کووکە ئاقڵ ئەبێت

322 85 65
                                    

"ئەوەنە گرینگیم پێمەیە ، گەر لێی ڕاهاتم و دواتر فەرامۆشت کردم چیبکەم ؟"

....................

" یانی پاڕک جیمینی گەورە بەرامبەر مناڵێکی پێنج ساڵە دۆڕا ، واهـ باوەڕ ناکەم "

هاوارێکی بەرزی کرد و لەگەڵیا کوپەکەی دەستی کەوت و شکاندی پێی سەیر بوو هاوڕێکەی بەم ئاسانیە دەستی لەکار کێشاوەتەوە و هێشتا زۆر ئارامە

" نامجون نەکەی بە دۆڕاو بانگم بکەی ، ئەو تەنها گەمژەیەکە و منیش نامەوێ چاودێری گەمژەیەکی ئاوا شێت بکەم باشە ؟"

لەو کاتەوەی گەڕاوەتەوە ماڵەوە نامجونی هاوڕێی ئەیەوێ ڕازی بکات دوبارە بگەڕێتەوە سەر کارەکەی بەڵام جیمینی کەلە ڕەق هیچ وشەیەک ناچێتە گوێیەوە ...

" ئەو جیمینەی من ئەمناسی هەرگیز دۆڕانی قبوڵ نەئەکرد ، بەهێز و بوێر بوو ، بە ڕێگەی تایبەتی خۆی چارەسەری بۆ هەموو کێشەیەک ئەدۆزیەوە "

کیم نامجون

پیشەیەکی نادیاری هەیەتاکە هاوڕێیەک هەی بێت پاڕک جیمینە

Oops! This image does not follow our content guidelines. To continue publishing, please remove it or upload a different image.

پیشەیەکی نادیاری هەیە
تاکە هاوڕێیەک هەی بێت پاڕک جیمینە... ئەوە تەنها پێشبینیەکە
تەنها سێرکردنێک بەسە بۆ ئەوەی تێ بگات کەسی بەرامبەر چی لە مێشکە ، زیرەکە لە ڕازی کردنی دڵی خەڵک

" کەواتە تۆ ئەڵێی ئەتوانم چارەسەری ئەم کێشەیە بکەم ؟ "

پێویستی بە کەمێک هاندانیتر هەبوو تاکوو بگەڕێتەوە سەر کارەکەی نامجونی زیرەک ئەوەی کرد کە جیمین پێویستی بوو

" کێشەی چی جیمین ، تەنها مناڵێکی پێنج ساڵانە ئەی تۆ ئاوات پێ نەوتم ؟ کەواتە بە کێشە هەژمار ناکرێ ، ئایسکرێمێکی بۆ بکڕە هەرگیز لە قسەت دەرناچێ "

" ئەو مناڵە گەمژەیە جۆرێکی ترە ، ئایسکرێم بەس نابێت "

" کەواتە خاڵی لاوازی بدۆزەرەوە "

هۆش و خەیاڵی جیمین لای نامجون نەبوو بەڵکوو پلانگێڕی دائەنا بۆ ئاڵودە کردنی جۆنکووک بەخۆی
گەر کارێک بکات و کووکەی بچوک هۆگری خۆی بکات ئەوکاتە کارەکانی ئاسانتر ئەبن و چاودێری کردنی ئەو مناڵە هارو هاجەش زوتر لە کاتی خۆی کۆتای پێدێت

ئەفسەرە بچوکەکەWhere stories live. Discover now