەکاتێکدا جین لەشوێنی خۆیدا مابویەوەدوای ئەو هاوارانەی جین و تای...کاتێک جۆنگکوک گوێی لەوان بوو راستەوخۆ ڕۆیشتە ژووەوە و بەبینینی ئەو دیمەنە چاوەکانی فراوان بوون و بەخێرایی ڕۆیشتە لایان
جۆنگکوک: "تای تۆ چیدەکەیت؟...واز لە جین هیۆنگ بێنە"
گوتی کاتێک هەوڵیدەدا ئەو دوو پیاوە ئارام بکاتەوەوە بەڵێ لەکۆتایدا جۆنگکوک تای برد بۆ لایەکی ژوورەکە و جینیش لەشوێنی خۆیدا هەناسەی قوڵی ئەدا
وە لەناکاو جیا بەرەو ڕووی تای ڕۆیشت و جۆنگکوکی پاڵنا بۆ لایەکی ژوورەکە کە وایکرد بکەوێتە سەر ئەرزەکە...وە لە ئێستادا ئەوە جینە کە یەخەی تای گرتووە
جین: "بەباشی گوێم لێبگرە کیم تایهیۆنگ...تۆ دەتوانی ببیت بە ڕوخێنەرترین مافیای ئەم جیهانە
بەڵام لەبەرامبەر مندا هیچ شتێک نیت
منیش بەهەمان شێوە گرینگیم بەو دەدا هەروەک چۆن تۆ گرینگیت پێیئەدا"ئامجارەیان تای شوێنی خۆیانی گۆڕیەوە و ئەوی کردە سەر ئەرزەکە و یەخەی جینی گرت کاتێک لەسەر ئەو بوو
تای: "کەواتە وەڵامی هەموو ئەو پرسیارانەم بدەوە کە لێم پرسی و بۆم بسەلمێنە کە ڕاست دەکەیت"
کاتێک تای گوتی ئامجارەیان جین شوێنی خۆیانی گۆڕیەوە هاتە سەر تای و یەخەی گرتەوەجین: "باشە...کەواتە گوێ بگرە"
گوتی و دوای ئەوە یەخەی تای بەردا و لە ژوورەکەدا ڕۆیشتە دەرەوە...لە کاتێکدا تای و جۆنگکوک تەنیا سەیری یەکتریان دەکرد
YOU ARE READING
Mr Mafia
Actionکوڕێکی 22 ساڵ جۆنگ هۆسیۆک بێ ئاگا لە کارە قێزەونەکانی باوکی چی ڕوودەدات کاتێک ڕۆژێک سەرۆکی مافیایەک هێرشدەکاتە سەر خانووەکەی وە لەوکاتەدا داوای هۆسیۆک دەکات وەکو کۆیلەی خۆی تا ئەوەی باوکی دەتوانێت کوڕەکەی بگەڕێنێتەوە لای خۆی بەو گروپەی کە هەیەتی ب...