Part 12

275 55 68
                                    


Pov Hoseok

هەڵسام لەخەو لەکاتێکدا لەنێو باوەشی تایدا بووم...بەهێواشی چاوەکانم کردەوە تەنیا بۆ ئەوای جوانترین کەسی جیهان ببینم

بەهێواشی چاوەکانم کردەوە تەنیا بۆ ئەوای جوانترین کەسی جیهان ببینم

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

ئەو بەڕاستی زۆر جوانە...دەستم لە برژانگە درێژەکانی ئەدا...بەڵام ڕاستەوخۆ چاوەگانم فراوان بوون کاتێک لەناکاو چاوەکانی کردەوە و منی کرده سەر خۆی ڕاچڵەکیم بەهۆی ئەو هەنگاوە لەناکاوەی ئێستاکە من لەسەر ئەوم و سەیری دەکەم ئەویش بەهەمان شێوە سەیری ما ئەکات

تای: "تەواوبویت لە سەیرکردنم؟"
بەدەنگە قوڵەکەیەوە گوتی و وایکرد شەرم بکەم...هەوڵمدڵ هەڵسمەوە بەڵام ئەو کەمەری گرتم و زیاتر لەخۆی نزیک کردمەوە...چاوەکانم بۆ دووەمین جار فراوان بوون له کەمتر 5 خولەکدا

تای وازم لێبێنە من هێشتاکا توڕەم لەتۆ

لەنێو مێشکمدا گوتم و هەوڵم ئەدا پاڵی پێوەبنێم و لێی دووربکەومەوە بەو مانایەی من لێی توڕەم

ئەو پێکەنی و ماچێکی سەری کردم لە کاتێکدا هەندێک قژمی لەسەر ڕوخسارم لابرد

تای: "تۆ زۆر جوانی هۆسیۆکی"
بەزەردەخەنەوە گوتی...بەڵام لەناکاو جۆنگکوک هاتە ژوورەوە و وایکرد هەردووکمان ڕاچڵەکین

جۆنگکوک: "یاااا پێم مەڵێ کە تۆ بەم ئاسانیە لێی خۆشبویت هۆبی...تۆ دەبێت زیاتر ئازاری ئەو بدەیت"
بەهاوارەوە گوتی کاتێک تای تەنیا بەساردیەوە سەیری ئەکرد...من ڕاستەوخۆ هەڵسامەوە ڕۆیشتمە بەرامبەر کووکی

مۆبایلەکەیم لێوەرگرت و شتێکم تێیدا نوسی و پێیم نیشاندا وە کاتێک ئەو قسانەی منی خوێندەوە ڕاستەوخۆ دەستی کرد بە پێکەنین...تای تەنیا بە سەرلێشێواوی سەیری دەکردین

تای: "ئایا ئەو گاڵتەیەکی پێ گوتی تاکو بەمشێوەیە پێبکەنی"
گوتی و جۆنگکوک ڕاستەوخۆ کۆنتڕۆڵی پێکەنینەکەی کرد

جۆنگکوک: "باشە له ڕاستیدا ئەوە زۆر لە گاڵتەکردن خۆشتر بوو"
گوتی کاتێک بزەیەکی بەفیزی کرد

جۆنگکوک: "وە هۆسیۆک گوتی کە ئەو لە گەرماوەکەی مندا خۆی ئەشوات و تاکو ئەوەی لێت خۆشدەبێت لە ژوورەکەی مندا ئەمێنێتەوە"
بەهەمان شێوە گوتم و سەیری ئەوم کرد تای ڕاستەوخۆ چاوەکانی فراوان بوون و هەڵسایەوە

Mr MafiaWhere stories live. Discover now