Chapter four

154 28 197
                                    

Taehyung pov:

"من وۆنیۆنگ'م ھەڵداوە بەڵام چیمان بینی؟"

"وۆنیۆنگ زۆر بە پیسی کوژرابوو!نازانم چۆن پێناسەی بکەم زگی ھەڵزڕابوو و دەستەکانی لێکرابوونەوە ڕوخساری شێوا بوو ھەموومان شۆک بووین زۆر لەناکاو بوو بۆمان بەتایبەت بۆ ھاوڕێیەکی وا نزیکمان"

کارینا:ئەی خوایە ئەمە چییە؟چۆن؟ بۆچی؟؟ وۆنیۆنگ چی کردبوو؟

"بە گریانێکی نزمەوە وای وت"

سۆنگھوون:نەخێر نەخێر نابێ تەنھا خەونێکە! بۆچی بۆچی؟؟ ئێمە بڕیار بوو ھاوسەرگیری بکەین دەی وۆنیۆنگ ھەڵسەوە زۆر زووە بۆ ڕۆیشتن ناکرێ چۆن بەمشێوەیە من جێدێڵی؟؟

"بە گریانەوە وای دەوت ھەموومان زۆر دڵتەنگ بووین نەماندەزانی چی بکەین"

کای:سەیرکەن تکایە بە ھەڵە تێمەگەن بەڵام ئێمە دەبێ ئێستا بڕۆین دەبینن وۆنیۆنگ چی بەسەر ھاتووە ئێستا زۆر مەترسیدارە ئێمە لێرە بین

"بە دڵپڕی و نیگەرانیەوە وای وت"

جێنی:بەڵێ ڕاست دەکا با بڕۆین

لیسا:بەڕای منیش

"ھەردووکیان بە ترس و گریانێکی نزمەوە وایان وت"

سۆنگھوون:ئێوە چی دەڵێن ھاا؟ بەڕاستتانە کە دەڵێن بڕۆین؟ وۆنیۆنگ ئاوا لێرە جێبێڵین؟ ئێوە چۆن ھاوڕێیەکن نەفرەتتان لێبێ

جێنی:بەسیکە سۆنگھوون ئێمە حەزمان دەکرد وۆنیۆنگ ئاوای لێبێ؟ بێگومان نەخێر ئێمەش وەکو تۆ دڵگران و شۆکین بەڵام چی بکەین؟ ھەر لێرە بوەستین تا دێن و ئێمەش دەکوژن؟

بکوژی لادێیەکە•the killer of the village Where stories live. Discover now