Pov Taehyung
باوەشەکەم پچڕاند و سەیرێکی هۆبیم کرد...کە ئەویش بەهەمان شێوە سەیرم ئەکات...هەڵسامەوە و لەسەر جێگاکەدا دانیشتم لەکاتێکدا ئەویشم هێنایە سەر قاچەکانی خۆم...دەستەکانم لە کەمەری ئاڵاند و بەتوندیەوە لەباوەشیم کرد و بەهێواشی سەرم کردە نێو ملی...ئەو هیچ شتێکی نەکرد بۆیە منیش بەردەوام بووم لە باوەشکردن پێیدا...وە لەوکاتەدا هەستم کرد ئەویش دەستەکانی لەملی من ئاڵاند....ئەو منی لەباوەش کردەوە!!!لەکۆتایداااااا
Pov Hoseok
تای منی لەسەر قاچەکانی دانا و باوەشی لێدام...ئێستاکە نزیکەی مانگێک دەبێت ئەو هەوڵدەدات داوای لێبوردن لەمن بکات...ئەو بەباشترین شێوە هەوڵیداوە بۆ ئەوەی خۆشەویستیەکەی خۆی بۆم دەربڕێ...وە من ئێستا زانیم
من لێتخۆشبووم تای
گوتم و بەهەمان شێوە باوەشم لێدایەوە و دەستەکانم لەملی ئاڵاند...بەڵام لە ئێستادا...هیوادارم تۆش متمانەم پێبکەیت...تۆ هەلێکت بەمندا وە ئێستا منیش هەلێکت پێئەدەم...تکایە دووبارە دڵم مەشکێنەوەدووبارە هەموو ئەو قسانەم لەنێو مێشکی خۆمدا گوتم...وە من زۆر بەخراپی ئەمەوێت ئەو قسانەی پێبڵێم بەڵام من چەندە بێ بەختم...ئایش بۆچی من ئەوەندە بێ بەختم
دوای چەند خولەکێک لەباوەشکردنی یەکتر...سەیری چاوەکانمی کرد و گوتی
تای: "تۆ لێم خۆشبویت هۆبی؟"
پرسی و بۆ ماوەیەک سەیری نێو چاوەکانیم کرد و بێدەنگ بووم
ڕاستەوخۆ چاوەکانی پڕ فرمێسک بوون و کەمێک ترسام
تای بۆچی ئەگری؟؟ من لێت خۆشبووم
گوتم و دووبارە بەتوندیەوە لەباوەشی گرتمتای: "سوپاس...زۆر سوپاس بۆ ئەوەی لێم خۆشبویت هۆبی...بەڵێنت پێدەدەم لەو ساتەوە من بەتەواوی گرینگیت پێئەدەم"
گوتی و من تەنیا سەیرم کرد...ئەو بەهۆی دڵخۆشیەوە دەگری
تای تۆ یەکێکی لە گەورەترین مافیاکانی جیهان...کێ باوەڕ ئەکات ترسناکترین مافیا بەهۆی کوڕێکی ئاساییەوە بگریئەوانەم لەنێم مێشکمدا گوت و دووبارە یەکترمان لەباوەش گرتەوە...دوای کەمێک لەسەر جێگاکەدا پاڵکەوت و منیشی کردە سەر خۆی
تای: "شەوت شاد خۆشەویستم...ئێمە لەبەیانیەوە کاتی زیاتر لەگەڵ یەکتردا بەسەر دەبەین"
گوتی و منیش لەسەر سینگیدا پاڵکەوتم و گوێم لەترپە ئارامەکانی دڵی و هەناسە هێواشەکانی ئەگرت...تا ئەوەی دوای کەمێک چاوەکانم قوڕس بوون و کەوتمە نێو جیهانی خەونەکانمOne Week later
Pov Taehyun
نزیکی هەفتەیەک تێپەڕیوە ئێستاکە من و هۆسیۆک بەیەکەوە دەژین...من ئەوم زۆر زۆر زۆر خۆشدەوێت...تەنانەت هەست بەوە دەکەم ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر و زیاتر ئەوم خۆشدەوێت و لەهەر کات و ساتێک خۆشەویستیەکەم بۆ بەدەردەکەوێت...لەئێستادا ئێمە بەتەنیا لەماڵەوەین...جین هیۆنگ خەریکی سیخوڕی کردنە بەسەر باندی skullhead...جۆنگکوک خەریکی چاودێریکردنی باوکی هۆسیۆکە کە ئەمەش وایکردووە کارەکان بەباشی بڕوا بەڵام جین لەو ئەړکەدا توشی زۆر سەختی ئەبێتەوە...بەڵام سەرۆکی ئەو باندە زۆر زیرەک و توندە هەروەکو من وە ئەوەش زۆر قوڕسە کە زانیاریەک دەربارەی ئەو بدۆزینەوە...جیمین و یونگی و نامجون هیۆنگ لە دەرەوەی شارن...بۆ مەشقپێکردنی پیاوەکانمان لەئێستادە پیاوی نوێمان هێناوە بۆ ئەوەی ئاسایشی کۆشکەکە توندتر بکەین
YOU ARE READING
Mr Mafia
Actionکوڕێکی 22 ساڵ جۆنگ هۆسیۆک بێ ئاگا لە کارە قێزەونەکانی باوکی چی ڕوودەدات کاتێک ڕۆژێک سەرۆکی مافیایەک هێرشدەکاتە سەر خانووەکەی وە لەوکاتەدا داوای هۆسیۆک دەکات وەکو کۆیلەی خۆی تا ئەوەی باوکی دەتوانێت کوڕەکەی بگەڕێنێتەوە لای خۆی بەو گروپەی کە هەیەتی ب...