33

710 103 33
                                    

Vote

Comment

Dast pe bka 💘

_______________

بەجێم هێشت و گەڕامەوە ماڵەوە لە ئاوێنەکەوە بەساردی لە خۆمم دەڕوانی ڕۆشتمە گەرماو ئاوەکەم کردەوە لە ژێرئاوەکەدا ڕاوەستام بیرم لەو شتانە دەکردەوە کەبەسەرم هاتوە لەو شتانەی پیایدا تێدەپەڕم

ئایا من هەڵەم ؟
دەبێت دەرفەتێکم بە جۆنگکوک بدایە ؟
ئایا دڵخۆش دەبم لەگەڵ تایهیۆنگدا ؟

بە نەفرەتبی کیم کاڤیا بیر لەچی دەکەیتەوە تایهۆنگ تاکە کەسە کە شایەنی دڵخۆشی بێ لەم ناوەندەدا چۆن ڕێگەدەدەم ئەو دڵخۆشیەیی خاڵی بێتەوە بۆ هیچێکی وەک جۆنگکوک هەرگیز ڕێگات پێ نادەم یاریم لەگەڵ بکەیتەوە

جیۆن جۆنگکوکی نەفرەتی
گەورەترین و باڵاترین ئامانج لەناخی مندا له ژیانی مندا لەناو بردنی تۆ و هاوشێوەکانی تۆن .. کە سەدان هەزار کەس ناچار بەمەرگ و بەدبەختی ئەکەن و دواتر بەلاف و گەزاف و شانازییەوە خۆتان هەڵئەنێن و قسە بۆ خەڵک ئەکەن گۆڕ هەڵکەنە بـێ شەرەفەکان.

.........

لە ئاوێنەکە سەیری خۆمم دەکرد لەناو جلە بوکێنیە سپیەکەمدا کە بەتەواوی جیاوازبووم شانوملێکی ڕوت موکیاجێکی ناسک قژم کە بە شێوەیەکی زۆرجوان و سادە ڕێکخرابوو

هەستم بە دڵخۆشی دەکرد زۆر جوان بووم ئاسودەبوم وە لەلایەک دودڵ بووم لەکۆتایدا بێ خەمم لەو کەسەی کە بۆیم پۆشیوە متمانەم بە ئەو زیاترە وەک لە خۆم تایهۆنگ بەتەواوی پیاوی ژیانکردنەوە ئەو بە دوای بیانوو ئەگەڕێ بۆ خۆشویستنم نەوەک بیانوو بۆ جێهێشتنم بەڵێنم دەدەم کە تا کۆتا هەناسە لەگەڵ بم

دەرگاکە کرایەوەو یۆنگ هاتە ژورەوە

یۆنگ : بەنەفرەت بی تۆ بێ وێنەی زۆر جوان دەردەکەوی

کاڤیا : هەست بە دڵخۆشی دەکەم یۆنگ ئەمە بڕیارە ڕاستەکەیە

یۆنگ : هیوادارم دڵخۆش بژیت هەموو ئازارەکان لە دوای خۆتەوە بەجێ بهێڵە لەبەیانیوە لاپەڕەیەکی نوێ هەڵدەوە

کاڤیا : سوپاس کە لەگەڵم بوی

یۆنگ : پێم وتی هاورێی خۆشی و ناخۆشیتم بەیەکجاری بەڵێن دەدەم

باوکم هات و لەدەرگای دا بێ ئەوەی سەیرم بکات چاوەکانم پڕ فرمێسک بوون

یۆنگ : من لەخوارەوە چاوەڕێت ئەکەم

باوکم : تۆ ئامادەی

کاڤیا : باوکە گیان تکایە بمبورە بۆ ئەوەی ئابڕوتم لەکەدار کرد بمبورە بۆ ئەوەی هەڵەم کرد و نەمدەزانی لەناو چ هەڵەیەکدام تکایە بمبورە بۆ ئەوەی خەمبارو سەرلێشێواوم کردی بمبورە کە بیرم لە ئێوە بەکردەوە

باوکە گیان تکایە چیتر بێ خۆتم مەکە من ھیچ باش نیم هەرچەند گەورە بم هێشتا تۆم دەوێ هێشا دەمەوێ هاوارم لەسەر بکەی و لۆمەم بکەی بۆ هەڵەکانم باوکە گیان بەیانیەکانم بێ تۆییان پێوە دیارە ئێستا هەست بەبێ تۆی ئەکەم کەکاتێکدا هێشتا لە ژیانی ، لە مێزی نان خواردن تۆی لێ نیت باوکە من ماندوو بووم بێ تۆ تۆ چۆن ماندوو نەبووبویت ؟

مانگ ئاسا.jk(تەواوکراوە)Where stories live. Discover now